ژیانی هاوبەش لە گوندی حاسودی سەر بە تربەسپی

لەگەڵ شۆڕشی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژیانی هاوبەشی لەلایەن ژنانەوە ڕێکخراو لە گوندی حاسودی سەربە شاری تربەسپی، دانیشتوان لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەشی بە خاک و کار و بەرهەمەکانیان بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

ڕۆژ هۆزان – عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- کار، هۆشیاری و فەلسەفەی ژنان دروستکەری ژیانی هاوبەشە وهەروەها کۆکردنەوەی خۆشەویستی و پشتبەستن بە سروشتە هەرچەندە ڕێکخراوبوون، کلتور و ژیانی ژنان بەرهەمی هاوبەشی و پەروەردەیی و زانستیی لەپێشدا بوو، بەلام لەگەڵ شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیندوو بووەوە، بە پێشەنگایەتیی ژنان هەموو بوارەکانی ژیان بە تێگەیشتنی کۆمۆنیزمەوە دادەپۆشرێت، یەکێک لە گوندەکان گوندی حاسودە، لە باشووری تربەسپی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پرۆژەی ژیانی هاوبەشی پێش خراوە، لەم پڕۆژەیەدا بەشی بنەڕەتی بۆ زانست و گوزەرانی ژیانی مرۆڤ پەرەی سەندووە و هەروەها دانیشتوانی گوندەکەش چاوێک لە سروشتی خۆیان دەکەن بۆ ناسینی پڕۆژەی گوندی هاوبەش لە گوندی حاسود سەردانی گوندەکەمان کرد و پڕۆژەکەمان لە نزیکەوە ناسی.

 

گوندی حاسود لە تربەسپی

گوندی حاسود ٧١ ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە و دەکەوێتە باشوری ناوچەی تربەسپی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٢١  ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی سوریا بووە هۆی ئاژاوەگێڕی نێوان گوندنشینان و بەهۆیەوە زۆربەی دروستکەرانی گوندەکە گوندەکەیان بەجێهێشت، ناوی گوندەکە حاسودە و بە واتای کوردی خۆی ئاماژە بە شوێنەوارناسی و کشتوکاڵ دەکات ئەم گوندە بەرهەمی زۆری هەبوو لەڕووی کشتوکاڵەوە، جوتیاران کە تۆوی کشتوکاڵی خراپ دەهێننە سەر خاکی ئەم گوندە و دواتر ئەم تۆوە بە بەروبوومێکی زۆر باش بەرهەم دەهێنێت.

 

ژیان لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک

وەک زۆرێک لە گوند و شارۆچکە و شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا فەلسەفەی سەرەکی ژیان پەرەی بە پارادایمی و پڕۆژەی گەلی دیموکراتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوە، کاتێک گوندەکە دروست کرا تەنیا چوار خانووی تێدا بوو بەڵام ئێستا ١٠ بۆ ١٥ هۆزی کورد و عەرەب هەن و نزیکەی ٤٠٠ کەس لەم گوندە دەژین و ١٥ خێزانی عەرەبن و ئەوانی تریش هەمووی خێزانی کوردن و دانیشتوانی گوندەکە بە هاوبەشێ دەژین بەبێ جیاوازی.

 

بژێوی ژیانی ئەم گوندە لەسەر کشتوکاڵ و خاوەندارێتی ئاژەڵداری و هەروەها سیستمی ڕێکخستن و خاوەندارێتییە،  کاتێک پڕۆژەی کۆمیناڵ لەبنەڕەتدا لەگوندی حاسود جێبەجێکرا ئامانج لەدابینکردنی شوێنی گونجاو و یارمەتیدانی دانیشتوان و توانای بەڕێوەبردنی خودی پڕۆژەکەیان هەبوو، گوندی حاسود دۆزرایەوە و پڕۆژەکە دامەزرا.

