سروشت بەشێکی سەرەکی ژیانی ژنانی گوندنشینە

سەرەڕای سەختی کارکردن لە بواری کشتوکاڵدا، ژنانی گوندنشین سروشت بە بەشێکی سەرەکی ژیانی خۆیان دەزانن.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- ژنان هەر لە کۆنەوە پەیوەندییەکی نزیکیان بە سروشتەوە هەبووە، سەرەڕای قورسی کاری کشتوکاڵ لە ژێر خۆردا، ژنان بە کاری خۆیانی دەزانن و ناتوانن لێی دوور بکەونەوە.

 

گوندەکانی هێڵی یاستی کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە چاندنی باخچەی میوە بە هەموو جۆرە سەوزەواتێکەوە جگە لە دار هەنار جیا دەکرێنەوە، ئێستا جووتیاران لە پرۆسەی دروێنەکردنی سەوزەی هاوینەدان و دەست دەکەن بە چاندنی سەوزەی زستانە، جازیە ئیبراهیم، ​​جووتیارێکی گوندی هودهودە کە خاوەنی باخی بیبەرە دەڵێت:  ئێمە ئێستا لە وەرزی کۆکردنەوەی بیبەر داین، سەرقاڵی چاندنی سەوزەی هاوینەین وەکو باینجان و بیبەر و کولەکە و تەماتە و خەیار و بامیە، سەبارەت بە سەوزەی زستانەش خەریکی چاندنی قەیسی و کەلەرم و جەرجیر و خەیارین.

 

جازیە باسی لەوەکرد، بەهۆی گرانی و بەرزی نرخی دۆلارەوە سەختی دەبینن لە بەدەستهێنانی هەموو پێداویستییە کشتوکاڵییەکان، لەوانەش تۆو، پێو، کیسی نایلۆن، چاککردنەوەی ئامێرەکان، هەروەها باسی لە ڕۆڵی کاریگەرانەی ژنان کرد لە کشتوکاڵدا و وتی: کشتوکاڵ لەسەر بنەمای هەوڵ و هێزی ژنانە، ژنان ماندوو نەناسانە کاردەکەن، بەهۆی پێویستییەکی زۆریان بۆ دابینکردنی داهات بۆ خێزانەکەیان. کارەکە بە درێژایی ساڵ لە هاوین و زستاندا بەردەوامە بەڵام هەقدەستی کەمە و لە ئاستی ئەو زەحمەت و ماندووبوونەی ژناندا نییە کە لە ژێر خۆری گەرمدا کار دەکەن.

 

زەینەب سەلوو، کرێکاری وەرزییە و دایکی ٣ کوڕ و ٨ کچە، باسی ئەو هەلومەرجەی کرد کە وای لێکردووە کار بکات، وتی: بەهۆی پێویستیم بۆ دابینکردنی داهات بۆ خێزانەکەم، لەم باخچەدا کاردەکەم، هاوین و زستان بە بەردەوامی کاردەکەین سەرەڕای کەمی هەقدەست کە وەک خێزانێک پێداویستییەکانمان دابین ناکات، بەڵام ئێمە بە سروشت ڕاهاتووین و ناتوانین لێی دوور بکەوینەوە، چونکە خۆمان بە بەشێک لەو دەزانین.

 

سەعد سەلوو، تەمەن ٧٠ ساڵ، بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و تەمەنی زۆرەوە توانای دروێنەکردنی بیبەری نییە و دەیانخاتە ناو کیسەوە، دەڵێت، لە منداڵییەوە تا ئێستا لە نێوان باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان کارم کردووە، و سەرەڕای تەمەنی پیربوونم، ناتوانم بێ کار بمێنمەوە، بە تایبەت لە ناو سروشتدا، کە بووەتە بەشێک لە ژیانمان و بە دەمارەکانماندا تێدەپەڕێت و ئەمەش واقیعی هەموو ژنانی گوندنشین بووە لە کۆنەوە.