سروشت بە شێوە ئەندازەییەکەی جوانییەکانی پەخشدەکاتەوە

سادەیی و ئەندازەیی بوون لە سروشتدا جوانییەکی تایبەتی بە بەدیهاتووان بەخشیووە، ئەمەش لە زانستی بایۆلۆجی، فیزیا، کیمیا و زانستەکانی دیکەدا بەدیدەکرێت.

بێریڤان کەمال

 

ناوەندی هەواڵ- لە پروشەی بەفرەوە بۆ گوڵە خۆرەکان، ئەختەبووتەکان بۆ قرشەکان، لە هەموو شوێنێکی سروشتدا ڕێکوپێکی و ئەندازەیی بەدیدەکرێت، هەرچەندە لە جیهانی سروشتیدا کۆمەڵێکی گەورەتر لە شێوە ناڕێکەکان هەیە لە فۆرم و شێوەدا، جوانیەکی بێهاوتاش دەبیندرێت لە گونجانی کاری هونەری سروشت کە هارمۆنی و هاوسەنگی دروستدەکات.

 

لە بیرکاریدا، سیمیتریک-ئەندازەیی واتە شێوەیەکی لێکچوو کە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە دوای سوڕانەوە یان هەڵگەڕانەوە یان کاتێک ڕێگە دەدات دابەشببێت بەشەکانی بە شێوەی یەکسان و بە هەمان قەبارە، ئەندازەیی لە جەستەی مرۆڤەکانەوە دەردەکەوێت، کە ئەگەر خەڵک یەک چاو یان یەک دەست یان یەک قاچیان هەبوایە، ئەوا شێوە و فۆرم، هاوسەنگی و هارمۆنی سیستمی لەشی مرۆڤ بەو شێوەیەی کە ئێستا هەیە تێکدەچوو.

 

بۆ چەندین سەدەیە، ئەندازە وەک بابەتێک ماوەتەوە کە سەرنجی فەیلەسووفان و گەردوونناسان و ماتماتیکزانان و هونەرمەندان و تەلارسازان و فیزیکزانانی بۆخۆی ڕاکێشاوە، ئەگەر لە بەدیهاتوان و گەردیلەکان وردببیتەوە ئەوا گونجان و دابەشبوونێکی سەرنجڕاکێش بەدیدکرێت لە شێوەی خانەکان و شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی پێبەخشییووە، کە تایبەتمەندی ئەندازەگیری و ڕێکی و وردی لە هەموو وردەکارییەکی زیندەوەران و سروشتدا بەدیدەکرێت.

 

لە ئێستادا زانایان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بنەما و بیردۆزە ماتماتیکییانەی کە وەک سیستمێک لە سروشتدا کاردەکات.


ت.پ