لە نێوان هۆڵەکانی دەرمانخانە و شانۆ...ژنێک لە میسر خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا
مریەم سەفوات، بەهرەمەندێکی شانۆیی سەرهەڵدەدات، لە منداڵییەوە گەشتەکەی دەستپێکردو بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی خولیای خۆی تا خەڵاتی بەرچاوی بەدەستهێنا، سەرەڕای ئاستەنگەکانی خوێندن و کۆمەڵگە، بوونی هونەری خۆی دووپاتکردەوە.
ئیمان سەمیر عەلی
میسر - مریەم سەفوات، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی دەرمانسازی لە زانکۆی نیشتمانی ئاسیوت، توانی ڕێگایەکی ناوازە دروست بکات کە باشی ئەکادیمی لەگەڵ خولیای هونەر تێکەڵ دەکات، ببێتە نموونەیەک بۆ ئەو ژنانەی گەنج کە سەرەڕای ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکان سەرکەوتوو دەبن لە گەیشتن بە ئاواتەکانیان.
گەشتی مریەم سەفوات لەگەڵ شانۆ لە سەرەتای منداڵییەوە لە ڕێگەی چالاکییەکانی خوێندنگەوە دەستی پێکردووە، کە تێیدا بەشداری لە شانۆگەرییەکان و شیعر و خوێندنەوەی وتارەکانی پێشکەش کردووە، بەهرەکەی بە خێرایی سەرنجی ڕاکێشا، بەتایبەتی دوای ئەو پشتگیرییەی لەلایەن خێزانەکەیەوە وەریگرت، دیارترینیان دایکی بوو، کە هانی دەدا پەرە بە بەهرە هونەریەکەی بدات.
ئەو خولیایە گۆڕا بۆ پیشەیەکی هونەری جدی کاتێک لە تەمەنێکی بچووکدا پەیوەندی بە کۆشکی ڕۆشنبیرییەوە کرد، دوای ئەوەی بەهرەکەی لە کاتی نمایشێکی خوێندنگەدا دۆزرایەوە، لەو کاتەوە بەشداری لە زۆرێک لە بەرهەمە شانۆییەکان کردووە کە شایستەی بەدەستهێنانی چەندین خەڵات بووە، دوایینیان بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بوو بۆ شانۆنامەی"ليلة القتلة" "شەوی بکوژەکان" لەناو فێستیڤاڵی یانەکانی شانۆدا.
مریەم سەفوات جەختی لەوە کردەوە، کە گەورەترین ئاڵەنگاری ئەو هاوسەنگکردنی خوێندنی زانکۆیە لەگەڵ داواکارییەکانی کاری شانۆ، بەتایبەتی کە پرۆڤە و نمایشەکان هاوکات بوون لەگەڵ ماوەی تاقیکردنەوەکان، سەرەڕای ئەمەش توانی کاتەکانی خۆی ڕێکبخات و لە یەک کاتدا لە هەردوو بوارەکەدا بەردەوام بێت، شانۆ بە هاندەرێکی زیادە بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی دەزانێت نەک بەربەست.
سەبارەت بە ئەزموونی خۆی وەک ژنێکی گەنج کە لە کۆمەڵگەی میسردا کاری نواندن دەکات، دووپاتی کردەوە، کە ڕووبەڕووی هەندێک بۆچوونی جیاواز بووەتەوە، بەڵام لە باوەڕەکەیدا چەسپاوە کە هونەر پەیامێکی مرۆیی و کولتووری ئامانجدارە، ژنان مافی بەشداریکردنیان لە چالاکییە هونەری و داهێنەرە جیاوازەکاندا هەیە.
بەشداریکردنی ئەو تەنها لە شانۆدا سنووردار نەبووە، درێژبووەتەوە بۆ کورتە فیلم و ڕیکلامەکان، لەم دواییانەدا بەشداری لە کورتە فیلمێکدا کردووە بە ناوی "زيت زيتون" "زەیتی زەیتون" کە بڕیارە لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا نمایشبکرێت.
هەروەها بە درێژایی ژیانی هونەری چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتێک بۆ بەشداریکردنی لە شانۆنامەی "نعيمة" لە فێستیڤاڵی شانۆی ئاماتۆر، جگە لە خەڵاتێک لە فێستیڤاڵی شانۆی نیشتمانی بۆ ڕۆڵی”مليكة” "مەلیکە" لە شانۆنامەی"واحة الغروب" "پارچەی خۆرئاوابوون"، خەڵاتێک کە بە وەرچەرخانێکی بەرچاو لە گەشتە هونەریەکەیدا دەزانێت، سەبارەت بە خواستەکانی داهاتوو، خواستی خۆی دووپات دەکاتەوە، بۆ بەردەوامبوون لە وێناکردنی ڕۆڵی هەمەچەشن و چیاواز، پاراستنی خولیای شانۆ سەرەڕای فشارەکانی خوێندن،هەروەها شانۆ نوێنەرایەتی بەشێکی بناغەی ژیان و ناسنامەکەی دەکات.
مریەم سەفوات لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە، لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندە گەنجەکان بەتایبەت منداڵانی کچان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەربڕینی توانا و داهێنەرییەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەمەش بەشداری دەکات لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کراوەتر کە ڕۆڵی ژنان لە ژیانی ڕۆشنبیری و هونەریدا بەرز دەنرخێنێت.