ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە

لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی دارستانەکان لە ئێران، ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆسیشدا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دارستانەکانی زاگرۆس سووتاون و بەشێکی زۆریشی لەناوچوون، لە ئێستادا دوای چەند ڕۆژێک بەشێک لە دارستانەکانی زاگرۆس لە گەرووی هایقار لە فیروز ئاباد ڕووخاوە و هەتا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە.

 

هاوڵاتیان خۆبەخشانە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، لە نوێترین هەواڵدا سێ کەس لە فیروز ئاباد لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا سوتاون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکان زۆرێک پێیان وایە ئاگرەکە بەمەبەست کراوەتەوە، تا ئێستا حکومەت هیچ ڕێوشوێنی بۆ کوژاندنەوەی نەگرتووە بەر، ژینگەپارێزان و ڕای گشتیش بە خۆبەخشانە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

ت.پ