لافاو بەشێکی زۆری ناوچەکانی پاکستان وێران دەکات
لە ئێستادا دەیان هەزار کەس لە ژێر ڕەحمەتی وەرزێکی ناوازەی وەرزی گەرمادان، کە وێرانکارییەکی زۆری لە سەرانسەری پاکستاندا هێناوە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بارانبارینی بە خوڕ و دروستبوونی لافاوەوە بە سەدان کەس لە پاکستان ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بەپێی پێوەرەکانی مەترسی گۆڕانی کەشوهەوای ساڵی ٢٠٢١، پاکستان لە پلەی هەشتەمدایە لەنێو ئەو پارێزگایانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا سەرەڕای ئەوەی کەمتر لە سەدا یەک بەشداری لە دەردانی کاربۆنی جیهانیدا کردووە.
دهسهڵاتی بهڕێوهبردنی كارهساته نیشتمانییهكان دهڵێت له سهرهتای وهرزی هاوینهوه له ناوهڕاستی مانگی حوزهیرانی ئهمساڵهوه، زیاتر له ٦٥٠ كهس له سهرانسهری وڵاتدا گیانیان لهدهستداوه و سهدان ههزار كهس ئاواره بوونه، هیچ پشوودانێك له سروشت له ئاسۆدا نییه.
بەلوچستان کە گەورەترین و هەژارترین پارێزگای پاکستانە، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتی پارێزگاکە، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە کە ٥٨ کەسیان منداڵن و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.
دەسەڵاتدارانی بەلوچستان دەڵێن، لافاوەکە زیانی زیاتر لە ٤٠ هەزار خانووی لێکەوتووەتەوە، لەو ژمارەیەش ٢٢ هەزار خانوو وێران بووە، نزیکەی ٧٠٠ هەزار دۆنم بەرهەم لە سەرانسەری پارێزگاکە لەدەستچووە، بەرپرسان مەزەندەیان کردووە کۆی زیانەکانی تا ئێستا لە لافاوەکەدا ١٠ ملیۆن دۆلارە.
بە نزیکەیی هەموو پاکستان لەئەمساڵدا ڕووبەڕووی بڕێکی نائاسایی لە باران بارین بووەتەوە، داتاکانی NDMA تا ١٧ ئاب ئاماژەیان بەوە کردووە کە تێکڕای بارانبارینی ئەمساڵ ٢٦٧ ملیمەتر بووە، بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای ٣٠ ساڵی ڕابردوو کە ١١٩ ملیمەتر بووە کە بە ڕێژەی ٪٢٤ زیادیکردووە.
تێکڕای بارانبارینی بەلوچستان لە ماوەی ٣٠ ساڵدا تەنها ٥٥ ملم بووە و ئەمساڵ بەنزیکەی زیاتر لە چوارهێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٠٠ ملیمەتر بارانبارین.
لە پارێزگای سندی دراوسێ، تێکڕای بارانبارینی ٣٠ ساڵ ١٠٧ ملیمەتر بووە بەڵام ئەمساڵ گەشتوەتە زیاتر لە ٣٧٥ ملیمەتر، ئەم پارێزگایە زیاتر لە ١٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە تۆمارکراوە، لەنێویاندا ٦٦ کەس زیاتریان منداڵ بوون.