سەدەف عومەری: بۆچی تاڵیبان ئەوەندە لە بێ لەچکی من دەترسن؟

لە گوند و پارێزگاکاندا خەڵکی سەر بە "فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە"ی تاڵیبان زیاتر ژنان دەچەوسێننەوە و سەدەف یەكێک لەو کچانەیە کە چوار جار لەلایەن ئەم گروپەوە توندوتیژی و سوکایەتییان پێکراوە.

بەهاران لاهیب

 

پەروان- سەدەف عومەری، لە شاری پەروانە دەژی و یەکێکە لەو کچانەی کە هاوشێوەی ملیۆنان کچی تری ئەفغانستان بەهۆی هاتنی تاڵیبانەوە لە خوێندن بێبەش بوو، چونکە کاتێک تاڵیبان هاتە ناو پەروانەوە، لە پۆلی ١٠ی قوتابخانە بوو.

 

سەدەف دوای تەواوکردنی خوێندن بڕیاریدابوو بچێتە زانکۆ و شوێنەوارناسی بخوێنێت، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی تاڵیبانەوە نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات، لەگەڵ دەسەڵاتی تاڵیبان هاوسەرگیری ژنانی گەنج زیادی کردووە و خێزانەکان ناچار بوون کچەکانیان هاوسەرگیری بکەن. بۆ ئەوەی لە دەستی تاڵیبان سەلامەت بن، یەکێک لە ترسەکانی سەدەف ئەم بابەتە بوو، چونکە هەرچەندە دایک و باوکی لەگەڵ درێژەدان بە خوێندنن، بەڵام ڕەنگە بارودۆخی زاڵ خێزانەکە ناچار بکات هاوسەرگیری بە سەدەف بکات.

 

سەدەف یارمەتی خوشکە بچووکەکانی دەدا لە خوێندن و خولی ئینگلیزی ماڵەوەی بۆ کچان کردبووەوە، ئەمەش شێوازێکی ئومێدبەخشە بۆ ئەو و کچانی دیکەی وەک ئەو لە گوندەکەیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە گوند و پارێزگاکاندا خەڵکی سەر بە "فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە"ی تاڵیبان زیاتر ژنان دەچەوسێننەوە و سەدەف یەكێک لەو کچانەیە کە چوار جار لەلایەن ئەم گروپەوە توندوتیژی و سوکایەتییان پێکراوە.

 

سەدەف دەڵێت: هەر جارێک ئەم گروپە لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێکردووم، زیاتر دڵخۆشبووم کە ئێمەی ژنان دەتوانین بە بچووکترین جوڵەی خۆمان ئەو دڕندەیانە توڕە بکەین و ببینە هۆکاری توڕەیی ئەوان، بە دیتنی ئەم دیمەنە بڕیارمدا ئەگەر هەزار جار ڕاوەستێنرێم و پێم بڵێن ڕەچاوی حیجابەکەت بکە، نایکەم. با بزانن ئێمەی ژنان بە سادەیی خۆمان بەدەست داواکارییە گەمژانەیەکانیانەوە نادەین، لە لایەکی دیکەوە بە بۆچوونی من پێموایە، من بەم شێوەیە تۆڵەی ڕێگریکردنم لە خوێندن دەکەمەوە.

 

ئەوەی بۆ سەدەف جێی چێژ بوو، ئەوە بوو کە کاتێک پرسیاری لێیان کرد، کە بۆچی پێویستە ڕەچاوی حیجابەکەی بکات، دەست و قاچی تاڵیبان لە توڕەیی دەلەرزین و سەدەف پێی پێدەکەنی و دەیوت، "بۆ ئەوەندە دەترسن من حیجاب نەپۆشم؟".