ژنانی پەنابەر ناتوانن خزمەتگوزاری پێویست بۆ تەندروستی لەدایکبوون وەربگرن

لە لوبنان، ژنانی پەنابەر تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر دەبن بەهۆی نەبوونی زانیاری و خزمەتگوزاری پێویست لەسەر تەندروستی زایەندی و منداڵبوون.

 

مارینا ئینداس

 

لوبنان-ژنان ناتوانن زانیاری دروست دەربارەی ڕەگەز و تەندروستی لەدایکبوون لە چوارچێوەی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤدا بەدەست بهێنن، لە زۆربەی وڵاتان، بەتایبەتی ژنانی پەنابەر، ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە لە بواری تەندروستی زایەندی و منداڵبوون بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، نایەکسانی ڕەگەزی، جیاکاری و هەژاری، هەندێک جار لەوانەیە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت.

 

یەکێک لەو پەنابەرانە سووریانە مەنال عەتۆیە، کە ناچاربوو لە خانوویەکی خراپدا لەگەڵ سێ خێزاندا بژی، خواردن بۆ منداڵەکانی و منداڵەکانی دراوسێکانی و هاوژینە نەخۆشەکەی ئامادە دەکات لەسەر ئەو ئاگرەی لەبەردەم ماڵەکەدا دایناوە، مەنال عەتۆ ئاماژەی بەوەکرد هیچ چاودێرییەکی تەندروستی وەرنەگرتووەو یەکێک لە منداڵەکانی ساڵی ڕابردوو بەهۆی دەریاچەیەکی نزیک ماڵەکەیانەوە ژەهراوی بووەو گیانی لەدەستداوە.

 

"ئەمە یەکەم جارە زابیاری لەدایکبوون ببیستم"

مەنال عەتۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بڕە پارەیەی کە پێی دەدرێت پێداویستییە سەرەتاییەکانی دابین ناکات و ئەوان سوود لە مافە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان نابینن، هەروەها لە ماوەی دووگیانیدا بە پێی پێویست خواردنی نەخواردووە، هیچ چارەسەرێکی پشتگیریی وەرنەگرتووەو هیچ زانیارییەکی لەسەر تەندروستی لەدایکبوون نییە، وتی: من ته نها کەس نیم که مافی زانینی چەمکی خزمەتگوزاری تەندروستی و ته ندروستی له دایکبوون بێبەش بم، ژنان دەرفەتی خوێندن و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەیان پێنەدراوە. 

 

"ژنانی پەنابەر لە کاتی دووگیانیدا ئازار دەچێژن"

حەنان سەعید، پزیشکی ژنان ئاماژەی بەوەدا کە خۆراکی پێویست کێشەیەکی گرنگە لە بواری تەندروستی لەدایکبوون و پێشنیاری ئەوە دەکات کە ژنان ئاگاداری خۆراک بن، وتیشی: کەمی خۆراک و نەبوونی دەرفەتی گونجاو لە ماوەی دووگیانیدا دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و نەخۆشی خوێن، تەندروستی لەدایکبوون ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵان هەیە، ژنانی پەنابەر لە کاتی دووگیانیدا لە دۆخێکی سەختدا دەژین، زیادبوونی نەخۆشی لە منداڵاندا بەهۆی دواکەوتنی گەشەکردن و نەبوونی خۆراکە، دوای منداڵبوون، ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی ژنان تەندروستی و بەهێزیان هەبێت.

 

مای مارۆن، کۆمەڵناس ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی منداڵان لە خێزانەکاندا لە زیادبووندایە بەهۆی نەبوونی دەستگەیشتنیان بە تەندروستی لەدایکبوون و پێویستە پەروەردە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ژنان دابین بکرێت، سەبارەت بە تەندروستی لەدایکبوون و خزمەتگوزاری تەندروستی، وتیشی: قووڵبوونەوەی گرژییە ئابووری و سیاسییەکان لە لوبنان لەوانەیە ببێتە هۆی پشتگوێخستنی کێشە بنچینەییەکانی وەک مافی مرۆڤ بۆ پەنابەران.