ملیۆنان کەس بەهۆی لافاوی وەرزییەوە لە بەنگلادیش و هندستان کاریگەر بوون

بەهۆی لافاوەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادش کاریگەریان لەسەربووە و نزیکی ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٪٩٠ ناحیەی سەنامگانج لەژێر ئاودان و بەتەواوی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات دابڕراوە.

ناوەندی هەواڵ

بە وتەی دکتۆر ئینەمور ڕەحمان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان، چوار ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادش کاریگەریان لەسەربووە  و نزیکی ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دۆخەکە بەرەو سەخت تر دەچێت، لەگەڵ پێشبینی بارانێکی زۆر لە ٢٤کاتژمێری داهاتوودا.

 

لە بەشێکی ناوچەکانی بەنگلادیشدا بەهۆی کەموکورتی لە خزمەتگوزاری پەیوەندیکردندا دۆخی هاوڵاتیانی قورستر کردووە بۆ داواکردنی هاوکاری، لە ئێستادا ٪٩٠ ناحیەی سەنامگانج لەژێر ئاودان و بەتەواوی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات دابڕراوە.

ئاژانسی هەواڵی بەنگلادش سانگباد سانگستا (BSS) ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، نزیکەی شەش ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەوە ئاوارەبوون، ڕێکخراوەکە لە تویتەر نوسیویەتی، ڕێکخراوی مانگی سووری بەنگلادش پلانی وایە بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی نیشتەجێکردنەوەیان و "هاوکاری نەقدی پێشکەش بەو خێزانانە بکات کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە."

 

هاوکات دەوڵەتی ئەسامی ڕۆژهەڵاتی هیندستان کە هاوسێی بەنگلادیش بووە، بەهۆی لافاوەوە کاریگەریی هەبووە لەسەریان، بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتی ئەسام کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە هەشت کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە، و لە مانگی نیسانەوە لافاو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٦٢ کەس.