یەمەن، چەندین ساڵە شەڕ بەردەوامە و ژنان و منداڵان لە دۆخێکی سەختدان

بەپێی ڕێکخراوی مافەکانی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف"، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ کوژراون و برینداربوون.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن- ئەو شەڕەی ٨ ساڵە لە یەمەن دەستیپێکردووە گەورەترین کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەبووە، سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژی و بریندارانەی کە ژنان تێیدا دەژین، ڕووبەڕووی پێشێلکاری و کۆچبەریی و پەنابەریی بوونەتەوە، منداڵانیش لە مافی ژیان بێبەش بوون.

 

ئانیسە محەمەد دایکی یونس سەبرییە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی پارچەی مووشەکەوە بریندار جبووە، لە شەڕدا بەرگری لە منداڵەکانی دەکرد، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت، کە ئاوارەی ناوچەیەکی تر بوون کوڕەکەی لە تانکیەکانی هەرێمەکەوە ئاوی دەهێنا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا دەست و قاچی لەدەستدا، دەشڵێت: کوڕەکەم و لەگەڵ هاوژینی پوری لە تانکی هەرێمەکە ئاویان دەهێنا، لەناکاو گوێمان لە تەقینەوەیەکی گەورە بوو، کە چووین بۆ شوێنی ڕووداوەکە، کوڕەکەم بێ دەست و قاچ بوو، هەروەها چاوی چەپی بریندار بوو، هاوژینی خوشکەکەم لە لایەکی دیکەوە گیانی لەدەستدابوو.

 

سەرەڕای ئەو بارودۆخە مەترسیدارە، ئانیسە خۆی بەدەستەوە نەدا و لەبەردەم ئاستەنگەکانی کوڕەکەیدا نەوەستا و هەوڵیدا کوڕەکەی لە باری دەروونی نەرێنی لابدات و پشتیوانیشی کرد تا بەردەوام بێت لە خوێندن، وتی: ئازارەکانی کوڕەکەم شۆکێکی گەورە بوو، بەڵام لە خوێندندا هەوڵم دەدا پشتگیری بکەم و لەگەڵ ئەودا چووم بۆ سعودیە و میسر بۆ ئەوەی دەست و قاچی دەستکرد دروستبکەم، هەوڵمدا بینایی چاوی بۆ بگێڕمەوە، من پشتگیریم کرد بۆ خوێندنی کۆمپیوتەر.

 

کوشتنی منداڵان

بەپێی ڕێکخراوی مافەکانی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ناکۆکییەکانی یەمەن زیادی کردووە، زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ کوژراون و بریندار بوون، لانیکەم ڕۆژانە چوار منداڵ دەکوژرێن یان بریندار دەبن، هەروەها لە نێوان تەمموز و ئەیلولی ٢٠٢٢دا ٧٤ منداڵ و زیاتر لە ١٦٤ کەس بەهۆی مینەوە کوژراون و برینداربوون.

 

بەپێی ڕێکخراوی یونیسێف، ٢.٢ ملیۆن منداڵی یەمەنی کە کێشەی کەمی خۆراکیان هەیە، لە بەرزترین ئاستدان و ٥٤٠ هەزار منداڵییان لە خوار تەمەنی ٥ ساڵیەوەن.

 

پێشێلکارییەکان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا

لە دەیان ساڵی ڕابردوودا پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە یەمەندا ڕوویانداوە، چونکە ئەو وڵاتە پابەند نەبوو بەو پەیمانە نێودەوڵەتیانەی کە واژۆی کردووە، بەتایبەتی لە کاتی شەڕدا.

 

ئیشراق مەقتەری، دادوەر و ئەندامی لیژنەی نیشتیمانی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە یەمەن، وتی: لە ماوەی شەڕدا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە یەمەن بەگشتی زیادی کردووە، ئەمەش بە ئازارترین ڕاستی بوو کە پاراستنی بەشێک لە کۆمەڵگە لاواز بوو و لە ئەنجامدا قوربانی زۆری شەڕ و پێشێلکارییەکانی دیکەی وەک پێشێلکردنی مافە مەدەنییەکان و ئازادییەکانی بزووتنەوە و کەرامەتی و یەکسانی و مافی ئابووری لێکەوتەوە، ئەو ژمارە و سەرژمێرییە زۆرەی کە لیژنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆیان کردووەتەوە، ئەوە دەردەخات کە بارودۆخی ڕاستەقینەی شەڕی یەمەن و بەشەکانی کۆمەڵگە زۆرترین کاریگەری هەبووە و بێبەشکراون لە مافەکانیان.

 

توندوتیژی و کوشتنی ژنان

لە درێژەی قسەکانیدا، ئیشراق ڕایگەیاند، کە بەهۆی دۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی وڵات، ژنان لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشن، "پاراستنی گشتی ژن هەیە، چونکە ئەوان هاوڵاتین سەرەڕای پاراستنی تایبەت چونکە ژنن، بەڵام کاتێک لێکۆڵینەوەکە تۆمارکرا، دەرکەوت ٩٧٥ ژن بریندار بوون و ٥٨٣ ژنی یەمەنی لەو پارێزگایانەی شەڕی تێدایە کوژراون، لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا ٢١٠ ژن کوژران و برینداربوون، بەهۆی ئەو مینانەی کە لەو ناوچانە چێنراون، ژنان لە مەترسی مردن و ژیاندان".

 

زیاتر لە ٩١ ژن لە پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن دەستبەسەکراون و شاردراونەتەوە، سەنعای پایتەخت بە پلەی یەکەم لەم ژمارانەدایە و دوای ئەوە ئەلحەدیدە و حجە و مەحوێت و زمار، کە لە ژێر دەسەڵاتی حوسیەکاندان بەدوای پایتەختدا دێن.