ناوەندی هەواڵ
١٦ی نیسان وەک ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان دیاری کراوەو ساڵانە چالاکی جۆراوجۆر و لەناویاندا سەوزکردنی شارو شارۆچکەکان بەڕێوەدەچێت.
لەگەل نزیکبوونەوەی ئەو ڕۆژە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فولكەی بەردەم شاری سپی لە سلێمانی، مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەی ئایندە بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی، بەدروشمی "قوتابخانەی ئایندە دۆستی ژینگەیە و سلێمانی سەوزدەكات"، ٧٠٠ نەمامیان چاند.
ئاماژە بەوەکراوە لە هەڵمەتی نەمام چاندنەكەد، نەمامەکان لەجۆرەكانی سۆیا وسنەوبەری مەشهەدی و ئەرزۆنیکا بوون کە لەلایەن خوێندكاران و ئامادەبووانەوە چێندرا.




