گەمارۆدان دۆخی کۆچبەرانی عەفرین دەخاتە مەترسییەوە

دۆخی ئاوارەکانی عەفرینی داگیرکراو لە شەهبا لە وەرزی زستاندا خراپتر دەبێت، حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە گەمارۆدان، کانتۆنەکە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی نییە و هیچ کەرەستەیەکیش نییە بۆ گەرمکردنەوەیان لەم زستانەدا.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا - زیاتر لە ٣ مانگە حکومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی قورسی بەسەر ئاوارەکانی عەفریندا سەپاندووە و ڕێگەی نەداوە خواردن و ئارد و دەرمان و سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکان بچنە ناو کانتۆنەکەوە، بەهۆی نەبوونی گازوایل، خێزانەکان ناچارن کارتۆن و دار لە دەوروبەر کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان گەرم بکەنەوە، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لەنێو ئەو شتانەی کە لەلایەن خەڵکەوە کۆدەکرێنەوە، چەندین کەس بریندار بوون، دوای ٥ ساڵ لە داگیرکردنی عەفرین، ژنانی عەفرین کە بە خەونی گەڕانەوە بۆ سەر خاکەکانیان دەژین، باسیان لەو سەختییانە کرد ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین دەژی

شەمس حەبەش هیبۆ خەڵکی گوندی شێخورزەی قەزای بلبیلە لە کانتۆنی عەفرین، دوای زیاتر لە ٥ ساڵ لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان لە بەرامبەر هەموو تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەری تورکیا، ناچار بوو بۆ درێژەدان بە بەرخۆدانی لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا بچێتە کانتۆنی شەهبا، کە نزیکترینە لە عەفرین و بە خەونی گەڕانەوە بۆ عەفرین دەژی.

 

شەمس حەبەش هیبۆ لەگەڵ هاوژین و کوڕە خاوەن پێداویستییەکەیدا، کە تەمەنی ٣٠ ساڵە لە گوندی بابینیس سەر بە کانتۆنی شەهبا دەژین، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆچی زۆرەملێ و سەختییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دوور لە وڵاتەکەیان خەریکە کاریگەریان لێدەکات، چونکە ژیانیان لە عەفرین ئارام بووە و ئەم دۆخەی ئێستا بۆیان قورسە.

 

گەمارۆدانی ئەو ناوچەیە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا، دۆخی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانی خراپتر کرد. شەمس حەبەش هیبۆ دەڵێت: دوو هەفتە لەمەوبەر چووینە وەرزی زستانەوە، لەم گوندە ڕووناکانەدا، شەو و ڕۆژ لەبەردەم بای سارد و بەستوودا چی بکەین؟"

 

بۆ گەرمکردنەوە دەبێت پاشماوە لە خۆڵەکاندا کۆبکەنەوە

سەبارەت بەو کارەساتەی بەسەر خۆی و کوڕە خاوەن پێداویستییەکەیدا هات، شەمس حەبەش هیبۆ دەڵێت: هیچ کەرەستەیەکی گەرمکەرەوە و پێداویستییەک لە ئارادا نییە، سەرەڕای گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشق، ناچارین لە کێڵگەکاندا بگەڕێین بۆ کۆکردنەوەی دار و پلاستیک و شتی تر لە ژوورەکەماندا، تا کەمێک ژوورەکەی پێ گەرم بکەین، من نەخۆشی جگەرم هەیە، هاوژینەکەم نەخۆشە و کوڕەکەم خاوەن پێداویستییە، لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، کاتێک هەوڵی داگیرساندنی سووتێنەرێکی گازوایل دەدا بە دار و پلاستیک، لە پڕ تەقیەوە، بەهۆی دەنگەکەیەوە وتمان تەقینەوە بووە یان بۆمبێک چووەتە ماڵەوە، باوەڕمان نەدەکرد ئەم هەموو دەنگە بەهۆی ئاگرەکەوە بێت، زۆری نەخایاند ماڵەکە ئاگری گرت و دەست و سکم سووتا. ئەو پارچە پاشماوەی جەنگەی کە لە کێڵگەکانەوە کۆمان کردبووەوە لەگەڵ پلاستیکەکان کەوتنە ناو جەستەمەوە و کوڕەکەمیش لە سەریدا بریندار بوو، بەهۆی ئەو دەنگە بەرزەوە تووشی شۆک بوو.

 

شەمس دەڵێت حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارە لە هەموو ئەو کێشانەی لە زستاند ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.