"ژن بە کاری دەستیی خۆی ڕەنگ بە ژیان دەدات"

ئیبتیهال مەحمود کە لەمنداڵییەوە کاری دەستیی دەکات، خۆی بۆ پێشانگایەک ئامادە دەکات و دەڵێت: "ژن بە کاری دەستی خۆی ڕەنگ بە ژیان دەدات".

هێلین ئەیلول

 

قامیشلۆ- هەر لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە تا ئەمڕۆ ژنان بە کاری دەستیی خۆیان بەرهەمیان بۆ خێزان و دراوسێ و کۆمەڵگە دروست کردووە، یەکێک لە کۆنترین کارە دەستییەکانی ژنان تەشیە، ژنان لە ڕابردوودا بە تەشی ڕستن و چنینیان دەکرد، گۆرەوی و چاکەت و قەمسەڵەیان بۆ منداڵ و خێزان و دراوسێکانیان دروست دەکرد، ئیپتیهال مەحمود، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری ناوەندی هێزل لە تربەسپی کانتۆنی قامیشلۆ- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لە منداڵیەوە مەیلی بۆ کاری دەستی هەیە و دەربارەی ئەو کارە قسە دەکات.

 

"من لە منداڵییەوە حەزم بە کاری دەستیی دەکرد"

ئیبتیهال مەحمود ئاماژەی بەوەکرد کە هەر لە منداڵییەوە حەزی لە کاری دەستی بووەو وتی: "ئەم حەز کردنە لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و پاشان لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی قامیشلۆ کۆتایی هات، من ئێستا لە سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری تربەسپی لە قامیشلۆ منداڵان فیری کاری دەستی دەکەم، زۆر دڵخۆش دەبم کاتێک ژنە گەنجەکان دێن و فێری کار دەبن".

 

"بۆ من، ئەم کارە هونەرێکە"

ئیبتیهال مەحمود باس لەگرنگی کاری دەستی دەکات و وتی: "کاتێک دەستم بەم کارە کرد و تا ئێستا زۆر خۆشحاڵم و ئامادەم کار بکەم چونکە من لەو کاتەوەی منداڵ بووم خۆشەویستیم بۆ ئەم کارە هەیە، بۆیە دەمەوێت ژنان فێر بکەم، زۆر کەس کە دەمبینن ئەم کارە دەکەم دەپرسن تۆ چۆن ئەم کارە دەکەیت؟  کاتێک ئەم کارە دەکەم، هەناسەم فراوان دەبێت و کۆمەڵایەتیبوون لەگەڵ مندا ڕوو دەدات، بە تایبەتی لە وەرزی زستان، زۆر جوانە بۆ من کە بەرهەمی دەستی دروست بکەم، کارە دەستیەکان بۆ من بوونەتە هاوڕێ و کاتێک ئەم کارە ناکەم هەست دەکەم کەمبوونەوە لە ژیانمدا هەیە، چونکە کاری دەستی بووەتە بەشێک لە ژیانم، لە هەمان کاتدا، خۆشحاڵم کاتێک حەزی خەڵک دەبینم بۆ کاری دەستیی، بۆ من ئەم کارە هونەرێکە".

 

"لە ڕێگەی کاری دەستییەوە کۆمەڵایەتیی بوون دروست دەبێت"

ئیبتیهال مەحمود ئاماژەی بەوەدا کە کلتوری دایکی لەبیرناکات و هەمیشە لەهەوڵی پەرەپێدانیدایە و وتی: "دایکم کاری دەستی دەکرد، من نازانم زۆر مۆدێل هەیە، بەڵام دایکم دەزانێت، دایکم شتی کۆن دروست دەکات، من شتی نوێ دروست دەکەم، زۆر مۆدێل هەیە کە لە یەکتر فێر دەبین، پێشتر لە گوندەکان ژنان کۆدەبوونەوەو گۆرەوی و چاکەت و شتی دیکەیان دەچنی، چونکە کۆمەڵگەی ڕابردوو و ئێستا وەک یەک نین، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتی ئێستادا دەگمەنە دەمەوێت لە ڕێگەی کارە دەستییەکانەوە کۆمەڵایەتی بوون دروست بکەم".

 

کار بۆ کردنەوەی پێشانگا دەکەن

ئیبتیهال مەحمود ئاماژەی بەوەکرد کە لە داهاتوودا پێشانگایەکی کاری دەستی دەکاتەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ پێشانگاکە، ئامانجمان ئەوەیە کە لە سەرەتای زستانەوە پێشەنگاکەمان ئەنجام بدەین ئەو ژنانەی ئێستا لێرە فێر دەبن خۆیان بۆ پێشانگاکە ئامادە دەکەن، ئێمە هەموو کارە دەستییەکان دروست دەکەین، وەک جلی منداڵان و بووک و نەخش، بەرهەمەکانی کاری دەستیی کۆبوونەوەی ژنان نیشان دەدات ژنان لە ڕێگەی کارە دەستیەکانەوە کۆدەبنەوە من ئێستا پڕۆژەی نوێ بۆ داهاتوو ئامادە دەکەم".