ئالاسکا نزیکە لە وەرزی ئاگرکەوتنەوە

ئالاسکا، وەرزێکی مێژوویی ئاگرکەوتنەوە لە پێشیدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، توانەوە و کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی بەفر و هەڵچوونێکی ئاشکرا و لێدانی ژمارەیەکی زۆر هەورە بروسکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا هۆکاری کەوتنەوەی زیاتر لە ٣٠٠ ئاگر بووە.

ناوەندی هەواڵ

ئالاسکا بەرەو پێش دەچێت بۆ چوونە ناو وەرزێکی مێژوویی ئاگرکەوتنەوە، بەهۆی چەندین هۆکاری سروشتی وەک پلەی گەرمی بەرز،  کەمبوونەوەی بەفری کەڵەکەبوو و توانەوەی، واتە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا سروشت و ڕۆڵی تەختەی بەفر دەگۆڕێت و بەفری کۆبوەوە لە بەهاردا دەتوێنێتەوە، هەڵچوونێکی ئاشکرا لە لێدانی هەورە بروسکە.

 ئاگرەکان تا ئێستا ٢ملیۆن دۆنمیان بڕیوە، نزیکەی ١٠ جار تەواوی ڕووبەرەکەی لە هەموو ساڵی ٢٠٢١  دا سوتاوە، لە کاتێکدا ئەم وەرزە گه‌رەنتی وەرزێکی تۆماری ئاگر نادات، بەڵام دەری دەخات کە چۆن بارودۆخی وشک لە سەرانسەری ویلایەتەکەدایە، نوسینگەی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەی زەوی ئالاسکا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوە نیشاندەرێکە کە ئاگرکوژێنەوەکان تا ئێستا چەند سەرقاڵ بوون لەم وەرزەدا لەگەڵ چەند مانگێکی دیکە کە لە پێشە بۆیان.

بەفری کەڵەکەبووی ئالاسکا بە خێرایی لە گەرمای بەهاردا دەتوێتەوە، ویلایەتەکە سێیەم گەرمترین و چوارەم  وشکترین مانگی ئایاری تۆمارکردووە، کە یارمەتی بەرزبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری لە ئاگرە گەورەکان کردووە.

ئەمساڵ وەرزی نائاسایی چالاک بووە لە ناوچەکە، لەگەڵ باری نائاسایی گەرم و وشک کە بووەتە هۆی زیاتر لە ٣٠٠ ئاگر کەوتنەوە لە هەفتەی ڕابردوودا، زۆربەی ئەمانە بەهۆی نزیکەی زیاتر لە ٥٠٠٠ هەورە بروسکە بووە کە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە لە باشووری ناوەڕاست و باشووری ڕۆژئاوای ئالاسکا دەستپێدەکات.