دیمەنی وشکبوونی ئاوی سیروان مایەى ترس نییە

دیمەنی وشکبوونی ئاوی سیروان بووەتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیان و دەڵێن کە وشکەساڵی و بێ بارانی ئەمساڵ بووەتە هۆکاری وشکبوونی ئاوەکە و مەترسی ژیانەوەشی هەیە، بەڵام دانیشتوانی گوندێک باس لەوەدەکەن پێشتریش ئاوی سیروان وشکی کردووە و دووبارە ژیاوەتەوە.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- لە سەردانێکی مەیدانیماندا بۆ سەر ڕووباری سیروان و گوندی ئیمان زامن، پرسیارمان لە دانیشتوانی گوندەکە کرد دەربارەی وشکبوونی ئاوی سیروان، ئەوان بە شارەزایی خۆیان پێیان ڕاگەیاندین کە وشکبوونی ئاوەکە لە ساڵانی پێشوودا ڕوویدا و دواتر ژیاوەتەوە.

 

شلێر مەحمود، ژنێکی دانیشتوی گوندی ئیمام زامن، وتی هەموو ساڵێک ئاوی سیروان بەمشێوەی ئەمساڵ بێ ئاو و وشك بووە، بەڵام وشکەساڵی و بێ بارانیەکەی ئەمساڵ بووە هۆی ترسانی خەڵک.

 

دایە شلێر کە خۆی دانیشتوی گوندەکەیە ئاماژە بەوە دەکات لە ساڵی ١٩٧٩ هاتووەتە گوندەکە و چەندین جاری دیکە هەبووە ڕووبارەکە بەشێوەی ئەمساڵ وشک بووە و دواتر وەک خۆی لە کاتی باران بارین پڕ بووەتەوە، دەشڵێت: "وشکەساڵی کاریگەری لەسەر ئاوی گوندەکە هەبووە و ئاوی بیرەکانیشیان کەمی کردووە".

 

ت.پ