دوو ژنی بەرخۆدێری ئاشوری: ویداد و شامیران

لە ماوەی هێرشەکانی داعشدا، ژنانی ئاشووری بە بوێرییەوە شەڕیان لە دژی تاوانباران کرد و خاک و شارستانیەتی خۆیان پاراست، هێرشەکەی سەر ڕووباری خابوور جیاواز نەبوو لە کۆمەڵکوژی سەیفۆو سەمەل.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢،  لە بواری شۆڕشی دووەمی ژناندا، هەزاران ژن و شەڕڤانی گەنج و بەرگریکارانی شەرەف و خۆبەخش لە پێناوی گەلەکەیان، مانادارترین ئەفسانەی پاڵەوانیان لە مێژوودا لە هەموو شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نووسییەوە، ئەم جۆرە چیرۆکانە شایەنی نووسینن و بچنە ناو پەڕەکانی مێژووەووە.

 

دوای ڕفاندنی ژنانی ئێزیدی لە دەوروبەری ژنانی ئاشووری بوو

دوای ڕفاندنی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش گواستراونەتەوە بۆ شاری تل تەمر و گوندە ئاشورییەکان لە ڕووباری خابوور لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥، چەتەکان زیاتر لە ٢٥٠۲۵۰ ئاشوورییان ڕفاند، لەنێویاندا ژن، منداڵ و بەتەمەنەکان، چەتەکانی داعش ئەو ژنانەیان ناچار کرد کە ڕفێندرابوون بۆ ئەوەی ئایینی ئیسلام قبوڵ بکەن، بەڵام ژنان هەمان هەڵوێستیان هەبوو بەرامبەر بە هەموو فشارەکانی چەتەکان.

 

ویداد یونان و شامیران شیبا نەوەی کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و سەمەل بوون لە جۆلەمێرگ، باکووری کوردستان و نەینەوای عێراق، ئەو منداڵانەی کە داپیرو باپیریان بە کۆمەڵ کوژران ڕەتیان کردەوە وەک داپیرو باپیریان خۆیان ڕادەست بکەن، خۆیان لە دژی هێرشەکانی داعش چەکدار کرد و زانیارییان زیاد کرد، بەم شێوەیە گەل بیرۆکەی خۆبەدەستەوەدانیان شکاند، ڕێگای بەرخۆدانیان هەڵبژارد و لە سەختترین ئەزمووندا سەرکەوتوو بوون، ویداد و شامیران لە بەرخۆدانی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥، لاپەڕەیەکی نوێیان نووسی لە مێژووی گەلی ناوچەکە، بەتایبەتی گەلی ئاشووری.

 

ویداد ئیلیا یونان

ویداد ئیلیا یونان، ناوی لە بزووتنەوەدا ھیوید خابوورە، ویداد لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی تل هورمیز چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، لەوێ ژیاوەو لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، بەشداری لە ئەنجومەنی پارێزەرانی خابوور کرد و وەک شەڕڤان ئەرکی گرتە ئەستۆ، دواتر لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە هێرشەکانی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥و ڕفێندراو دوای مانگێک کوژرا.

 

شامیران ئیشۆ شیبا دایکی شەڕڤان تا کۆتایی بەرگری دەکات

شامیران ئیشۆ شیبا لە ساڵی ١٩٧٠ لە دایکبووە ناوی لە ناو بزووتنەوەدا یامەت دگێسا، یان دایکی شەڕڤانە، لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤،  بەشداری ئەنجومەنی پارێزەرانی خابوور کرد، شامیران وەک بەرپرسی چێشتخانە ئەرکی گرتە ئەستۆو وەک دایکی هەموو شەڕڤانان بە ئەرکی خۆی هەستا.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرماندەیی ئەنجومەنی پارێزەرانی خابوورەوە پێمان گەیشتووە، دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکان، فەرماندە بە دایکی وتووە: هێرشەکان نزیک دەبنەوە و مەترسی لەسەر ژیانت هەیە، دەبێت لێرە بڕۆیتە دەرەوە، بەڵام شامیران ئەو بیرۆکانە ڕەت دەکاتەوە و وتوویەتی: بەڵێ، من ژنم، بەڵام لێرە جێناهێڵم، ئێوە منداڵی منن، منیش دایکی ئێوەم، هیچ دایکێک دەستبەرداری منداڵەکانی نابێت، ئەوەی بەسەر ئێوەدێت با بەسەر منیشدا بێت، من لە ئێوە زیاترنیم، شامیران بەم شێوەیە بەرگری کردووە، لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە گوندی تل هورمیز دوای بەرخۆدان لە دژی چەتەکانی داعش گیانی لەدەستداوە.

 

یەکێک لەو ژنانەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندراوە جەمیلا کاکۆیە، دوای ئازادکردنی، جەمیلە بۆ ماوەیەک ئەرکی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ئاشووری بوو لە خابوور. جەمیلە، کە ویداد یونانی ناسیووە لە کاتی پڕۆسەی زیندانیکردن لە شەداد، باسی ئازایەتی و کەسایەتی ئەو دەکات.

