ژنان لە بواری پزیشکی لە باشووری لوبنان ئەرکێکی مرۆیی جێبەجێدەکەن
کارمەندانی پزیشکی نەخۆشخانەی "النجدة الشعبية" بە چەقبەستووی وەستاون، بە سەرۆکایەتی ئەو ژنانەی کە بەرخۆدانییان وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی هەڵبژاردووە، لە نێوان ترس و ئەرکدا، پیشەکەیان دەگۆڕێت بۆ ململانێی ڕۆژانە بۆ پاراستنی ژیان.
رەنا جونی
لوبنان-لە باشووری لوبنان کە لە شەڕدا گیرۆدە بووە، نەخۆشخانەی "النجدة الشعبية"یە بووەتە هێڵی پێشەوەی مرۆیی، بە سەرۆکایەتی ئەو ژنانەی کە هەم ترس و هەم بەرخۆدانییان ئەزموون کردووە، مونا ئەبوزەید و سارا سەلوم بەردەوامن لە ئەرکەکەیان، بوونیان لەسەر زەوی دەکاتە کردەوەیەکی بەرخۆدان و پاراستنی ئەو ژیانە کەمەی کە دەمێنێتەوە.
مونا ئەبوزەید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "النجدة الشعبية"یە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە بۆ یەک سات نەخۆشخانەی جێنرهێشتووە، ئەو لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، چاودێری هەموو وردەکارییەکی سەر زەوی دەکات، هاوسەنگ بووە لەگەڵ هەموو پێشهاتێک، سەرکردایەتی گروپی پزیشکی و پەرستاری و کارگێڕییەکان دەکات، کە لە هەموو کاتێکی گرنگدا ئامادەن.
مونا ئەبوزەید ژنێکە کە پێی وایە ئەوەی ڕوودەدات سنووری ئەرکی پیشەیی تێدەپەڕێنێت، دەبێتە هۆکارێکی تەنها مرۆڤدۆستانە، نەخۆشخانە بۆ ئەو تەنها دامەزراوەیەکی پزیشکی نییە، بەڵکو ئەرکێکی مرۆییە، نموونەیەکی بەرخۆدانی پزیشکییە کە بەرجەستە بووە لە مانەوە شانبەشانی خەڵک و خزمەتکردنیان و پاراستنیان لە تاریکترین بارودۆخدا.
لە پێگەی خۆیەوە وەک ژنێک کە مانەوەی هەڵبژاردووە، باس لە ئەزموونێکی ئاڵەنگاری دەکات، وتی: ئامادەبوون و بەرخۆدان و کۆڵنەدان شێوازەکانی بەرخۆدانن و وەستان لە تەنیشت خەڵک لەم بارودۆخە سەختانەدا پابەندبوونێکی ڕەوشتییە پێش ئەوەی بەرپرسیارێتییەکی پیشەیی بێت.
ڕوونیکردەوە، بوونی ئەمڕۆی لە باشوور تەنها ئەرکێکی کارگێڕی یان کارێک نییە، بەڵکو ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانییە، ئامادەبوون لە نەخۆشخانە شانبەشانی پزیشک و پەرستار و کارمەندان وەستانەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی پێویست بۆ دانیشتوانی هەرێم سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان.
دووپاتی دەکاتەوە، کە خۆڕاگری خۆی پەیامێکە و جۆرێکە لە بەرخۆدان کاتێک خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە خەڵکی خۆڕاگر لە ناوچەکانیان دەکرێت، ئەو پلانە فریاگوزاریانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە دامەزراون، بە ئاڵۆزی دەمێننەوە، بەردەوام بەپێی دۆخی ئەمنی دەگۆڕدرێن، هەروەها دەتوانرێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا پلانەکان بگۆڕدرێن بۆ دڵنیابوون لە پارێزراوی گروپە پزیشکییەکان و مسۆگەریکردنی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان.
لە ئاستی کەسیدا، مونا ئەبوزەید دان بە سەختی دابڕان لە خێزان و حەسرەتی دایکی و کچ و هاوڕێکانی و ئەو ترسە سروشتییە دەنێت کە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانەن، بەڵام ڕوونی دەکاتەوە، کە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خەڵک ناچاری دەکات بەسەر ئەم هەستانەدا زاڵ بێت، هەروەها پەیوەندیکردن بەشێک لە ئازارەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام حەسرەت یان دڵەڕاوکێ لەناو نابات.
ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەوەی قووڵترین کاریگەری بەجێدەهێڵێت، ئازارەکانی منداڵانە، بەتایبەتی ئەو بێ باوکانەی کە دایک و باوکیان لەدەستداوە، و بێبەشبوون لە سۆزداری و مرۆیی هاوڕێیەتی، دیمەنێک کە لە یادەوەرییەکانیاندا چەسپاوە، لە کۆتاییدا، وتی: شەڕەکە زۆر گۆڕاوی لە ژیانیاندا و تەواوی بابەتەکانی ژیانیان بردووە، بەڵام بەرخۆدان و کۆڵنەدان ئەوەیە کە هێزیان پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامبوون لەم ئەرکە مرۆییە و خۆڕاگر مێننەوە.
مونا ئەبوزەید لە ڕاستی سەر زەوی دابڕاوە، ئەو لە دڵی شەڕەکەدایە، پێی وایە شەڕی پزیشکی ئەمڕۆ لە هەموو شەڕێکی دیکە کەمتر نییە و مانەوە پابەندبوونێکی ڕەوشتییە کە لە ئەرکی مرۆیی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە.
دایکایەتی هەڵپەسێردراو و بەرپرسیارێتییەک کە سنوورەکانی پیشەکە تێدەپەڕێنێت
لسارا سەلوم، بەڕێوەبەری پەرستاری لە نەخۆشخانەی "النجدة الشعبية"، ئەم شەڕە بە قورسترین شەڕ پێناسە دەکات، نەک تەنها بەهۆی زۆری ژمارەی زیانبەرکەوتووان، بەڵکو بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو منداڵانەی کە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە.
وتی: بینینی منداڵەکان جێپەنجەیەکی نەسڕاوەی بەجێهێشتووە، بەو پێیەی کارمەنداکان شایەتحاڵی ئەو حاڵەتانە بوون کە منداڵان هەموو خێزانەکانیان لەدەستداوە، هەندێکی دیکەش کە دایکان بە مردوویی گەیشتوونەتە ئەوێ، منداڵەکانیان بە تەنها جێهێشتووە بۆ ئەوەی بژین، هەروەها ئەم دیمەنانە گەورەترین بارگرانی دەروونییان لەسەر پەرستارەکان پێکهێناوە، کە خۆیان دەینیەوە ڕووبەڕووی کارەساتێک بوونەتەوە کە توانای پیشەیی و مرۆیییان تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەم شەڕ نییە کە نەخۆشخانەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەڵام دووەم جەنگە لە ژیانی پیشەیی خۆیدا، و وەک دایکی دوو ژنی گەنج بەڕێوەی دەبات، ئەمەش بەرپرسیارێتی و دڵەڕاوکێی گەورەتر دەکات، لە نێوان ئەرکەکەی بەرامبەر نەخۆشەکان و دامەزراوەکەدا، هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی وەک دایکێک بپارێزێت، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا خۆی و باوکی منداڵەکانی لەناو یەک نەخۆشخانەدا کاردەکەن.
سارا سەلۆم پێی وایە ڕۆڵی پەرستار لە شەڕدا لە دابینکردنی چارەسەری پزیشکی زیاترە و پاڵپشتیکردنی نەخۆشەکە لە ڕووی دەروونی و مرۆڤدۆستانەوە دەگرێتەوە، سەرەڕای هەستکردن بە مەترسی بەردەوام لەگەڵ هەر هێرشێکی ئاسمانیدا، هەروەها کارمەندانی پزیشکی هەوڵدەدەن هەست بە یەکگرتوویی ناوخۆیی دروست بکەن، وەک خێزانێک، بۆ کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکان لەسەر یەکتر و بەردەوامبوون لە کارکردن.
ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرێک لە پەرستاران وەک دایکی جێگرەوەی منداڵانی بریندار ڕۆڵیان گێڕاوە و هەڵیانگرتووە و هەوڵیانداوە کەمێک ئاسوودەیی لە بارودۆخێکدا دابین بکەن کە دوور لە ژیانی ئاساییە، هەروەها باس لەوە دەکات کە هەندێک لە نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێدەهێشت تەنها بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ماڵانەی کە هەڕەشەی بۆردوەمانکردنیان لەسەر بووە، ئەمەش هەستکردن بە بێدەسەڵاتی توندتر دەکات.
بەم شێوەیە، موما ئەبوزەید و سارا سەلوم و هاوکارەکانیان بەردەوامن لە هەڵگرتنی هەمان پەیام: پاراستنی مرۆڤایەتی، هەرچەندە مەترسییەکە گەورە بێت. لە نێوان بەرخۆدان لە بەرامبەر بۆردومان و دایکایەتی هەڵپەسێردراو و ئیرادە بۆ مانەوە، ئەم کارمەندە خەریکی نووسینی لاپەڕەیەکی مرۆیی لەبیرنەکراوە لە چیرۆکی باشووردا.