سەرەڕای داگیرکارییەکان دەستپێشخەری کۆمەڵگە: با دەستی یەک بگرین

هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی ناوچەی زرگان و ژنانی گوندی شۆر باسی ئەو دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەی دەکەن کە سەرەرای هێرشەکان بەردەوامەو وتیان: با دەستی یەک بگرین لە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەل و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری پێکەوە لە بەرخۆداندان، شارەوانی گەل خزمەتی کۆمەڵگە دەکات بەبێ ئەوەی بەهۆی هێرشەکان بوەستێت و ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات، لە ئێستادا هەشت مۆلیدە ئاو بۆ زیاتر لە ٣٠ گوندی ناوچەی زرگان دابین دەکەن، ئەم ئامێرانە بەپێی پێویستی گوندەکان و دانیشتووان دەخرێنە کار.

 

لە ساڵی ٢٠١٨، شارەوانی گەل مۆلیدەیەکی بۆ گوندی شۆر لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە لەسەر حەوزی ئاوەکە دانا، کاتێک مۆلیدەکە لە خزمەتگوزاری دەوەستێت، کۆمەڵگە دەست دەکات بە دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی، شیرین محۆ، هاوسەرۆکی شارەوانی گەل و ژنانی گوندی شۆر لەو بارەیەوە قسەیان کرد.

 

حەوزی ئاوی شۆر ئاو بە ٧ گوند دەدات

شیرین محۆ ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دروست بووە، دەستبەرداری کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگە نابن و وتی: ئێستا لە گوندی شۆرین، ئەمڕۆ لێرەین بۆ دۆخی کۆمەڵگە و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەو هێرشانەدا پێیان دەگات، بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوەی شیرین بگاتە کۆمەڵگە، لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە مۆلیدەیەکمان لەسەر حەوزەکە داناوە، ڕۆژانە بۆ نزیکەی ٩ کاتژمێر مۆلیدەکە کاردەکات و ئاو بۆ ٧ گوند دابین دەکات.

 

"هێرش و ئابووری کەم لەبەردەم دەستپێشخەرییەکە نەبووە ئاستەنگ"

شیرین محۆ تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی کە لە مۆلیدەکەدا دروست بوون و وتی: ماوەیەک لەمەوبەر لە خزمەتگوزاری وەستا، بەڵام وەک شارەوانی، نەمانتوانی بە تەنها چاکی بکەینەوەو دانیشتوانەکە دەستیان بە دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی کرد، ئەمە یارمەتیدەر بوو بۆ چاککردنەوەی مۆلیدەکەو جارێکی دیکە توانرا ئاو بگەیەندرێتە هەزاران ماڵی ٧ گوند، بۆیە هێرشەکان و ئابووری کەم نەیانتوانی ڕێگری لە دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی بکەن.

 

٢٠ ساڵە خزمەت بە ٧ گوند دەکات

مەها ئۆسکان زیاتر لە ٢٠ ساڵە ئاوی حەوزەکە لە خراپبوون دەپارێزێت و مۆلیدەکە بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی ئاو بۆ دانیشتوانەکە دابین بکات، دەربارەی کارەکەی وتی: هەم ماڵەکەم هەم حەوزی ئاوەکەش بەڕێوەدەبە،، بۆ ئەوەی ئاو بگاتە ٧ گوند مۆلیدەکە ئیش پێدەکەم هەروەها گرنگی بە ئاو و ڕۆنی مۆلیدەکە دەدەم، ئێستا ئاو بەهەر ٧ گوندەکە دەدرێت، بەگوێرەی گوندە گەورە و بچووکەکان، کاتژمێرەکانی بەرهەمهێنانی ئاو گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

 

"با دەستی یەک بگرین"

مەها ئۆسکان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای بەبیرهێنایەوە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شوێنێکمان نییە جگە لەم شوێنە، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکەین، بۆیە ئەمڕۆ بۆ ئێمە قورس نییە کە دەستی یەک بگرین و کێشە خزمەتگوزارییەکانمان چارەسەر بکەین.

 

"باخەکان وشک نابن و ئاژەڵەکانیش تینوو نابن"

ئەمشا حسێن، یەکێک لەو ژنانەی کە سوود لە ئاوی حەوزەکە وەردەگرێت، باسی کێشەکانی خۆی کردو وتی: زۆر ڕازیین بەو ئاوە، ئەو ئاوەی دەتوانین هەموو پێداویستییەکانمانی پێ دابین بکەین، ئەو ئاوەی کە مرۆڤ و ئاژەڵ و سروشت پێی گەشە دەکەن، چەندین باخچەیان لەسەر ئاوەکە چێندراون و ئاوی سوێر بۆ هەموو کارێک نییە، چونکە باشترینیان ئاوی شیرینە. بۆ ئەوەی باخچەکانمان وشک نەبن و ئاژەڵەکانمان تینوو نەبن، کاتێک مۆلیدەکان خراپ دەبن لەگەڵ شارەوانی چاکییان دەکەینەوە.