 

زیاتر لە ٢٥٠ ئاشووری لە تل جزیرە تل هورمیز و تل شامیران ڕفێندران

جەمیلا کاکۆ لەبارەی هێرشەکەی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ وتی: دوای ئەوەی چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانمان، زیاتر لە ٢٥٠ ئاشووری لە سێ گوند ڕفێندران، تیل هورمیز و تل شامیران و تل جزیرە، لە نێوانیاندا من بووم، دوای ئەوەی ئێمە بردراین بۆ زیندانی شەداد، ویداد بە دەستی بەستراوەوە هێندرایە لای ئێمە، بەگوێرەی چەتەکان ویداد زۆر کردووە، ئەو مامەڵەیەی کە لەگەڵ ویدادیان کرد جیاواز بوو لە زیندانییەکانی تر، هەموو کاتێک سەرچەتەو والی دەهاتن و پرسیاریان لە ویداد دەکرد، هەمیشە چەکیان پێدەداو دەیانوت؛ هەوڵ بدە تەقە بکەیت. مامەڵەکردن لەگەڵ ویداد زۆر جیاواز بوو، چونکە کاتێک بینیمان، هەموو جلەکانی پارچە پارچە بوون و زۆر ڕوون بوو کە بەزۆر دەستگیرکراوە.

 

"ئەو دەیتوانی هەڵبێت، بەڵام بۆ ئەوەی زیان بە ژنانی زیندانیکراو نەگەیەنێت ئەوەی نەکرد"

جەمیلا کاکۆ ئاماژەی بەوەکرد، ویداد هەمیشە دەیویست نکۆڵی لەو تۆمەتانە بکات کە لە دژی هەبوون، وتی: ویداد دەیزانی کە چەتەکان بەم شێوەیە ئازادی ناکەن، هەمیشە هەوڵی ئەوەی دەدا لە زیندان هەڵبێت و خۆی ڕزگار بکات، ئەو دەیزانی کە چەتەکان شتێک دەکەن، لەبەر ئەوەی مرۆڤێکی وەها بوو کە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری خۆی هەستابوو، هیچ شتێکی جیاوازی نەکرد جگە لە پاراستنی گەلەکەی، گوند و خاکەکەی، ویداد هەوڵی دا بە زۆر شێوە هەڵبێت، کاتێک ویستی جلوبەرگ بۆ ژنانی نەخۆش لە زیندانەکە لەبەر بکات و بڕوات بۆ نەخۆشخانە و سەرکەوتوو بێت لە پلانی ڕاکردن، بەڵام ئەو دەیزانی کە هەڵهاتنەکەی زیان بە ژنانی دیکە دەگەیەنێت، بۆ ئەوەی زیانمان پێنەگەیەنێت، هەموو پلانەکانی بۆ دەربازبوون دواخست.

 

بەبیانووەی کۆبوونەوە بانگیان کرد و دواتر کوشتیان

جەمیلا کاکۆ وتی: بیرمە ویداد تەنها مانگێک و ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لەگەڵ ئێمە مایەوە، ڕۆژێکیان پێکەوە نانمان دەخوارد، والیەک و چەند ئەندامێکی چەتەکان تێپەڕین و پێیان وت کۆبوونەوەیەکت هەیە و لەوانەیە لە زیندان دەرباز بیت، وتنێکی ئەو هەیە کە هەرگیز لەبیرم ناچێت، هەمیشە دەیووت: ئەگەر لەبەردەمتان بڕۆم، کاغەزەکانتان ئامادە دەکەم، بۆیە پێشوازی لە ئازادکردنتان دەکەم، ئەو ڕۆژە چوو نەگەڕایەوە، چەند جارێک داوامان لە چەتەکان کرد، چەتەکان بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە. "پرسیاری ئەو کافرە نەکەن" دواتر زانیاری هەبوو کە ویداد کوژراوە.

 

جەمیلا کاکۆ لە دوای ئازادکردنی هەستەکانی خۆی بەم وشانە دەربڕی: ئەمە هەستێکی زۆر ئازاربەخشە، کاتێک بەهادارترین و خۆشەویستترین کەس دەناسم، وێنەکانیان لەسەر دیواری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان دەبینم و دەبیستم کە شەهید بوون، تا ئەو کاتەی دەتوانین و هێزمان هەیە خاک و شارستانیەتی ئاشوورییەکان دەپارێزین، هێرشەکەی سەر ڕووباری خابوور گەلی ئێمەی کردە ئامانج، بە تایبەتی کۆمەڵکوژی سەیفۆ و سەمەلل. ئامانجیان لەناوبردنی شارستانییەتی ئاشووری بوو، کە یەکێکە لە کۆنترین شارستانییەتەکانی مێژوو.

 

"لە مێژووی گەلی ئاشووریدا ویداد و شامیران لاپەڕەیەکی نوێیان نووسی"

جەمیلا کاکۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەرخۆدانی ژنانی ئاشووری ویداد و شامیران لە ژنانی کورد و عەرەب کەمتر نەبوو، ئەم دوو ژنە لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژووی بەرخۆدانی گەلەکەمان نووسیوە، بوونی ژنان لەسەر ئەم خاکە و لەم هەلومەرجەی جەنگدا دانانی دیوار، لە خۆیدا بەرخۆدانێکی تایبەتە.