ژنانی وەرزشکار خەونی گەیشتن بە لوتکە دەبینن

زیادبوونێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی ژنانی وەرزشوان، کە خەون بە گەیشتن بە لوتکە لە وەرزشدا دەبینن، ئەوەش دوای ئەوەی لە بردنەوەی مێژوویی لیۆنێس ئیلهامیان وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپرسییەک کە لەلایەن ژنانی خۆبەخشی وەرزشییەوە بەپاڵپشتی وەرزشی ڕاستەوخۆ ئەنجامدراوە و زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ گەنجی تەمەن ١٣ بۆ ٢٤ ساڵ بەشداربوون، دەریخست کە نزیکەی ٧٠٪ی ژنان حەزیان لە یاری وەرزشییە و بە بەردەوامی خەونی گەیشتنە لوتکە دەبینن.

 

لە کاتێکدا سەرکەوتنی لیۆنێسەکان و زیادبوونی پڕۆفایلی وەرزشی ژنان زۆر کاری کردووە بۆ ئازادکردنی هیواکانی نەوەیەک لە ژنانی وەرزشوان، لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، ٪٢١ی ژنانی گەنج و ٪٣٩ی کوڕان دەڵێن کە زۆر وەرزش و چالاکی ئەنجام دەدەن، ٪١٧ی ژنانی گەنج زیاتر لە کوڕان دەڵێن ئەوان وەرزشیان خۆش دەوێت، بەڵام دەرفەتی یاریکردنیان نییە و ئەوەش نایەکسانییە بەرامبەر ژنان.

 

لە بەشێكی دیکەی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە، بە گشتی کەموکوڕییەکی جدی هەیە و ژنانی گەنج بە لێدوان و قسەی دڵتەزێن دەورەدراون، کە پێیان دەڵێن و کۆمەڵگە گرنگی بە وەرزشی ژنان نادات، لە ١٠ ژنی گەنجدا چواریان هەست بەوە دەکەن وەرزشەکانی ژنان هێشتا بە بەهای کەمتر لە وەرزشەکانی پیاوان سەیر دەکرێت.

 

ڕاپرسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاوینی ڕابردوو وەرزشەکانی ژنان تێکۆشانێکی گەورەیان بەرەوپێشبردووە، بەڵام هێشتا زۆر زیاتر پێویستە بۆ کارکردن بەرەو گۆڕانکاریەکی درێژخایەن، ژنان دەبێت ڕێگەیان پێ بدرێت یاری بکەن، هەست بکەن کە وەرزشەکەیان گرنگە، چونکە نکۆڵی کردن لە خەونەکان و هەموو ئەو وەرزشە شەخسی و جەستەییانە کە دەیهێنێت هەڵەیە.