١٩ ساڵ تێکۆشان دژی ئەو پیلانانەی کە دەیانەوێت ئیرادەی ژنان لاواز بکەن

بە سایەی کۆنگرەی ستار و دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان توانیان خۆیان لە دامەزراوەکاندا ڕێکبخەن و زاڵبن بەسەر هەموو سەختییەکاندا و بگەنە پێگەی بڕیاردان و ببنە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگە.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- ١٥ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستارە، چووە نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوەو لەو ساڵانەدا خۆی ڕێکخست و ژنانی پەروەردە کرد بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت.

 

"کۆنگرەی ستار دەستکەوتی گەورەی لە بەرژەوەندی ژنان و کۆمەڵگەدا بەدەستهێناوە"

شیراز حەمۆ، ئەندامی ڕێکخەری کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەتا ڕۆڵی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو شەهیدانەی بەبیرهێنایەوە کە خۆیان بەخشی بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەری و دیموکراسی و ئەو ژنانەی کە هەوڵی پەرەپێدان و ڕێکخستنی خۆیان دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئازادی خۆیان، وتی: لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، کۆنگرەی ستار دەستکەوتی گەورەی لە بەرژەوەندی ژنان و کۆمەڵگەدا بەدەستهێناوە و لە ڕێگەی چەندین چالاکییەوە کار بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی فەرماندە ئۆجالان دەکات، جگە لە پشتیوانیکردنی  ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، هەروەها خێرایی کارەکانی لە بەرامبەر ئەو بنەمایەدا زیاد کردووە کە ژنان زیاتر دەچنە ڕیزەکانیەوە، ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرەی ستاردا توانیویانە خۆیان لەناو حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕێکبخەن، ئەمەش وای کردووە ئیرادە و هێزیان هەبێت بۆ پتەوکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکۆشانی کۆنگرەکە بێ کێشە و ئاستەنگی نییە، چونکە ئەو ڕەخنەیەی لەسەری دەگیرێت لەلایەن ڕژێمە دوژمنکارانەکانی ئایدۆلۆژیای نەتەوەی دیموکراتیک و ڕێبەر ئۆجالان و ئازادیی ژنانەوە بەردەوامە، دەستکەوتەکانی ژنان لە شۆڕشدا بوونەتە ئامانج، بەڵام بە ئیرادەو سووربوونی ژنان، ئەم هێرشانە شکستیان هێنا، وڵاتانی سەرمایەدار بە پاڵنانی خۆکوشتن بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوەکانییەوە داگیرکراون شەڕی خۆیان لە دژی ژنان ئەنجامدا، شاری عەفرین لەو کاتەوەی داگیرکرا، پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی بینیووە، ڕفاندن و کوشتن و دەستدرێژی و ئەم پێشێلکارییانە لەم دواییانەدا زیادیان کردووە.

 

"بە زیادکردنی خێرایی خەبات و تێکۆشان، دەبینە دەنگی هەموو ژنان"

شیراز حەمۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنگرەی ستار بە هەموو هێزییەوە داوای مافی هەموو ژنان دەکات لە هەرکوێیەک بن، چونکە کۆنگرەکە بە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی دژی دژیان، هەمیشە پێشەنگ بووە لە گەیاندنی دەنگی چەوساوەکان بۆ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار، هەروەها یەکێکە لە بەشداربووە دیارەکانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تیشک دەخاتە سەر گرنگی دەستڕاگەیشتنی ژنان بە هەموو مافەکانیان و پێویستی بوونی ژنان لە دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریدا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کۆنگرەی ستار لەسەر چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد نراوە کە پاراستنی ژینگە و ئازادی ژنان دابین دەکات.