ژیان
-

"ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی ژنانە"
وڵاتانی زلهێز لە بیری ڕێبەری کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن، بۆیە لە ترسی بڵاوبوونەوەی فکرەکەی و یەکگرتنی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستگیریان کرد، بەڵام نەیانتوانی لەبەردەم بیری ئەودا بوەستن، وەک ئەو دروشمەی ژن، ژیان، ئازادی کە بووەتە دروشمێکی جیهانی.
-

کاتی نەورۆزە و بازاڕی شاری بانە چۆڵە لە کڕیارەکانی
بازاڕی بانە، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین بازاڕەکانی کوردستان، چۆڵ بووە و سەرەڕای ئەوەی بەرەو نەورۆزە، بەڵام گەشتیاران ڕوویان لە شارەکە نەکردووە،
-

'لەژێر فشاری ڕژێمی بەعس ئاگری نەورۆزمان دەکردەوە"
شەمسیخان گوڵۆ کە لە ساڵانی پێش شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرەڕای هێرش و گوشارەکانی ڕژێمی بەعس هەمیشە جەژنی نەورۆزی دەگێڕا، وتی: ئاگری نەورۆز بە کاوەی ئاسنگەر دەستیپێکرد بە ڕووناهی و ڕەهشان و بێریڤان گەشاوەتر بوو.
-

چیرۆکە تراژیدیاکانی هەڵەبجە تا ئێستا فرمێسکیان وشک نەکردووە
ژنێکی هەڵەبجەیی دەڵێت: ١٤ ئەندامی خێزانەکەم پلە یەک لە کیمیابارانی هەڵەبجە شەهید بوون و خوشکەکەم باری دەروونی تیکچووە.
-

تاقانهیهكی كیمیابارانی ههڵهبجه هیواكانی له كچهكهیدا سهوز دهكات
زەم زەم تاقانەیەکی هەڵەبجەیە و لە منداڵیدا دەرفەتی گەشتن بە خەونەکانی نەبووە، ئێستا هاوکاری سەرەکی منداڵەکانیەتی و هیواکانی لەواندا سەوز کردووە.
-

ژنانی هەڵەبجە داوای وەستاندنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی کورد دەکەن
بریندارانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن و باس لەوە دەکەن ئەگەر ٣٤ ساڵ بەر لە ئیستا بە بیانووی نەبوونی ڕاگەیاندنەوە دەنگیان نەگەشتووە، ئەوە ئێستا هەموو ماڵێک ڕاگەیاندنی تێدایە و پێویستە کیمیابارانی کورد و قڕ کردنیان بوەستێنن.
-

مهاباد سادق: ئێمە بووینە قوربانی و حکومەتیش فەرامۆشی کردووین
٢٢ ئەندامی خێزانێک لە کیمیابارانی هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا، مهاباد چیرۆکی خێزانەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەسەرهاتی ئەو ڕۆژانە بۆ منداڵەکانم باس دەکەم تا بیریان نەچێتەوە
-

بە ئیرادەو خۆشەویستی بۆ ژیان شێرپەنجەی تێپەڕاند
کاتێک ژنان دەیانەوێت ئەو بارودۆخەی بەسەریاندا سەپێنراوە بیگۆڕن، لە دژی نەریت و هۆشیاریی دواکەوتوو ڕادەپەڕن، هیچ شتێک نییە کە بیانوەستێنێت.
-

ژنان لە ورمێ بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان خەبات دەکەن
ژنێکی گەنجێکی ئەرمەنی خەڵکی ورمێ دەڵێت: پەیامی من بۆ هەموو ژنان ئەوەیە، کە هەر شتێک دەسەپێنرێت ئەوە نییە کە لە ڕاستیدا دەبێت بوونی هەبێت، شۆڕشی ژینا نیشانی داین کە ڕێگای ئازادی بە پرچی ژندا تێدەپەڕێت.
-

"ئازاری چاوەڕوانی منداڵە ونبووەکان لای هەڵەبجەیەکان تا مردن ساڕێژ نابێت"
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە سەرەڕای ئەوەی بە هەزاران کەسی کردە قوربانی, ئازارێکی ساڕێژ نەبووی لای ٧٤ خێزان دروستکردوە، کە تا ئێستاش بە ئاواتی بینینەوەی کەسوکاریانن.
-

