ئاوارەکانی عەفرین بە شێوەی جۆراوجۆر بەرەنگاری ئاستەنگیەکان دەبنەوە

ژنانی ئاوارەی عەفرین لە کامپەکاندا سوورن لەسەر ئەوەی بژین و بە ئارامی بمێننەوە، بە ئاژەڵداری کاردەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان مسۆگەر بکەن و بەرەنگاری هەموو سەختی و بەربەستەکان ببنەوە.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- لە زەوییەکی تەنیشت کامپی سەردەم لە پارێزگای شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی ئاوارەی عەفرین ئاژەڵداری دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان مسۆگەر بکەن و سوورن لەسەر جێگیربوون و مانەوە لەبەردەم هەموو بەربەستەکانی ژیان.

 

ژنانی عەفرین هەمیشە بەوە ناسراون کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە سروشت و کارکردن و گرنگیدانیان پێی هەیە، تەنانەت دوای ئەوەی بەزۆر ئاوارە بوون بۆ ناوچەی شەهبا بەهۆی تۆپباران و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەریان لە ساڵی ٢٠١٨، لە کامپی سەردەم لە گوندی تەل سەوسن لە ناوچەی شەهبا دەژین و ئاژەڵداری دەکەن، دوای ئەوەی خۆبەڕێوەبەری زەوییەکی دابین کرد لە تەنیشت ئەو کامپەی تێیدا دەژین، لە چوارچێوەی دڵنیابوون لە سەلامەتی و خاوێنی کامپەکە و گرنگیدان بە موڵکەکانیان و بەشداریکردن لە پشتیوانیکردنی سەرچاوەی بژێوییان.

 

"بەرخۆدانی خەڵکی ئاوارەی عەفرین لەبەردەم هەموو بەربەستەکاندا بەهێزترە"

لەیلا محەمەد، ئەندامی لیژنەی ژنان لە کامپی سەردەم، ئاماژەی بەوەکرد، ئاوارەکانی عەفرین دوای ئەوەی بەزۆر ئاوارە بوون بۆ ناوچەی شەهبا، ڕووبەڕووی چەندین زەحمەت و بەربەست بوونەوە، وتیشی: سووربوون و بەرخۆدانی خەڵکی ئاوارەی عەفرین لەبەردەم هەموو بەربەستەکاندا بەهێزترە لەوەی شەهبا شایەتی دەدات، لەسەر داوای ئەوان لە چاودێریکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵداری و پاراستنی بژێوی ژیانیان، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دوو ساڵ لەمەوبەر زەوییەکی لە تەنیشت کامپەکەیان دەستەبەر کرد و توانا و پێداویستییەکانیانی دابین کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارە پێکەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن خودی خەڵکەوە بووە لە بەڕێوەبردنی خۆیان و سووربوون لەسەر پابەندبوون بە بەرخۆدانی خۆیان لە شەهبا و لە خێزانێکەوە دەستیپێکردووە هەتا فراوان بووە و بووە سەرچاوەی بژێوی زۆرێک لەو خێزانانەی کە لە کامپی سەردەشت دەژین، قوڕ و چادرە بەکارهێندراوەکان شوێنێکی سادەن بۆ پاراستنی کەلوپەلەکانیان و ئەو ئاژەڵانەی کە گرنگی پێ دەدەن، وەک مەڕ و باڵندە و مانگا، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکە پێداویستییەکانی ئاو هتد.. دابین دەکات.

 

لەیلا محەمەد جەختی کردەوە لەسەر گرنگی و پێویستی چالاککردن و پشتیوانیکردنی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە بچووکە و پڕۆژانەی کە یارمەتیدەرن لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی عەفرین لە نێوان ئەو سەختی و بەربەستانەی ڕووبەڕووی ئاوارەکان دەبنەوە، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەردەوامبوون و پاراستنی ئەو پڕۆژانە.

 

دوای دوو ساڵ لە ئاوارەیی دەستی بە ئاژەڵداری کردەوە

حەیمە خەلیل خاوەنی زەوی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بوو لە عەفرین پێش هێرشەکان و ئاوارەبوون، دوای ئاوارەبوونیان بەزۆر بۆ ناوچەی شەهبا، هەموو شتێکی لەدەستدا و تورکیای داگیرکەرو چەتەکانی هەموو موڵکەکانیان تاڵان کرد، بەڵام دوای دوو ساڵ دەستیکردەوە بە گەنگی دان بە مەڕەکان، سەبارەت بە پاڵنەرەکانی گەڕانەوە بۆ ئەم کارە، وتی: ژیان لە کەشوهەوای ئاوارەبوون لە نێوان جەنگ و بەرزبوونەوەی نرخەکاندا سەختە و بەهۆی بەردەوامبوونی بەرخۆدانمان لە شەهبا، گەڕاینەوە بۆ کارکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵداری لە کامپەکەدا، ئەمەش ئێمە لە زەحمەتی ژیان دوور لە خاکەکەمان لە عەفرین ڕزگار دەکات.

 

ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنی چوار سەر مەڕە کە لە کاتژمێر چواری بەیانی لەخەو هەڵدەستن و دەچنە دەرەوە و لە زەوییەکانی دەوروبەری خۆیان خۆراکیان پێدەدەن تا کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیانگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆیان و لە کاتژمێرەکانی پاشنیوەڕۆ دەیانباتە دەرەوە و تا کاتژمێر ٨:٠٠ ئێوارە خواردنیان دەداتێ، هەروەها ڕەحیمە خەلیل ئاماژەی بەو زەحمەتی و بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە ئاژەڵداریدا بەهۆی بەرزی نرخی خۆراک و گەنم و کەرەستەکانی دیکەوە.

 

سوورن لەسەر گەڕانەوە بۆ عەفرین

ئاسیا خەلیل، کە پێشتر گرنگی بە ئاژەڵداری نەداوە، ئاماژەی بەوەکرد لە عەفرین پێش هێرشەکان و داگیرکردن، لەگەڵ خێزانەکەیدا کاروبارەکانی بەڕێوە دەبرد بە کارکردن لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و وەرزی زەیتوون ، بەڵام بەڕێوەبردنی بارودۆخی دارایی و ژیانیان لە شەهبا و لەنێو کامپەکانی ئاوارەکاندا قورس بووە و ئەمەش وای لێکرد گرنگی بە ئاژەڵداری بدات، وتی: شیر و پەنیر دروست دەکەم بۆ ئەوەی بژێوی خێزانەکەم دابین بکەم، ئامانجی سەرەکی لەم کارەدا سووربوونە لەسەر جێگیربوون و بەرخۆدان لەسەر خاکی شەهبا بۆ ئازادکردنی عەفرین و گەڕانەوە بۆی.