ژیان
-

چادر، خەونی ئەو ژنانەی دوای بوومەلەرزەکە لە تورکیا گەڕانەوە
زۆرێک لە ژنانی ناو کەمپەکانی باکووری سوریا ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی دۆزینەوەی پەناگە دەبنەوە و چادر بووەتە خەونی کۆتایی داهاتوویان.
-

"ئەقڵیەتی پیاوسالاری کۆمەڵگە ڕۆڵی ژنانی کەم کردووەتەوە لە ڕاگەیاندندا"
دەزگاکانی ڕاگەیاندن زۆرن، بەڵام کەمن ئەو دەزگایانەی بە دڵسۆیانە کار بۆ پرسەکانی ژنان دەکەن و هەندێکیان ژنان دەخە پێشچاو بۆ کۆکردنەوەی بینەر، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: ژنانی ڕۆژنامەنووس کار لەسەر دۆزەکانی ژنان ناکەن.
-

پێشێلکارییەکانی تورکیا شۆڕشی ژنان دەکەنە ئامانج
درێژەی هێرش و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە لە ناوچەکەدا.
-

غەززە، هێرشەکانی ئەم دواییە ڕێگری لە پەناگە بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی دەکات
لە ماوەی هێرشەکانی ئەم دواییەدا بۆ سەر کەرتی غەززە لە فەلەستین، خانوویەک کە سێ ژنی خاوەن پێداویستی تایبەتی تێدابوو، وێرانکرا، بەوهۆیەوە لە بوونی پەناگە بێبەش بوون.
-

کولتوور و زمانی پێکهاتەکان لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکیکدا پارێزراون
ژیندا ئەحمێ، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی زمانی کوردی کانتۆنی حەسەکە، گرنگیی بواری پەروەردەی بەرز نرخاند و وتی: پەروەردە توخمێکی سەرەکییە لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیکدا و سەرچاوەی بنیادنانی کەسایەتی نوێیە بۆ کۆمەڵگە.
-

گرانی نرخ و هەڵاوسان ئازاری خانەنشینان لە ئێران زیاتر دەکات
ژنانی خانەنشینکراوی ئێران دەڵێن، خانەنشینی تەنیا بەشی کرێی خانوو و پارەی کارەبا دەکات، بەشی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نییە و دۆخیان تا دێت خراپتر دەبێت.
-

دیاردەی دەستدرێژی کردن پێش هاوسەرگیری کوشتنی ژنانی زیادکردووە
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری، هەلپەرستی و بەرژەوەندخوازی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وای کردووە هەلێک بۆ پیاوان بڕەخسێت دەستدرێژی بکەنە سەر ژنان و دواجار بە کوشتنی ژنان کۆتای بە ڕووداوەکە بێت.
-

ئێلینا بە خۆشەویستی و سۆزەوە فێری زمانەکانی دیکە و کوردی دەبێت
ئێلینا محەمەد، کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە مۆڵدۆڤاوە ڕوویکردە ڕۆژئاوای کوردستان، زمانەکانی دیکە بە خۆشەویستییەکی بێسنوورەوە فێردەبێت، سێ ئاستی کوردی دەخوێنێت و ئێستا بیرکاری بە قوتابیانی ئامادەیی دەڵێت.
-

مەنازیلە هەورامی: ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەنگەر وەک پیاوان پلەکانیان بەرز ناکرێتەوە
ژنان لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسدا لە کاری ڕێکخستنی و خەباتی ڕەوای دۆزی کورددا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە، بەڵام لە ئێستادا پلەی سەربازی ژنان بەرز ناکرێتەوە و مەنازیلە هەورامی باس لە هۆکارەکانی دەکات.
-

بە سەرهەڵدانی مەدەنی... ژنان یاسا دەسەڵاتدارەکانی ڕژێمی ئێران پێشێل دەکەن
لەگەڵ سەرهەڵدانی مەدەنی و پێشێلکردنی یاسا دەسەڵاتدارەکانی ڕژێم و نەریتەکانی کۆمەڵگە، پابەندنەبوون بە حیجاب یەکێکە لە گرنگترین شێوەکانی سەرهەڵدانی مەدەنی کە حکومەتی ئێران هەست بە بێهێزی دەکات بەرامبەری.
-

