کۆنگرەی ستار وەک بنکە و بناغەیەکی تۆکمە بۆ ڕاپەڕینی ژنان خزمەت دەکات

کۆنگرە ستار لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک بزووتنەوەیەکی ژنانی ڕێکخراو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاردەکات بۆ گۆڕینی عەقڵیەتی کۆمەڵگە و توانیویەتی دەستکەوتی زۆر بەدەستبهێنێت.

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- ١٥ی کانوونی دووەم، ١٨ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێدەپەڕێت، کە بۆ گۆڕینی عەقڵیەتی کۆمەڵگە تێکۆشان دەکات و دەستکەوتێکی گەورەی بۆ ژنان بەدەستهێناوە.

 

هەرچەندە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامودەزگا و ڕێکخراوی ژنان زۆرن، بەڵام هەڵگری ئەو کاریگەرییە نەبوون کە کۆنگرەی ستار نیشانی داوە بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان و لە دیواری کۆنەپەرستان دەریانبهێنن و کاربکەن بۆ شکاندنی ئەو زنجیرە کۆیلایەتیانەی کە دەیانبەستێتەوە، تا ئێستاش درێژە بەو ڕێپێوانە درێژە دەدات کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بە ناوی یەکێتی ستار دەستیپێکرد، ژنانی کورد لەو سەردەمەدا پێشەنگایەتییان دەکرد، دوای فراوانبوونی کاروبارەکەی و پەیوەندیکردنی ژنان پێیەوە، لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆنگرە ستار.

 

کۆنگرەی ستار لە ڕێگەی ١٢ لیژنەوە خۆی ڕێکدەخات، کە بریتین لە لیژنەی ڕاهێنان، ژینگە، ئابووری، گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، تەندروستی، ڕۆشنبیری و هونەر و چەندین لیژنەی دیکە، بۆ پاراستنی سروشت و یاسا و دادپەروەری و دەستڕاگەیشتن بە ئازادی لە هەموو ژنان، و کارەکانی کۆنگرە ستار تەنها لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا سنووردار نەبوو، بەڵام نوێنەری کۆنفرانسی زۆر لە چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەوروپیدا هەن.

 

"کۆنگرەی ستار یەکەم هەنگاوە بەرەو ئازادی ژنان"

ڕەمزیە محەمەد، وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وتی "ئێمە دەستمان بە کارکردن کرد بەناوی یەکێتی ستارەوە لە ڕۆژئاوا بۆ بنیادنانی بناغەیەکی تۆکمە بۆ ڕێکخستنی ژنان، سەرەتا کارەکە بە نهێنی و لە چوارچێوەیەکی تەسکدا بوو، وەک چۆن لە سەرەتادا ژنی کوردی لە باوەش گرتبوو، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بۆ ڕۆژئاوا، زۆرینەی ژنان ڕۆڵی خۆیان بینی لە پێشەنگایەتیکردنی ئەم یەکێتییە لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگە لەسەر بناغەی هزری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕزگارکردنی، لەم ڕوانگەیەوە ژنان دەستیان کرد بە ڕێکخستن و ناساندنی خۆیان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیش پەیوەست بوون بەوەوە و بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان لە بنەڕەتدا بۆ خۆیان لە کارەکانیاندا وەرگرت، دواتر ناوەکەی بگۆڕێت بۆ کۆنگرە ستار.