 

پڕۆژەی هاوبەشی گوندی حاسود

پڕۆژەی گوندی حاسود پڕۆژەیەکی جەماوەرییە، بۆ ئەوەی دانیشتوانی گوندەکە بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و یەکێتیەک لەنێوان ئەو دوو نەتەوەیەی لەگوندەکە نیشتەجێن و کورد و عەرەب دروست بکەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێشتر هەموو کەلوپەلی ژیان و گوزەران لە گوندەکانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەداخەوە لە سەردەمی ئەمڕۆدا لە شارەکانەوە بەرەو گوندەکان دەڕۆن، بۆ ئەوەش پێویستی بە گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی هەبوو بەشێوەیەک کە گوندەکان و دانیشتوانی گوندەکان بگەڕێنەوە سەر سروشتی خۆیان و بژێوی ژیانیان لە خاک و کار و بەرهەمی خۆیان دابین بکەن.

 

ئەم پڕۆژەیەش بیرۆکەی زیندوو و ڕێکخراو و زیندووکردنەوەی لەگەڵ خۆی هێنا هەروەها بڕیاری بارودۆخی گوندەکەش لە دەست خودی هاوڵاتیانی گوندەکەدایە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بڕگەی سەرەکی لەم پڕۆژەیەدا دامەزراون و بەپێی ئاستەکانیش هەموو کەسێک شوێنی خۆی لەبەشەکاندا گرتووە، ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکە لەماوەی سێ مانگدا ئامادەکرا بەشی کشتوکاڵی باخچە و بەشی پەروەردەی ژنان و ڕێکخراوەکەیان و بەشی منداڵان و زانست و هونەری پەروەردە، سەرەڕای ئەوەش بەشی سەمادی سروشتی ئەم بەشەی بواری کۆمەڵایەتی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و زۆربەی ئەو پیاوانەی لە گوندەکە نیشتەجێن حەزیان لەم بەشەیە، سێ ساڵ بەسەر ئەم پرۆژەیەدا تێدەپەڕێت، ئێستا دوو ساڵ تێپەڕیوە کاتێک ئەم پڕۆژەیە کاتی خۆی لەگوندی حاسود پڕکاتەوە دەبێتە نموونەیەک بۆ جێبەجێکردنی لەگوندەکانی تر.

 

بەشی پەروەردەی زانستی و ژیانی منداڵان

کشتوکاڵ و ژیان لەسەر کۆمۆنیزم پێکدێت و پەروەردەی منداڵان لەم گوندە نمونەیەکە، شەهزەنا مووسا، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی زانستی و ژیانی منداڵان، وتی: "پرۆژەی گوندی هاوبەش پرۆژەیەکی گرنگ بوو بۆ ئێمەی گوندنشینان سەرەتا وەک بنەمای ئەم پڕۆژەیە سەیری ئەم پڕۆژەیەمان کرد و کارگەیەک بۆ خۆمان دروست بکەین بۆ ئەوەی هەموو ژنان و پیاوان و منداڵان پێکەوە کۆببنەوە، لە ئامادەکردنی شوێنی پەروەردەیی بۆ ئامادەکردنی بەشەکانمان ژنان پێشەنگ بوون، ئێمە ئێستا لە بەشەکانی خۆماندا پەروەردەی زانستی و زیندوو بۆ منداڵان دابین دەکەین و ئێمەی ژنان پێکەوە ژیانی سروشتی و نەریت و مێژووی گوندەکەمان هاوبەش دەکەین".

 

ئامانج لە بونیادنانی نەوەیەکی دیموکراتییە

شەهزەنا موسا وتی: "جگە لە پەروەردەی قوتابخانە، شێوازی ڕەوشتی منداڵان و دیالۆگی گونجاویان فێر دەکەین، منداڵان خۆیان بەشدارن لە گفتووگۆ دەربارەی دۆخی خۆیان، بۆیە منداڵان دەتوانن پێگەی زانستیان هەبێت لەسەر زۆر پرس، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تا پڕۆژەکەمان هاتە کایەوە پەروەردەی ژیانی منداڵان هەموو شەممەیەک و ڕۆژانی تری هەفتەکە لە بواری پەروەردەی زانستی و هونەری و گەمە و هەموو ئەو چالاکیانەی منداڵان حەزیان لێیەتی بەشداربوون، لەقوتابخانە، منداڵ پەروەردە دەکەین و فێری زمانی ڕەسەنیان دەکەین منداڵانی کورد و عەرەب زمانی یەکتر فێر دەبن، کە خۆشەویستی گەشە دەکات ئامانجمان ئەوەیە کە نەوەیەکی دیموکراتی بە بڕیار بونیاد بنێین".

