هێرشی تورکیا توانای خەڵک بۆ دروێنەکردنی زەیتون سنووردار دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ڕێگای جۆراوجۆر خەڵکی عەفرینیان لە زەوییەکانیان و دروێنەی زەیتونی ساڵانەیان بێبەش کرد، دوایینیان بۆردومان کردنیان بوو لە کاتی دروێنەکردنی دانەوێڵەدا.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- گەلی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو ساڵێک چاوەڕێی وەرزی دروێنەی زەیتون دەکەن، بەڵام ٥ ساڵ لەمەوبەر بەرەکەتی زەیتون بوو بە نەفرەت بۆیان، بەهۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورکەوە بەشێکی زۆری خەڵک ناتوانن دروێنەی زەیتون بکەن.

 

لەکاتی دەستوەردانی تورکیاوەو داگیرکردنی چەندین ناوچە، دانیشتوانی پارێزگای شەهبا ڕووبەڕووی ئازارێکی گەورە دەبنەوە لە کاتی کۆبوونەوە لەنێوان زەوییەکان و دروێنەکردنی زەیتون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بێ جیاوازی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕێن.

 

"لەکاتی دروێنەی زەیتون بە سیاسەتێکی سیستماتیک هێرش زیاد دەکات"

سەبارەت بە ئازار و سەختییەکانی خەڵکی ناوچەکە، فاتمە حەسەن، کە کوڕەکەی لە هێرشەکانی ساڵی ڕابردووی داگیرکەردا بریندار بوو، لەو کاتەی مەڕی بردووە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکان لە گوندی ئوم ئەلحوش لە پارێزگای شەهبا بۆ لەوەڕکردن و وتی: ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبینەوە لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر، تەنانەت ئەگەر لەناو ماڵەکانیشماندا بین، چونکە لە دۆخێکی ترسدا دەژین، ژیانی منداڵەکانمان بەهۆی بۆردومانە هەڕەمەکییەکانەوە لە مەترسیدایە، هەموو ساڵێک لەم کاتە تایبەتەی وەرزی زەیتوون و بە سیاسەتێکی سیستماتیک هێرش و تۆپبارانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر پارێزگای شەهبا بەبێ جیاوازی زیاد دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەمارۆیەی لەلایەن حکومەتی شامەوە بەسەر پارێزگاکەدا سەپێندراوە، ئازارەکانیان زیاتر دەکات، چونکە ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە لە نەبوونی سووتەمەنی و بەم شێوەیە ناتوانن ئاو بۆ دار زەیتوونەکان ببەن.

 

نادیەعەلی وتی:بە درێژایی ساڵ چاوەڕێی وەرزی دروێنەی زەیتوون بووین، پێش قەیرانی سووریا و هاتنی تورکی داگیرکەر بۆ ناو زەوییەکان دروێنەکردنی زەیتون وەرزی گەشبینی بوو، چونکە پێشتر وەک گەڕانەوەیەکی دارایی پشتمان پێدەبەست و پێداویستییەکانی زستانمان مسۆگەر دەکرد، بەڵام ئێستا بووەتە نەفرەت بۆ ئێمە و لێی بێبەش بووین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم دواییانەدا لەگەڵ زیادبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا، چیتر ناتوانن زەیتوون دروێنە بکەن و لەنێو زەوییەکاندا کۆیان بکەنەوە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی زۆرێک لە زەوییەکان نزیکن لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەزاز، عەفرین و باب.

 

لە لایەکی دیکەوە، سەنا حەسەن ڕوونیکردەوە، تورکی داگیرکەر بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە لە ئاسمانی ناوچەکە بە بەردەوامی بۆردومان دەکات، وتیشی: ئەمە خاکی ئێمەیە و خاوەنی ئەو زەوییەین کە چاندمان و بە هەموو هەوڵ و توانایەکمانەوە کارمان کردووە هەتا ئەو کاتەی دەگاتە ئەو کاڵایەی کە هەیەتی، ڕێگە نادەین هیچ کەسێک لێمان دووربخاتەوە یان داگیری بکات.