ورچی ئاویی، سەرسەختترین زیندەوەری جیهان

ورچی ئاویی یان بەرازی مۆسی بە سەرسەختترین زیندەوەری جیهان دادەنرێت، ئەم ئاژەڵە بچوکانە دەتوانن زیاتر لە ١٠ ملیار ساڵ بژین.

 

سارا ارومیه

گیانلەبەرێکی میکرۆسکۆپییە و بە سەرسەختترین بوونەوەری جیهان دادەنرێت، زیاتر لە ١١٠٠جۆر لە بێبڕبڕەی بچووک سەر بەم جۆرە بەرازەن، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەم گیانلەبەرە بچووکانە دەتوانن بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠ ملیار ساڵ بژین و تەنانەت لە کاریگەری تەقینەوەی ئەستێرەکانی نزیک زەوی ڕزگارییان دەبێت.

 

جەستەی سەرسوڕهێنەری ورچی ئاویی

ورچە ئاوییەکان ئەندامی سووڕی خوێن و هەناسەدانییان نییە، بەڵکو پڕن لە شلە لە ناو بۆشاییەکانی لەشدا کە هەڵگری خوێن و ئۆکسجینن، بەهۆی گۆڕانکاری و بوونی هەندێک فاکتەرەوە ژمارەیەکی زۆری جینات لە جۆری ئەم زیندەوەرە گەشەیان کردووە، سەری ئەم ورچە ئاوییە قەبارەکەی گەورەیە و لەشی لە چوار بەش پێکهاتووە، هەر بەشەو جووتە پەلێکی کورت و بەهێز و نەبەستراوەی هەیە، لەگەڵ چەندین قۆچ لە کۆتایی لەشیدا.

ئەم زیندەوەرە سەر بە ئاژەڵە شیردەرەکانە کە زۆربەیان گیاخۆرن، ژمارەیەکی دیاریکراویان گۆشتخۆرن، ئەو ئاژەڵانە بە هۆی دووبارە بەرهەم هێنانی خۆپیتاندنی نائاساییەوە پیتاندن ئەنجامدەدەن.

لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم زیندەوەرە، توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرما، درێژبوونەوەی ماوەی وشکبووەنەوە و تیشکدانەوەی بەرز، جگە لەوەش، چەند نموونەیەک هەیە کە ئەم ورچانە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە بۆشاییدا هێڵراونەتەوە، گازی هیلۆم لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەکارهێنراوە لەسەر ئەم ورچانە، دواتر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەپلەی گەرمای ٥ پلەی سیلیزیدا هێڵراونەتەوە.

ئەم گیانلەبەرە ئاوییە بچووکە لەگەڵ ئەختەبوتدا بەرگەی تیشکدانەوە و بەستن و وشکبوونەوەی جەستە و تەنانەت بەرگەی مانەوە لە بۆشایشدا دەگرن.

 

هۆکاری سەرسەختی ورچی ئاویی

لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا کە لە رۆژنامەی "پلۆس بیۆڵ" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە کە هۆکاری مانەوەی ئەو ئاژەڵانە لە جیناتیاندایە.

توێژەران ئێستا نەخشەی بۆماوەیی بوونەوەرانیان داڕشتووە و جیناتیان دۆزیوەتەوەکە رێگەیان پێدەدات بۆ دووبارە دروستکردنەوە و ژیان کردن دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە وشکبوونێکی زۆردا دەژین.

هەندێک لە جینەکان لە دۆخی کەم ئاویدا پرۆتینێک بەرهەم دەهێنن کە جێگەی ئاوی ونبووی خانەکان دەگرێتەوە، کاتێک ئاو دووبارە بەردەست دەبێتەوە، خانەکان ئەو پرۆتینانە دەردەکەن.

ئەگەرچی ئەم بوونەوەرانە قەبارەیان تەنیا ملیمەترێک یان کەمترە، بەڵام سەرسەختترین بوونەوەری زیندووی سەر زەوین، ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات کە دەتوانن لە هەر کارەساتێکی کیمیدا ڕزگاریان بێت.

توێژەرەوان دەڵێن تێگەیشتن لەم توانا بۆماوەییەی ورچەکانی ئاو دەتوانێت بۆ مرۆڤ سوودی هەبێت و بۆ نموونە یارمەتی توێژەران دەدات بە ئاسانتر ڤاکسینی زیندوو لە سەرانسەری جیهاندا بنێریت و بەبێ ساردبوونەوە هەڵیان بگرێت.

توێژەرەوەکان هەروەها کۆمەڵێک پرۆتینی جیاوازیان دۆزییوەتەوە کە دەتوانن پارێزگاری لە دایناسۆرەکانی ورچی ئاویی بکەن، ئەم دۆزینەوەیە ڕەنگە ڕوونی بکاتەوە کە چۆن زیندەوەرەکان دەتوانن لە مەترسییەکانی تیشکدانەوەی زیانبەخش بپارێزرێن.

 

شوێنی ژیانی ئەم زیندەوەرە

ئەم زیندەوەرانە بێبڕبڕەن و تەنها لە ئاودا یان لە چەند شوێنێکی جیاوازی جیهاندا ژیان دەکەن: وەک سەوزایی تەڕ، لە ڕووەکی گوڵدار، لە لمدا، لە ئاوی سازگار و دەریا، زۆربەیان نزیکەی ١ ملم  یان کەمتر درێژن، ورچە ئاوییەکان زۆرجار لە دەریاچە و حەوزەکاندا دەژین کە لەوانەیە وشکببنەوە .

بە پێی کات توانای مانەوەیان لە حاڵەتی وشکبوونی زۆردا هەیە و هەروەها گەڕانەوەیان بۆ ژیانی خۆیان (لە ئاو) دوای ساڵانێک کە ئاوەکە دەدۆزرێتەوە.