پلانی یارمەتیدانی خۆراکی بۆ ٧٠٠ هەزار کەس لە زیمبابۆی دانراوە

بەرنامەی جیهانی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی بۆ یارمەتیدانی خۆراکی بۆ ٧٠٠ هەزار کەس لە زیمبابۆی داناوە، چونکە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٪٥٠ لە دروێنەی گەنمەشامی سەرەکی داببەزێت بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و خراپی بارانبارینەوە.

ناوەندی هەواڵ

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی داناوە بۆ بەرنامەیەکی فریاگوزاری خۆراکی کە ٧٠٠ هەزار کەس لە زیمبابۆی لەخۆدەگرێت، کە بەهۆی خراپی دروێنەی گەنمەشامی و دانەوێڵەوە و کاریگەری شەڕی ئۆکرانیا لەسەری، حکومەتی زیمبابۆی لەگەڵ دەزگاکان کاردەکات بۆ دابینکردنی یارمەتی خۆراک بۆ سێ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس.

 

 ئەو وڵاتەی باشووری ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە لە خەباتدایە بۆ دابینکردنی خۆراکی پێویست کاتێک ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پاڵپشتی دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە سپیپێستەکانی دەکرد بۆ نیشتەجێکردنی ڕەشپێستە بێ زەوییەکان.

 

پێشبینی دەکرێت کە ڕێژەی دروێنەی گەنمەشامی سەرەکی ئەمساڵ بەنزیکەی نیوەی دابەزێت بۆ ١.٥٦ ملیۆن تۆن لە چاو ٢.٧٢ ملیۆن تۆن وەرزی ڕابردوو، بەهۆی خراپی بارانبارین لە وەرزی گەشەکردنی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢.

 

ئەم وڵاتە ساڵانە پێویستی بە ٢ ملیۆن و ٢٠٠  هەزار تۆن گەنمەشامی هەیە بۆ دابینکردنی خواردنی پێویستی مرۆڤ و ئاژەڵان.

بەرنامەی جیهانی خۆراک رایگەیاندووە، بودجەی ٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بەرنامەی یارمەتیدانی خۆراک داناوە بۆ ئەوەی ملیۆنان کەس لە لوتکەی وەرزی برسێتی لە مانگی تشرینی یەکەمدا کە ماڵە هەژارەکان کۆگای خۆراکیان تەواو دەبێ، تا مانگی ئادار کە دەست بە وەرزی دروێنەکردن دەکرێت.

 

فرانسیسکا ئیدێلمان نوێنەری وڵاتی بەرنامەی جیهانی خۆراک ئاماژەی بەوەشکردووە، و دەڵێت“پێموانییە تا ئێستا ئەمە برسێتی بێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە دۆخەکە باشە، ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ چارەسەری پێویست کە برسێتی لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا مانگی ئادار بەرز دەبێتەوە، هەر بۆیە ئێمە لەگەڵ حکومەت کاردەکەین لەسەر پلانێکی هاوبەش بۆ بەرنامەی کەمکردنەوەی کورتهێنانی خۆراک و ئەو هاوکارییەش بۆ ٣.٨ ملیۆن کەسە”

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئاسایشی خۆراکیان نییە لە ٢.٩ ملیۆنەوە بۆ ٣.٨ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، هۆشداریدراوە کە بەهۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی دانەوێڵەوە، ماڵەکانی زیاتر برسی دەبن.

 

بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی دوای شەڕی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیاوە، هەڵاوسانی زیمبابۆی لە ٦١٪ لە مانگی یەکەوە بۆ پێنج هێندەی ئەو ڕێژەیە لە مانگی ئابدا بەرزکردووەتەوە.