لە پڕۆژە یاسای حیجابەوە بۆ بەرخۆدانی گەل

کۆماری ئیسلامی زۆر باش دەزانێت کە وتنی نەخێر بۆ حیجابی ناچاری بە واتای وتنی نەخێرە بۆ خۆی، بۆیە هەوڵدەدات ئەم بەرخۆدانانە بە سزای پارەیی و تاوانکاری لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەوە تا مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان بوەستێنێت.

شەبنەم تاوەکەلی

 

تاران- بڕیارنامەی کۆمیسیۆنی یاسایی و قەزایی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە پڕۆژە یاسای پاکیزەیی و حیجاب، کە بە پێی مادەی ٨٥ دەستوور پێداچوونەوەی بۆ کرا، گۆڕدرا بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی بنەماڵە لە ڕێگەی فەرهەنگ و حیجابەوە، لە دانیشتنی کراوەی پەرلەمان دوای پەسەندکردنی بۆ ئەنجومەنی پارێزەران نێردرا. لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیاسایە لەلایەن پەرلەمانەوە، فشارەکانی حکومەت لەسەر حیجاب زیاتر بوو و هێزە خۆبەخۆکانی بەسیج و هێزی پۆلیس هەوڵدەدەن بە ئاگادارکردنەوە و لە ئەگەری پابەندنەبوون، بە تۆمارکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێل و سەرپێچی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لە کاتێکدا دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ژنان تا ئەمڕۆ بەرەنگاربوونەتەوە و وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دژی حیجابی ناچاری وەستاونەتەوە.

 

وەستانەوە لە دژی حیجاب لە کۆماری ئیسلامی بە واتای وتنی نەخێرە بەو حکومەتەی کە ساڵانێکە هێرش دەکاتە سەر ڕەگ و ڕیشەی گەل، هەر لەبەر ئەمەشە کە پرسی حیجاب بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر گرنگە و یەکێک لە لایەنە دیارەکانی شۆڕشی ١٩٥٧ مەسەلە ئایینییەکانی بوو، زۆرینەی گەلی ئێرانیش باوەڕدارن، بۆیە دەبێت مرۆڤ بپرسێت، چۆنە لە کۆمەڵگەیەکدا کە زۆربەی گەل باوەڕیان بە حیجاب هەیە، ئێستا دژی حیجاب وەستاونەتەوە؟

 

کۆماری ئیسلامی زۆر باش دەزانێ کە وتنی نەخێر بۆ حیجابی ئیسلامی بە واتای وتنی نا بۆ کۆماری ئیسلامییە، هەر بۆیە هەوڵ دەدات بە سزای دراوی و تاوانکاری، لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەوە تا مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان و هتد ئەم بەرخۆدانانە ڕابگرێت، بەڵام تەواو ڕوونە کە ناڕەزایەتی گەل و بەرخۆدانیان لەسەر بنەمای خراپی بژێوی ژیانیانە کە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و هەڵاوسانیش زیاترە.

 

ناوەندی ئاماری ئێران لە مانگی ئەیلوولدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە هەڵاوسانی ئابووری بڵاوکردەوە کە پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر گەیشتووەتە ٢٠١.٧، کە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ٢٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. هەروەها هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ بە ڕێژەی ٪٥.٣٩ زیادی کردووە و لە ساڵی کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵیشدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٪٤٦.١ زیادی کردووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ ڕیکلام و ڕێنمایی بۆ حیجاب خەرج دەکات، لەگەڵ بەرخۆدانی گەل دوای ساڵێک بەسەر ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیدا، هێشتا هێزەکانی یەکەی تایبەت و ئەفسەرانی پۆلیس بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێراندا ئامادەن و ژنان سەرەڕای سەختییە زۆرەکان، ئەم خەباتە مەدەنییە درێژە پێدەدەن.