قەڵای زەمبیل فرۆش لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوە دایە

قەڵای زەمبیل فرۆش لە ناوچەی فارقینی ئامەد، سەرەڕای دەوڵەمەندی مێژووە کۆنەکەی بەڵام ناپارێزرێت و بەبیانووی "نۆژەنکردنەوە" بودجەی زۆریشی بۆ تەرخان دەکرێت و هیچ کارێکی تێدا ناکرێت، دانیشتوانی شارەکەش دەڵێن بۆ ئەوەی قەڵاکە لەناو نەچێت دەبێت نۆژەنبکرێتەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغلو

ئامەد- قەڵای مێژوویی زەمبیل فرۆش، کە دەکەوێتە ناوچەی فارقین لە ئامەد، سەرەڕای دیوارەکانی دەوروبەری بەڵام پارێزراو نییە، لە مێژووشدا قەلاکە وەک پایتەختی مەروانەکان ناسراوە و بینایەکی مێژوویی سەردەمی ڕۆمانی و بیزەنتییەکانە.

 

 

باڵەخانەکان بە درێژی ٢٢٠٠ مەتر، بەرزی ٢٥ مەتر، ٥٠ باسک و ٩ دەرگای چوونە ژوورەوە دروستکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە دەوترێت "قەڵاکە نۆژەنکراوەتەوە"، بەڵام بەدرێژایی کات زیانی زۆری پێگەیشتووە و وێران بووە، لە ئێستاشدا تەنها دیوار و شوراکانی قەڵاکە ماوەتەوە.

 

کاری نۆژەنکردنەوەکە کرایە ئامانج

لە ئازاری ٢٠١٩دا بە هاوکاری پارێزگاری فارقین و بەڕێوبەرایەتی مۆنۆمێنتەکان دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی قەڵا مێژووییەکە کرد کە تەنها دیوارەکانی ماونەتەوە، سەرەتا بە بڕی یەک ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٧٥٩ لیرەی تورکی دەروازی کولفا و بنکەی نووسینەوەی تێدا کرا، پاککردنەوەی بیناکە پێکدەهات لە پاککردنەوە و دەرخستنەوەی نوسراوەکانی سەر دیوار و بۆشایی بەردەکان، کاتێک نۆژەنکردنەوەی بیناکەش گەشتە قۆناغی گەچکاری و چاککردنەوە، کرایە ئامانج و کارەکانی ڕاوەستێنرا.

 

"بەردی قەڵاکە یەک بە یەک دادەڕمێت"

لەسەر قەڵاکە دەرکەوتووە کە بەشێک لە نووسین و نیشانەکانی نوێکراونەتەوە و سەرنج بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، بەڵام چونکە نەپارێزراوە بەردی قەڵا مێژووییەکە یەک بە یەک دەکەوێتە خوارەوە، بۆ ئەوەش هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنی نەگیراوەتەبەر و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پشتگوێ خراوە، دانیشتوانی شارەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بیناکە بووەتە وارگەی گەنجان و باسیان لەوەشکرد بۆی زیانی زیاتری بەرنەکەوێت دەبێت بپارێزرێت.

 

ئەفسانەی زەمبیل فرۆش...

قەڵای زەمبیل فرۆش ناوچەیەکی مێژوویی گەواهیدەری ئەفسانەی زەمبیل فرۆشە، گەواهیدەری داستانەکانی مەم و زین، خەج و سیامەند و گۆرانییە فۆلکلۆرەکانە.

 

بەپێی گێڕانەوەکان، زەمبیل فرۆش کوڕی پاشایەک بووە کە ناوچەکەی بەڕێوەبردووە، زەمبیل فرۆش لەناو ژیانێکی شاهانەدا دەژی، کاتێک ڕۆژێک دەچێت نێچیرێک ڕاو بکات، لە سەرقەبراندا ئێسک و پروسکەکان دێنە دەرەوە و دەبێتە هۆکارێک کە زەمبیل فرۆش لەگەڵ ڕاستینەی مەرگ ڕووبەڕوو ببێتەوە.

 

ئەو کە لە کۆشکدا دەژیا و لە ژیانێکی خۆشدا بوو، لەگەڵ هاوژینەکەیدا ڕێگەی کۆچیان هەڵبژارد، دەستیکرد بە دروستکردنی زەمبیل-سەبەتە و دەیفرۆشت و بەو شێوەیە بەردەوامی بە ژیانیدا، زەمبیل فیرۆش لەگەڵ خێزانەکەیدا و بە ماڵەکەیانەوە کە لەسەر پشتیان بوو. گوند بە گوند و شار بە شار دەگەڕا و دەگاتە فارقین.

 

دەوترێت، زەمبیل فرۆش لەوێ ژیاوە، بەهۆی ئەڤینێکی بێ وەڵامەوە، لەسەر بەرزایی قەڵاکە خۆی فرێداوەتە خوارەوە و لەدوای ئەوەوە قەلاکە بە ناوی زەمبیل فرۆشەوە ناونراوە.

 

ت.پ