ناوەندی هەواڵ
لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕیکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان، لەسەر ڕێگەی زانکۆی هەڵەبجە ٨ نەمامیان چاند.
لە بەیاننامەیەکیشدا هۆکارەکانی کوشتن و تورندوتیژییەکانی سەر ژنانیان خستەڕوو، بەیاننامەکە لەلایەن هێرۆ وەکیل خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: وەك لای هەموان ئاشكرایە توندوتیژی بەرامبەر ژنان و كچان پێشێلكاری ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە، بڵاوبونەوە و بەردەوامی توندوتیژیی بەشێوەی ئاشكرا دیارەو ئەنجامدەرانیش بەبێ سزایەكی توند ئازادن و ئەمە هۆكاری زیادبوونی توندوتیژییەكانە.
ت.پ




