''جینۆسایدی ژینگەیی لە غەززە مردنێکی هێواشە بۆ مرۆڤایەتی''

بوژانەوەی ژینگە کاتێکی زۆری دەوێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیان ساڵ، ئەمەش وا دەکات شتێکی مەحاڵ بێت، بۆیە ژیان لە غەززە لە نێوان ئەم بارودۆخە ژینگەییەدا پڕە لە ئاڵەنگاری و جینۆسایدی ژینگەش مردنێکی هێواشە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەززە- دوو ساڵ بەسەرهێرشی بەردەوام بۆ سەر کەرتی غەززە و ئەو وێرانکارییەی کە هەموو شتێکی وێران کردووە تێدەپەڕێت، ژینگەی ئەو شارە گەمارۆدراوە ڕزگاری نەبووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دانیشتوان بە گشتی و ژنان و منداڵان بەتایبەتی هەبووە، تا ئەو ڕادەیەی کە دەتوانرێت دەستەواژەی "جینۆسایدی ژینگەیی" بۆ لەناوبردنی بەربڵاوی ژێرخان و ئاوەڕۆ و تۆڕەکانی ئاو و تەنانەت خودی هەواش بەکاربهێنرێت.

 

سوها ئەبو شەعبان، شارەزای بواری ژینگە ڕوونیدەکاتەوە، لەماوەی ئەو دوو ساڵەی هێرشە بەردەوامەکان و پاشهاتەکانی، هەمووان باسیان لە جینۆساید کردووە، واتە مردنی خێرای هاوڵاتیان و وێرانکردنی بەرفراوانی باڵەخانەکان، بەڵام کەس باسی ئەو جینۆسایدە ژینگەییەی نەکردوە کە کاریگەری لەسەر ئاو و هەوا و خاک هەبووە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەززە بەتایبەتی منداڵان و ژنان هەیە.

 

''جینۆسایدی ژینگەیی مردنێکی هێواشە بۆ مرۆڤایەتی''

ڕوونی کردەوە، کە جینۆسایدی ژینگەیی نوێنەرایەتی مردنێکی هێواش دەکات بۆ مرۆڤایەتی، چۆن کەسێک دەتوانێت لە شوێنێکی گەرمی پیسبوونی ئاوا فراواندا بژی؟، هەروەها سەرکردەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەکاندا بەردەوام هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی غەززەیان کردووە، بەڵام دانیشتوانی غەززە ئەو هەڕەشانەیان بە ڕاستی وەرنەگرتووە، چونکە کەس نەیدەتوانی قەبارەی کارەساتەکە و کاردانەوەکانی بە خەیاڵدا بهێنێت کە ئێستا بەسەر شارەکەدا هاتووە، ئەمە جگە لە کەمی هۆشیاری سەبارەت بە کاریگەریی وێرانکارییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای نێودەوڵەتی ژینگەیی باس لە سێ پایە دەکات بۆ ڕوودانی کەیسی جینۆسایدی ژینگەیی: یەکەم، لەناوبردنی بەرفراوان و هەمەلایەنەی بوارە ژینگەییە جیاوازەکان، دووەم: ماوەی کاتەکە زۆر درێژە، لە کۆتاییدا، ئەو بوژانەوەیە کاتێکی زۆری دەوێت، ڕەنگە بگاتە دەیان ساڵ ئەمەش وا دەکات کە نزیکەی مەحاڵ بێت و ژیان لەو ناوچە جوگرافییەدا بە تەواوی سەختبێت.

 

توێژینەوەکان بە وتەی سوها ئەبو شەعبان پشتڕاستی دەکەنەوە، کە ئەو گەلانە یان گروپانەی کە تووشی جینۆساید دەبن، خواستیان بۆ بێباکی لە هۆشیاری و پاراستنی ژینگەیە، ئەوانەی لە ژێر قورسایی جینۆسایددا چەقێنراون، بە پلەی یەکەم خەمی مانەوە و بەدەستهێنانی خۆراک و ئاویان هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەوە بە واتای ژیان لە نێوان شاخەکانی پاشماوەی سەختە، خاکی پیسبوو بە کانزای قورس و نەگونجاو بۆ کشتوکاڵ، یان خواردنەوەی ئاوی پیس، کە بەڵگەی ئەمەش کۆگاکانی ئاوەڕۆی تەنیشت چادر و سیستەمی ئاوەڕۆیە.