 

کۆنگرەی ستار خۆی لەسەر بنەمای کۆمۆن و ئەنجومەن و شارۆچکە و شارەدێکان ڕێکخستووە، هەروەها لقێکی لە پایتەختی سوریا و دیمەشق و لوبنان و ئەوروپا و هەرێمی کوردستان هەیە، ڕەمزیە محەمەد وتی: ئێمە ئێستا هەوڵەکانمان دوو هێندە دەکەین بۆ ئەوەی کۆنگرەی ستار بە جیهاندا بڵاوببێتەوە، بەو پێیەی کۆنگرەکە ١٢ ئەندامی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت کە لە ڕێگەی ١٢ لیژنەیەوە خۆیان ڕێکدەخەن، لەوانە پەروەردە کە بە بنەمای ڕێکخستن و گەشەپێدان دادەنرێت، و لیژنەی دیپلۆماسی کار لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دەدات بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکانی دەرەوە، و یەکەی پاراستنی جەوهەری-ژنان هەیە، بەرپرسیارن لە پاراستنی ژنان و کۆمەڵگە، لە ڕووی تەندروستی و ژینگەوە کار و چالاکیی زۆرمان کردووە، لە ڕووی ڕۆشنبیریشەوە کاری بەرفراوانمان کردووە بۆ پێناسەکردنی کولتوورەکان و پێکهاتەکانی هەرێم، هەروەها لە ڕوانگەی ئابوورییەوە، توانیمان ئابوورییەک بۆ ژنان بنیادبنێین و کار بۆ فراوانکردنی بکەین، وەک چۆن لە بواری دادپەروەری و یاسا و ماڵی ژنان کارمان کردووە، کە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستنی ژنان و خێزان و کۆمەڵگە.

 

"ڕزگاری ژنانی سوریا لە ڕێگەی زانینی مێژووی ژنانی کوردەوە دەبێت"

ڕەمزیە محمد ئاماژەی بەوەدا کە ژنان خۆیان لە کۆنگرەی ستاردا ڕێکخستووە، دەشڵێت: توندوتیژی و شەڕی تایبەت دژی ژنان بەردەوامە، و پێویستە هەموو ژنان لە باوەش بگرین، ژنان بکەینە ئامانج بۆ ئەوەی لەپێناو خەبات و بەرخۆدان بووەستینەوە، کۆنگرەی ستار کاریگەری لەسەر ژنانی پێکهاتەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەبووە و دەستیانکرد بە ڕێکخستنی دامەزراوە تایبەتەکان، ئەوان هەمان ئامانجیان هەیە، کە پاراستن و ڕێکخستن و پەرەپێدانی ژنانە، وەک کۆمەڵگەی زەنوبیا کە ژنانی پێکهاتەی عەرەبی لەخۆدەگرێت و هەموو ژنان لە هەموو پێکهاتەکانەوە ئەزموون لە خەباتی ژنانی کورد وەردەگرن، کەواتە ڕزگاری ژنانی سوریا و جیهان لە ڕێگەی ناسینی خەبات و خۆڕاگری ژنانی کوردەوە دێتەبوون، چونکە ئێمە کاردەکەین و خەبات دەکەین بۆ یەکسانی ئاشتی و دادپەروەری.

 

"با پێشەنگی ژنان بین بۆ ئازادی"

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەمزیە محەمەد دووپاتی کردەوە کە ئامانجی کۆنگرەی ستار بەهێزکردنی خەباتی ژنانە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە فەلسەفەکەی ژنان خۆیان ڕێکخستووە، "بەبێ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان ناتوانن بگەنە ئازادی تەواوی خۆیان، بۆیە ئێمە خەبات و بەرخۆدان دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمەش پێویستی بە هاودەنگییەکی بەهێز هەیە بۆ هەموو ژنانی سوریا، ژنان تێکۆشان دەکەن تا بەرامبەر هەموو ئەو هێرشانە بوەستنەوە کە دەستکەوتەکانیان دەکەنە ئامانج، ئێمە هێز و تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەموو ئەو سیاسەتانەی کە ژنان دەکەنە ئامانج و خەبات بۆ ئازادی ژنان دەکەین و هیوادارین هەموو ژنان یەکبگرن بۆ ڕێکخستنی خۆیان لە کۆنگرەی ستاردا، بەهێز و تێکۆشانی ژنان دەچینە ناو ساڵی نوێمانەوە تا خەباتی زیاتر بەڕێوەببەین و ببینە پێشەنگی ژنان بۆ گەیشتن بە ئازادی".