ڕۆژی جیهانی ئاو، بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی سازگار

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە، ڕۆژێکی چاودێری ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە 22ی ئازار بەڕێوەدەچێت کە گرنگی ئاوی سازگار دەخاتە ڕوو, ڕۆژەکە بەکاردێت بۆ داکۆکی کردن لە بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاوی سازگار.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی جیهانی ئاو ڕۆژێکی چاودێری نێودەوڵەتیە، مەبەست لە هاندانی خەڵکی جیهانە بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئاو وەک کەمی ئاو، پیسبوونی ئاو، نەبوونی تەندروستی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

ئەم ڕۆژە بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی ٢١ی ساڵی  ١٩٩٢ی کۆنگرەی ژینگە و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیۆ دو ژانیرۆ پێشنیار کرا. لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٢ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئەی/ئاڕ ئێس/١٩٣/٤٧ی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو بڕیارە ٢٢ی ئاداری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی بۆ ئاو ڕاگەیەندرا.

 

هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا گرنگی بە گرفتێکی ئاو دەدرێت و چارەسەری دەخرێتەڕوو، هەموو ساڵێک هەڵمەت و بڵاوکراوەکانی ڕۆژی جیهانی ئاو لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕە تایبەتەکان و کەناڵەکانی ترەوە دەگاتە ملیۆنان کەس، لە ساڵی ٢٠٢١دا کەمپەینی گشتی ڕۆژی جیهانی ئاو بانگهێشتی خەڵکی کرد بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی میدیایی کۆمەڵایەتی "Water2me" سەبارەت بە بەهای ئاو زیاتر لە ٦ هەزار گفتوگۆی گشتی لە سەرووی ١٤٠ وڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تا ناوەڕاستی شوباتی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

 

بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٢ تیشکخراوەتە سەر ئاوی ژێرزەوی، بە دروشمی "ئاوی ژێرزەوی، وا لە نادیاری دەکات"، ئاوی ژێر زەوی گەورەترین سەرچاوەی ئاوی سازگارە لەسەر زەوی،هەرچۆنێک بێت، لە ژێر ڕووکەشدا خەزن دەکرێت، زۆر جار چاوپۆشی لێ دەکرێت، لەبەر ئەوە، IGRAC و یوونسکۆ-IHP ڕۆژی جیهانی ئاویان بە تایبەتی لەسەر ئەم سەرچاوەیە چڕ کردووەتەوە.