"پێویستە بەرنامەی هاوکاری بۆ منداڵان و خێزانەکان رێکبخرێت"

خەیرییە ئەلفەرجانی، ڕاوێژکاری ناوخۆیی لە لیبیا ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە بەرنامەی پشتیوانی تەندروستی دەروونی و چاککردنەوە بۆ منداڵان و خێزانەکان ڕێکبخرێت کە بەهۆی کارەساتی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

هندیە ئەلعەشیبی

لیبیا- "تۆفانی دانیال" کە لە ١٠ی ئەیلوولدا کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی لیبیا کرد بووە هۆی لافاو لە بنغازی، بەیدا، مەرک، سوسێ و دەرنا بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، ٣٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە ٤٣ هەزاریان منداڵن.

 

"پێویستە بە زووترین کات هاوکاری منداڵان بکرێت"

لە سەرەتای قسەکانیدا خەیرییە ئەلفەرجانی، ڕاوێژکاری ناوخۆیی، ڕایگەیاند ناکۆکییەکانی لیبیا کاریگەری دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر منداڵانی زیانلێکەوتووی لافاو دوو هێندە کردووە، کارەساتە سروشتییەکان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی و جەستەیی و ئابوورییەوە کاریگەری لەسەر خەڵک هەیە وتی: ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە پێویستە هاوکاری پێشکەش بکرێن.

 

"هەستکردن بە لەدەستدان دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی ژیان"

پشتڕاستی کردەوە ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان و خوشک و براکانیان لەدەستدەدەن لەوانەیە دەستبەرداری ژیانی خۆیان بن و ڕەتی بکەنەوە بژین، وتیشی: لە زریانی دانیال لە دەرنا، منداڵیکی کچی تەمەن ١٠ ساڵ کە دایکی لەدەستدا، من چارەسەری دەکەم بەڵام ژیان ڕەتدەکاتەوە، ئەو هێشتا نازانێت چی ڕوویداوە، بەڵام هەستی لەدەستدان بووەتە هۆی ئەوەی ئارەزووی ژیانی نەمێنێت.

 

"پێویستە بەرنامەی پشتیوانی دەروونی ڕێکبخرێت"

خەرییە ئەلفەرجانی وتیشی: خێزانەکان لە لیبیا ونبوون و هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە،  پێویستە بەرنامەی پشتیوانی دەروونی و ڕێنمایی ڕێکبخرێت، پێویستە شارەزایی و پێداویستییەکانی منداڵان بزاندرێت، دوای تراوما، ڕێگای کۆمەڵگە بۆ چاککردنەوەی دەروونی منداڵان و گەورەکان گرنگە.

 

 

 

"کارەسات کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی منداڵان هەیە"

فەوزیە هادی سالم، مامۆستا لە بەشی زانستە دەروونییەکان لە بەشی پەروەردەی زانکۆی بنغازی و سەرۆکی یەکەی ژیانی دەروونی و پشتیوانی سەنتەری هیوا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، پشتڕاستی کردەوە ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کارەساتی سروشتی و پرۆسەی جەنگەوە منداڵن، ئەو زیانانەی لە ئەنجامی کارەساتەکاندا بۆ منداڵان دروست دەبێت لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە و گەشەی دەروونییان هەیە.

 

"پێویستە خێزانەکان چارەسەر بکرێن"

فەوزیە هادی سالم ڕایگەیاند یەکێک لە بنەما هەرە گرنگەکانی چارەسەرکردنی سترێسی دوای تراوما، قبوڵکردنی ئەو دۆخەیە کە بەسەر منداڵاندا هاتووەو وتی: قسەکردن لەگەڵ منداڵان لە خێزان یان لە قوتابخانە یارمەتییان دەدات ڕووبەڕووی ئەزموونێکی ئازاربەخش ببنەوە، یەکێک لە گرنگترین پرەنسیپەکان کە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی منداڵان لە ماوەی دوای تراومادا ئەوەیە هانیان بدات بەشداری لەو یاری و وەرزشانەدا بکەن کە دەتوانن ئەنجامی بدەن و لەگەڵیان کار بکەن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەدا بە ئامانجی ئارامکردنەوەی نەخۆشییە دەروونی و هەستییەکان، هەروەها گرنگە کە یارمەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکان دابین بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات فێربن چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بکەن و لە ڕووداوە تراوماییەکان یان ئەو شوێنانە دووربخەنەوە کە لە دوای تراوما ڕوو دەدەن.