مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ژیانی پەنگوینەکان

بەهۆی گۆڕانکاری گەورە لە کەشوهەوادا و زۆربوونی ڕووداوە سروشتییەکان، بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی پەنگوینەکان لە ناوچە جەمسەرییەکاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

شوێنی ژیانی پەنگوینەکان، زەریاکان و کەناراوەکانە لە ناوچە جەمسەرییەکاندا، توانای فڕینیان نیە و لەگەڵ ژیانی دەریادا گونجاون و هەندێکیان بۆ ماوەی چەندین مانگ دەتوانن لە دەریادا بمێننەوە، کە بە نزیکەی ٪٨٠ ژیانیان لە زەریادا بەسەردەبەن.

 

زانایانی لێکۆڵەرەوەی بەڕیتانی لە ناوچە جەمسەرییەکاندا، بەشدارییان کردووە لە توێژینەوەیەکدا کە ڕۆژی ٣ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامی داتاکان تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە چۆن ئیمپڕاتۆرییەتی پەنگوین مەترسی لەناوچوون لەسەرییان زیادبووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای خێرا و زیادبوونی ڕووداوە کەشوهەواییە زۆرەکان، وەک: توانەوەی شەختە سەهۆڵییەکان و نەمانی بەستەڵەکی ناو دەریاکان.

 

توێژینەوەکە لە گۆڤاری جیهانی گۆڕانی بایۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن دەزگای ئۆقیانووسێکی وودز هۆڵەوە بەڕێوەدەبرێن، هەروەها لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتی زانایان و شارەزایانی سیاسەت و ژینگەناسان و زانایانی کەشوهەواوە بڵاوکراوەتەوە.

 

توێژینەوەکە پێشنیار دەکات کە ئیمپڕاتۆری پەنگوینەکان ڕیزبەند بکرێت بەو شێوەیەی کە لە ژێر یاسای جۆری مەترسی ئەمریکادا هەڕەشەی لە ناوچوونیان لەسەرە، زانایان ئەرکدار کران بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بکەنەوە لە دۆخی پەنگوینەکان و کاریگەری گۆرانی کەشوهەوا لەسەریان.

 

ت.پ