ژنێکی فەڵەستینی ڕووبەڕووی جەنگێک دەبێتەوە کە کۆتایی نەهاتووە

نور ئەبو ریالە، ژنێکی فەڵەستینی چیرۆکی ڕزگاربوونێکی ئاڵۆز بە لەدەستدان دەگێڕێتەوە، دوای ئەوەی هاوژینەکەی و پێنج لە منداڵەکانی لە جەنگدا لەدەستدا، ئەمڕۆ لەگەڵ دوو منداڵە ڕزگاربووەکەیدا بۆ دابینکردنی چارەسەر و ڕووبەڕووبوونەوەی بارگرانییەکان تێکۆشان دەکات.

نەغەم کەراجە

 

فەڵەستین ـ جود ئەبو ریالە لە چادری ئاوارەییدا لە تەنیشت نوری دایکی دانیشتووە، لە کاتێکدا شوێنەواری سووتان و برینەکان لەسەر دەم و چاوی دیارن، خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژێکی تر لە فشار، زەحمەتیی جوڵانەوە و هێنانی ئاو، بەرلەوەی بتوانێت لەدەستدانی پێنج لە خوشک و براکانی و باوکی قبول بکات، خۆی و دایکی بریندار بوون، لەگەڵ برا بچووکەکەیدا دەژین، لە سایەی نەبوونی چارەسەری پێویستدا.

 

جود ئەبو ریالە، تەمەن١٠ ساڵ کچی نور ئەبو ریالە لەو ساتە دەوەستێت کە ژیانی گۆڕی، بە دەنگێکی پڕ لە ترسەوە ئەوەی ڕوویدا دەگێڕێتەوە کاتێک موشەکێکی ئیسرائیلی کەوتە سەر ماڵەکەیان، وتی: من و خوشک و براکانم دانیشتبووین، لەپڕ موشەکێکمان بەسەردا کەوت، خۆم لە ژێر بەرد و داروپەردوودا دۆزییەوە و هیچم دەربارەی خوشک و براکانم نەدەزانی، گوێم لە دەنگی کەسێک بوو دەڕۆیشت، دەستم کرد بە هاوارکردن تا بەردەکانی لەسەر هەڵگرتم و گواستمییەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

لەوێدا زانی کە پێنج خوشک و براکانی لە هەڵمەتەکەدا کوژراون و ئێستا تەنها دایکی و برا بچووکەکەی ماوە، باوکی نزیکەی ساڵێک پێش کۆمەڵکوژییەکە کوژرابوو، لەلایەن قەناس بەدەستێکی ئیسرائیلییەوە تەقەی لێکرابوو، خێزانەکە ماڵەکەیان بەجێهێشتبوو لەکاتی داگیرکردنی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شێخ ڕەزوان.

لەدەستدانی دووبارەبووەوە

نور ئەبو ریالە ژیانی خۆی پێش جەنگی غەززە بیر دێنێتەوە، کاتێک لەگەڵ هاوژینەکەی و منداڵەکانیدا لە ماڵەکەیان دەژیا، بەرلەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل پاڵیان پێوە بنێت بۆ ئاوارەبوون لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا، خێزانەکە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی شێخ ڕەزوان نیشتەجێ بوون، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل بەرەو ناوچەکە هاتن و بە شەو گەیشتنە دەوروبەری ماڵەکە، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بڵاوبوونەوەی قەناسەکان.

 

وتیشی: ئێمە لە نهۆمی چوارەم بووین، بە شێوەیەکی موعجیزەیی هەوڵماندا بچینە خوارەوە بۆ نهۆمی یەکەم، هەمووان سەرکەوتوو بوون لە دابەزین، بەڵام قەناس بەدەستەکە تەقەی لە هاوژینەکەم کرد لەکاتێکدا دادەبەزی لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

 

ترس لە منداڵەکان جیا نەدەبووەوە، ئەمەش وای لێکرد بەپێی پێویست بێت هەندێک جار لە نێوان شوێنی نیشتەجێبوونی و ماڵی باوکیدا لە پێناو هەستکردن بە ئارامی هاتوچۆ بکات، وتی: منداڵەکانم هەستیان بە ئارامی نەدەکرد، پێویستیان بە کەسێک بوو لەباوەشیان بگرێت، ناچار بووم بەهۆی ترسەوە ببەیانم بۆ ماڵی باوکم، تا سەرەنجام لە ماڵەکەی خۆمدا جێگیر بووم، بەڵام ئەو جێگیرییەی داوای دەکرد زۆری نەخایاند.

