باخچەی سەنا، ئارامی و سەرچاوەی بژێوی ژیانیەتی

یەکێک لە ژنانی شەنگال کە ڕەگی ژیانی لە شەنگال هێشتەوە، سەنا خدرە کە لە تەمەنی منداڵیەوە خەریکی باخە باسی لەوە کرد، کە سەرقاڵبوون بە خاکەوە ئارامیی پێ دەبەخشێت.

شەنگال

 

لە ژنانی شەنگال کە بژێویی ژیانیان بە کشتوکاڵ دابین دەکەن، سەنا خدر، خەڵکی گوندی دەهلە-ی شەنگال، لە تەمەنی منداڵییەوە خۆی بە باخدارییەوە سەرقاڵ کردووەو بەهۆی حەزی خێزانەکەی بە کشتوکاڵەوە تا ئەم تەمەنە بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە ئەو کارە دەکات،  لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان هەموو ساڵێک لە شوباتدا دەچنە ناو باخەکانیان و بەپێی هەر وەرزێک شت دەچێنن لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کاتێک ئەنجومەنی پیران و خێزانەکەی لە ناو بێستانی خۆیان بوون، زانییان چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر شەنگال، کاتێک چەتەکان لێیان نزیک دەبنەوە، ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و دوای ساڵێک جارێکی تر ڕوو لە شەنگال دەکەن و بڕیار دەدەن بە هاوکاری دراوسێکانیان باخ و بێستانەکانی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە.

 

"سەرقاڵ بوون بە خاک ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت"

سەنا خدر کاری کشتوکاڵی بە خۆڕاگری دەزانێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و سەوزایی وەک ئاشتی لە باوەڕی ئێزدیدا، سەنا گرنگی خاک لە بیڕوباوەڕی ئێزدی بەم شێوەیە باس دەکات: "بۆ ئێمە خاک پیرۆزە ئەگەر لەبەردەمیدا کار بکەین، ئەوا دەتوانێت هەموو داواکاریەکانمان جێبەجێ بکات بۆیە گرنگە کە ئێمە خزمەتێکی گونجاو بکەین، بە دڵ و خۆشەویستییەوە کار بکەین،  لە باخچەکەمان هەموو جۆرە سەوزەیەک دەچێنین، جگە لە کشتوکاڵ، ئاژەڵداریش دەکەین".

 

سەنا خدر داوا لە تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکات کە بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و دەشڵێت: "ئەگەر یەکبگرین ڕێگری لە فەرمانەکان دەکەین".