پەروەردە و خوێندنەوە دیارترین ئامڕازن بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەکان
لە ڕێگەی خولی پەروەردەی ڕۆشنبیری و هۆشیارییەوە، ژنان دەربارەی ڕاستی و مێژووی خۆیان فێر دەبن و بەرەو خۆڕێکخستن و گۆڕانکاری و ئازادکردنی کۆمەڵگە دەڕۆن.
-

"هەلی کار کەمە لە ئاستی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا"
هەلی کار بۆ خوێندکاران زۆر کەمە و دەرچووە دانەمەزراوەکانیش تا دێت ژمارەیان زیاد دەکات، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت: ساڵانە خوێندکارێکی زۆر خوێندن تەواو دەکەن بەڵام کاریان دەست ناکەوێت.
-

بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی لیژنە پێکدەهێندرێت
لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ پاراستنی گەڕەكە دێرین و كەلەپوورییەكانی سلێمانی بەپێی یاسای بەركار پێكدەهێنرێت.
-

"لەیلا قاسم هێزی تێکۆشانە بۆ ژنانی چوار پارچەی کوردستان"
ڕژێمی بەعس هەمیشە هەوڵی کپکردنی دەنگی ئازاد و خەباتی شۆڕشگێرانەی دەدا، هەر بۆیە ژنێکی خەباتکاری وەکو لەیلا قاسمی لەسێدارەدا، تا نەبێت بە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی شۆڕش.
-

بەنداوی ئەمیر شوێنی گەشتیارییە، بەڵام ژنانی ناوچەکە لە هەژارییەکی زۆردا دەژین
ژنانی فرۆشیار لە پارێزگای بامیان دەبێت باج بدەنە تاڵیبان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارەکانیان و لەبەرچاوی ڕێبواران و گەشتیاراندا هەراسان دەکرێن.
-

"شیرین عەلەمهولی، یەکەم ژنە کە لەسەر دیواری زیندانی ئەڤین ژن، ژیان، ئازادیی نووسی"
چالاکانی مەدەنیی شاری مهاباد لە ١٣هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهولی و هاوڕێکانیدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ئەوان، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕێبازەکەیان بەردەوام دەبێت و دەڵێن: شیرین عەلەمهولی و زەینەب جەلالیان، بەهێزترین پاڵنەری تێکۆشانەکانمانن.
-

"کامپی سەردەممان کردە هێمای ئاشتی عەفرین"
مولیدە شاموا، ژنێکی ئاوارە و خەڵکی کانتۆنی عەفرینە، باسی لەوەکرد، چاندنی نەمام و گوڵ و سەوزەوات لە کامپی سەردەم بەشێکی دانەبڕاوە لە بەرخۆدانیان بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و ئەو بارودۆخە سەختەی کە تێیدا ژیاون.
-

گروپێکی خوێنەر لەپێناو بە کولتوورکردنی خوێندەوە چالاکی ئەنجام دەدەن
لەپێناو زیادکردنی خوێنەر و زیاتر هۆشیارکردنەوەی گەنجان، چەندین گەنج هەن هەوڵیان داوە لە ڕێی چالاکییەکانیانەوە خوێندنەوە بکەنە کولتوور.
-

ژیانی هاوبەش لە گوندی مزگەوتی ئێزدی
لە گوندی مزگەوتی ئێزدی لە ناوچەی تربەسپی، نموونەیەک لە ژیانی کۆمەڵایەتی گەشەی کردووە، کە جارێکی دیکە دڵی ژیان لەم گوندە لێدەدات.
-

"پاڵپشتی نەکردنی بەشێک لە خێزانەکان بۆشایی لای ژنان دروستکردووە"
ڕێگرییەکانی بەردەم ژنان بۆ کارکردن لەلایەن خێزانەوە، وایکردووە بۆشایی لە ژیانی ژناندا دروستببێت و دواجار ئەو بۆشاییە بە شتی خراپ پڕ بکەنەوە، چنار مەحمودیش دەڵێت: نادروستی پەروەردەی خێزانەکان ئەو بۆشاییەی دروست کردووە.