ڕادوکانو بە بردنەوە کراوەی ئەمریکای تەواو کرد

ئیما ڕادوکانۆی بەریتانی ڕۆژی شەممە لە پێکدادانی هەرزەکاران بۆ تاجی پاڵەوانی کراوەی ئەمریکا لەگەڵ لیلە فێرناندزی کەنەدی بەریەک کەوتن و بە لێدانی ٦-٤ ٦-٣ بووە براوەی کراوەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

بردنەوەکەی ڕادوکانو مۆرکی شاهانەی ڕەزامەندی وەرگرت، شاژن ئیلیزابێس بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانی شاهانە تویتەریان کرد و پەیامی پیرۆزبایی خۆیان گەیاند.

 

ڕادوکانو وتی: "تۆ بڵێی، من دەمەوێت گراند سلامێک بەدەست بهێنم، ئەوەی باوەڕم پێی بوو کردم، بردنەوەی گراند سلام، ناتوانم باوەڕ بکەم".

 

ڕادوکانو جەختی لەوە کردەوە کە بردنەوەی کراوەی ئەمریکا ئاسان نەبوو وەک ئەوەی کە لەوانەیە سەیری بکات.