 

پێی وایە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە مرۆڤ بەدوای ژینگەیەکی گونجاودا دەگەڕێت، ژینگەیەک کە شوێنی مانەوە و ئاو و هەوا و خاکی تەندروست دابین بکات، وتیشی: ئەمڕۆ کەرتی غەززە شوێنێکی وێرانکراوە و تەنها پڕە لە داروپەردوو، چۆن دەکرێ ژیان لەو شارەدا قبوڵکراو بێت لە کاتێکدا پیسکەرەکان گەیشتوونەتە ئاوی ژێر زەوی، کە ئێستا نزیکەی ٩٠٪ی لەناوچووە، ئەمەش وایکردووە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەکارنەهێنرێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەم بابەتە پشتگوێ بخرێت؟.

 

سوها ئەبو شەعبان، وتی: ژینگەی کەرتی غەززە پێویستی بە نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ هەیە بۆ بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانەکەی، ئەمەش بە پشتبەستن بە شایەتحاڵی زانا و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی، هەرچەندە ژینگەکە پێش هێرشەکە لە باشترین بارودۆخی خۆیدا نەبوو، بەڵام زبڵخانەکانی دیاری کردبوو، بە پێچەوانەی شوێنە هەڕەمەکی و بەربڵاوەکانی فڕێدان، هەروەها خزمەتگوزاری پاکوخاوێنی و وێستگەی پاککردنەوە بەردەست بوو، ڕێگری دەکرد لە ڕژانی ئاوی پیس بە ئاشکرا وەک ڕووبارەکان، هەڵگری پەتا و نەخۆشی جیاواز، دەتوانرێت چەندین هۆکاری دیکە بە هاوشێوەی ئەمە هەژمار بکرێت.

 

''لەناوبردنی زیندەوەرە جیاوازەکان''

ڕوونیکردەوە، لەکاتێکدا ڕێکخراوەکان هەوڵدەدەن بۆ دابینکردنی چارەسەرێک کە یارمەتی دانیشتووان بدات بۆ بەرەنگاربوونەوە، دەستکەوتەکان نزیک نەبوون بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان، وەک سەرچاوەی وزە بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەی بچووکی ئاو پاڵاوتن و داخستنی وێستگە سەرەکییەکانی پاککردنەوەی ئاوی پیس، کە ئەمەش دەبێتە هۆی فڕێدانی ئاوی پیسی پاکنەکراوە بۆ ناو دەریا و بەمەش زیندەوەرە جیاوازەکان لەناودەچێت، پێکەوەژیان پێویستی بە ئاوەدانکردنەوەی ڕاستەقینە و هۆشیاری تەواو هەیە لە وێرانکارییەکانی ژینگە و پاراستنی پاکوخاوێنی.

 

ڕوون بووەوە کە هەموو ئەم کاریگەرییانە لە ژنان و ژیانیاندا ڕەنگ دەداتەوە، سەرەتا لە وێرانبوونی ماڵەکانیان و ژیانیان لە ناوەندەکانی ئاوارەبوون کە دەستشۆری تایبەتیان نییە، ئەمەش بەدوایدا ئەو سەختییە دەهێنێت کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی بەرهەمی پاکوخاوێنی کەسی بەهۆی بارودۆخێکی ئابووری ترسناکەوە کە ڕێگرییان لێدەکات لە کڕینی ئەو بەرهەمانە، هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر تەندروستییان هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی چەندین نەخۆشی ببن، بەتایبەتی لە کاتی سوڕی مانگانەدا، کاتێک پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە و هەست بە شەرمەزاری دەکەن بۆ ئاشکراکردنی پێداویستییەکانیان.

 

سوها ئەبو شەعبان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنان هێڵی یەکەمی بەرگرین، مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو کێشانە دەکەن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها ڕووبەڕووی هەموو مەترسییەک دەبنەوە کە ببێتە هۆی نەخۆشی بۆ خێزانەکانیان، وردە وردە جەستەیان سست دەبێت و زیاتر تووشی سووڕێکی نەخۆشی بێکۆتایی و چارەسەرنەکراو دەبن.

 

سوها ئەبو شەعبان، پسپۆڕی ژینگە، لە کۆتاییدا دووپاتی دەکاتەوە، کە ژنان هاوبەشی بەردەوامن لە گەشەپێدانی ژینگەدا، ئەمڕۆ بیرۆکەی داهێنەرانە پێشکەش دەکەن بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی خێزانەکانیان و پێشنیاری چارەسەر وەک ژنانی کرێکار لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەدا دەکەن، چەکدارن بە هۆشیاری و پراکتیزە دروستەکانیان کە پەیوەندییان بە لایەنە جیاوازەکانی ژینگەییەوە هەیە، بۆیە مامەڵە لەگەڵ ژینگەدا دەکات وەک ئەوەی بەشێک بێت لێی، هەوڵدەدات بیپارێزێت، بە داننان بە بەهاکەی و گرنگی پارێزراویەکەی بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی گشتی.