ژن، ژیان، ئازادی - نان، کار، ئازادی

ساڵێک پێش ئێستا ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا و کوشتنەکەی بوو بە پریشکێک بۆ خەباتی ژنانی ئازای ئێران کە ڕژیمی ئاخوندی هەژاند، ژنانی ئەفغانستانیش دەڵێن: تاکە ڕێگای ڕزگاربوونی ژنان لە بناژۆخوازە ئیسلامییەکان، خەبات و بەرخۆدانیە.

بەهاران لاهیب

 

ئەفغانستان- ڕژێمی ئێران تەنیا بە کوشتنی ژینا ئەمینی نەوەستا، چەندین گەنج و ژنی لە شەقامەکاندا گولـلەباران کرد و زیندانەکانی پڕ کرد لە نازازییەکان و ئەشکەنجەی ئەنجامدا و بەشێکی زۆریشی لە سێدارە دا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی ترس لەناو گەنجانی شۆڕشگێڕدا دروستبکەن، هەر سەرکوت و تاوانێکی ڕژێم هێزی زیاتری بە گەنجان و ژنان دەبەخشی و بە ئیرادەتر لە جاران بەردەوام بوون.

 

شەملە، ژنێکی چالاوانی ئەفغانییە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنەوەی بەرخۆدێری یەک ساڵەی ژنان و پیاوانی ئێران دەربڕی.

 

شەملە لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە، ژنانی ئەفغانی زیاتر لە هەموو شوێنێکی جیهان لە ئازار و خۆڕاگری خوشکەکانی ئێرانی و کوردی بە پێست و ئێسک تێدەگەن، ئیدی بەسە هەموو ڕۆژێک لەژێر چەقۆی ئیخوان و بناژۆخوازانی ئایینیدا بریندار بکرێین، ژنانیش دەزانن کە تاکە ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی خۆیان لە بناژۆخوازە ئیسلامییەکان، خەبات و بەرخۆدانیە، بۆیە بە هەر شێوەیەک بێت، ژنان دەنگیان بەرز دەکەنەوە و تەنانەت بە لەدەستدانی ژیانی شیرینیان بەردەوام دەبن.