موشەکێک لە ژێر داروپەردوودا

لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئەو ماڵەی خێزانەکەی تێیدا نیشتەجێ بوون ڕووبەڕووی بۆردومانی ڕاستەوخۆ بووەوە، ”نور ئەبو ریالە” و منداڵەکانی لە ناویدا بوون، ئەندامانی خێزانەکە بریندار بوون، لە نێوانیاندا نور و جودی کچی و محەمەدی (٥ ساڵ) ڕزگاریان بوو، لە کاتێکدا پێنج لە منداڵەکانی کوژران.

 

وتیشی: بە نزیکەی چوار کاتژمێر هۆشم لەدەستدا، کاتێک هۆشم هاتەوە، هەستم کرد وەک ئەوەی لە خەونێکدا بم، دەستم کرد بە پرسیارکردن، چی ڕووی دا؟ منداڵەکانم لەکوێن؟ پێیان دەوتم کە باشبن، بەڵام من دووبارەم دەکردەوە کە شەهید بوون، تا لێی دڵنیا بووم و پێداگری مکرد لەسەر زانینی ڕاستییەکە.

 

جود بەهۆی سووتانی دەم و چاویەوە تووشی شوێنەواری و برینی دیار بووەوە، لە کاتێکدا نوری دایکی تووشی شکان لە سەری و قاچیدا بوو لەگەڵ سووتان لە جەستەیدا، پێویستی بە نەشتەرگەرییەک هەیە کە ناتوانێت دەستی بکەوێت لە سایەی کەمیی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا.

 

نور ئەبو ریالە ڕوونیکردەوە، کە برینەکەی توانای جوڵەی کەم کردووەتەوە، چونکە بۆ ڕێکردن پشت بە گۆچان دەبەستێت، لە کاتێکدا کچەکەی تا ئێستاش پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆ ئاسەواری سووتان و برینەکان، محەمەدییش پێویستی بە بەدواداچوونی چارەسەری هەیە.

 

زیانەکانی ئەو خێزانە تەنها لە ژیان و برینداربووندا سنووردار نەبوون، بۆردومانەکە تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانیشیانی نەهێشتوون، لەگەڵ برینداربوونی منداڵەکان، خێزانەکە پێویستیان بە خواردن و جل و بەرگ و دەرمان و کرێم و دەرزی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی سووتاوییەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە  پێداویستییە بەردەوامەکانی چارەسەر و زەحمەتیی ژیان لە چادردا تا ئێستاش لە سەرووی توانای بەرگەگرتنیەتی، وتی: کەس نییە بارگرانییەکانی ژیانم لەسەر هەڵبگرێت، تەنانەت ناتوانم ئاو پڕ بکەم یان هەڵیبگرم بەهۆی برینەکەمەوە، کچەکەشم ناتوانێت بە تەنها هەڵیبگرێت، براکەشی تا ئێستا بچووکە.

برینێک چادر نایشارێتەوە

جود ئەبو ریالە وتی: ئاواتەخوازم خوشک و براکانم بگەڕێنەوە، و باوکم بگەڕێتەوە، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا تووشی گریانی توند دەبێت، لە کاتێکدا ئاواتەکەی لە نێوان لەدەستدانێکە کە قەرەبوو ناکرێتەوە و چارەسەرێک کە پێویستێتی بۆ کەمکردنی شوێنەوار برینەکەی هەڵپەسێردراو دەمێنێتەوە.

 

ئامادەبوونی نور ئەبو ریالە، داوا لە لایەنە مرۆیی و پزیشکییەکان و ئەو لایەنانەی توانای هاوکارییان هەیە دەکات، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بۆ خۆی و دوو منداڵە ڕزگاربووەکەی دابین بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لە سایەی پێویستیی بە نەشتەرگەری، و بەردەوامبوونی پێویستیی جود و محەمەد بۆ چاودێریی پزیشکی.

https://youtu.be/OQYKMTZAZYk?si=ZxdfaoOcHQ8HBZjo