ژنانی جیابووەوەی غەززە، لە نێوان ڕاستی و هیوادا
ژنانی جیابووەوەی غەززە پێش جیابوونەوە و دوای جیابوونەوە ڕووبەڕووی ڕاستیەکی تاڵ دەبنەوە و تووشی هەراسانکردن و دەستوەردان دەبن، چەواشەکارییان بۆ دەکرێت و بە بارگرانی لەسەر بنەماڵە و کۆمەڵگە دادەنرێن.
-

"چیتر نامەوێت لە بازنەی درۆدا بژیم"
پێداگری ژنانی بۆکان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی حیجابی زۆرەملێ بەردەوامە و دەڵێن: ئیتر نامەوێت لە بازنەی درۆدا بژیم.
-

نەتەوەی دیموکراتیک لە ئیرادەی ژنانی گوندنشینەوە سەرچاوە دەگرێت
پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکەمین پرۆژەیە کە کۆمەڵگە بە هەموو گروپ و پێکهاتەکانیەوە لە باوەش دەگرێت، سەرەڕای ڕەگەزە جیاوازەکانی.
-

"ژنان مێژووی خۆیان دەنووسنەوە"
گەلی کورد هەمیشە هێرشی کراوەتەسەر لەلایەن نەیارانیەوە بۆ نەهێشتنی ناسنامە و کولتووری، بەڵام ژنایش هەمیشە لە خەباتدا بوون بۆ پاراستنی ئەم کولتوورە.
-

دنیا، ژنێکی نمونەیی بۆ منداڵ و کۆمەڵگەکەی
ژنان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بە هەوڵەکانیان دەتوانن بگەنە هیواکانیان، ببنە نمونەی دایکێکی سەرکەتوو بۆ منداڵەکانیان دنیا کەمالیش دەڵێت "پشت بە خۆت ببەستە و بەردەوامبە دەگەیتە هیواکانت".
-

دامەزراوەی ژنی ئازاد بە پڕۆژەکانی هەلی کار بۆ کۆمەڵگە دەڕەخسێنێت
مەلکە حساف، بەڕێوەبەری لیژنەی تەندروستی، ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەکانیان بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بواری ئابوریدا فراوانتر دەکەن.
-

ناسک واحید: کەمە دەستکەوتەکانی ژنان نابێت ببێتە هۆی وەستاندنیان لە تێکۆشانەکانیان
سەرەڕای ئامانج و بنەمای ٨ی ئادار بۆ ژنان، توندوتیژی و پێشێلکارییەکانیش بۆ مافی ژنان هەن، بەڵام ئەمانە نەبوونەتە ڕێگر و ژنان بەردەوام تێکۆشان دەکەن، چالاکوانێکیش دەڵێت گرنگە لەسەر ئەو هێزەش بمێننەوە لە پێناو دەستکەوتی زیاتر.
-

لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی بوونی ڕێگرییەکانەوە بە شاراوەیی ٨ی ئادار یاد دەکرایەوە
باشووری کوردستان هەمیشە ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابونەریت بەسەریدا زاڵبووە، ئەمەش وایکردووە ٨ی ئادار لە ساڵانی ڕابردوودا بە شاراوەیی یاد بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێگری هەبوون.
-

"دەبێت ژنان سەرهەڵبدەن بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"
لە ڕۆژی جیهانی ژناندا نوسەر ڕەعنا سلێمانی جەختی لەسەر پێویستیی سەرهەڵدانی ژنان لە دژی پیاوسالاری کردەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەدەستبهێنن.
-

هەڵەبجە، ژنی بڕیاردەر کەمە و حزبە سیاسیەکان متمانە بە ژنان ناکەن
ئەگەرچی هەڵەبجە وەک یەکێک لەو شارانەیە کە لە پۆستە باڵاکانیدا پێگەی ژنان بەرزە، بەڵام چالاکوانان باس لەوەدەکەن، ئەوە تەنها ناوە دەرچووە و لە ڕاستی شارەکەدا پێگەی ژنان لاوازە.