 

بنەمای ژیانی دروست لە گوندەکان ژیانی هاوبەشە

شیرین محەمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی گوندی حاسود کە وەک دایکێکی وڵاتپارێز پێشەنگی پرۆژەی ژیانی هاوبەش بۆچوونی خۆی لەسەر خۆشەویستی گوندنشینان و نەتەوەکانیان خستەڕوو وتی: "ماوەی ٤٠ ساڵە لەم گوندەدا دەژیم لەم گوندەدا هاوڕێیەتیمان لەگەڵ نەتەوەکانی تر زۆر بەهێزە، ئێمە یەکترمان وەک خێزان خۆش دەوێت. لە خۆشی و نەخۆشیدا، ئێمە پێکەوەین و پێکەوە ژیان بەسەر دەبەین، ئەوە ژیانێکی دروستە لەو گوندانەی کە هەموو خەڵک هەست بە یەکتر دەکەن و ژیانێکی هاوبەش و نان و کار و هەموو خۆشەویستییەکانیان هاوبەشە، ئێمە خەڵکی گوندەکەمان خۆش دەوێت".

 

بەشی پەروەردەی ژنان

جیهان شێخموس، ئەندامی بەشی پەروەردەی ژنان، وتی: "کاتێک لیژنەی پەروەردەمان دامەزراند، هەموو ژنان خۆبەخشانە قبوڵیان کرد و بەشدارییان لەو بیرۆکەیەدا کرد، ئێمە سەرەتا گروپێکمان پێکهێنا کە بتوانن ئەو ژنانە پەروەردە بکەن و زانستەکانی ژنان لە گوندەکە پەرە پێبدەن، سەرەڕای ئەوەش هەندێک ژن تەنها لە ماڵەوە لە کارکردن دەرکران و لەسەر ئەم بنەمایەش دەستمان بە پەروەردەکردنی ژنان کرد بەرنامەکەمان هەموو ژنان هەموو هەفتەیەک لە کارگەی ڕاهێناندا کۆ دەکاتەوە و پلانەکانمان دەگیرێتە بەر، ئامانجمان هێنانە پێشەوەی ژنانی زەحمەتکێش و زانا بوو، ژنان بەژمارەی گشتی بەشداری پەروەردە دەکەن و کێشەی زانستی و ژیان هاوبەش دەکەن، بۆ نموونە پەروەردەمان لەسەر ژیانی سروشتی و کارکردنی ژنان و نەخۆشیەکانی ژنان و کێشەکانیانە، هەموومان بە دیدێکی هاوبەشەوە ئەم دۆخانە چارەسەر دەکەین و تاوتوێی دەکەین".

 

بەشی هونەری منداڵان  

نوفا رەشۆ، ئەندامی بەشی هونەری منداڵان، کە هاوکات بەشێکە لە پڕۆژەی هاوبەشی گوندی حاسود، وتی: "بە دروستکردنی پرۆژەکە ئێمە وەک منداڵانی حاسود زۆر دڵخۆش بووین و بە دروستکردنی گروپێکی هونەری لەناو گوندەکەمان دروستکرا،  شارەکە لەئێمە دوورە زۆرجار ویستمان لەڕووی هونەرییەوە خۆمان پێشبخەین بەڵام دەرفەتێک نەبوو تا ئەو کاتەی پڕۆژەی گوندی هاوبەش دامەزرا لە گوندەکەمان گروپێکی هونەریمان هەیە و زۆر بەبەختین کە لە گوندەکەماندا فێری هونەر دەبین".