مادونا مەجدی بەدوای بەدیهێنانی خەونی چوونە سەر شانۆدا دەگەڕێت

ئەو کافتریا شانۆییەی مادونا مەجدی تێیدا کاری دەکرد بناغەیەک بوو بۆ گەیشتن بە خەونی منداڵی، ئامانجی مادونا ئەوەیە ببێتە دەرهێنەری شانۆ.

 

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- چیرۆکی ژیانی ئەکتەر مادونا مەجدی ئیلهام بە زۆرێک لە ژنان دەبەخشێت کە شوێن خەونەکانیان دەکەون، ماد وناکە لە قاهیرە دەژی، لە زانکۆی فەلسەفە دەخوێنێت، بەڵام ناتوانێت کارێک لە فەلسەفەدا بدۆزێتەوە، لە زۆر بواری کاردا کار دەکات وەک وەرگرتن و فرۆشتن، گواستنەوە، کارگەی پێست و یارمەتی مامۆستا.

 

مادونا مەجدی وتی: توندوتیژی و ڕیسوایییەکی زۆر هەیە لە کارگەکاندا بەتایبەتی دژی ژنان، بۆیە دەستم کرد بە کارکردن لە قاوەخانەیەکی شانۆو گرنگی بە شانۆ دەدەم.

 

لە کارمەندەوە بۆ شانۆ

دەربارەی پەیوەندی بە شانۆوە مادونا وتی: لەگەڵ هاتنی بینەران بۆ قاوەخانەکە، گفتوگۆکان لەسەر شانۆ دڵخۆشی دەکردم، حەزم بۆ شانۆ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر دەبێت، شانۆ خەونێکی منداڵییمە، ئەم قاوەخانەیە وەک دەرفەتێکە بەدیهێنانی خەونەکانم.

 

مادونا مەجدی، کە ماوەیەکی کەم پێش زانکۆ لە شانۆی ئافاق پەروەردەی وەردەگرت، بەڵام ناچار بوو واز لە پەروەردە بهێنێت دوای دەستپێکردنی زانکۆ، وتی: کارکردن بە تەنها لە کافتریا بۆ من باش بوو، چونکە لە شانۆ نزیک بووم. بووم بە خۆشەویستێکی شانۆ، ژیانم زۆر قورسە، بەڵام شتێک هەیە دڵخۆشم دەکات، ئەویش شانۆیە، شانۆ بۆ من پێناسەیە بۆ زۆر شت، مادونا مەجدی، کە بە شانۆی "جیهانی ڕاستەقینە" دەست بە شانۆ دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی ئەوەیە ببێتە دەرهێنەر.

 

"پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکاندا یەکبگرن"

مادونا مەجدی، ئاماژەی بەوەشکرد، بیرکردنەوەی زاڵی پیاوان فشار دەخاتە سەر ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ئەو لەلایەن ئامادەبووانی پیاوەوە لەو قاوەخانەیەی کە کاری تێدا دەکرد هەراسان کراوە، جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ژنان دەستبەرداری خەونەکانیان بن سەرەڕای هەموو شتێک.

 

ئەوەشیخستەڕوو، هەست دەکات بەهێزترە لە جاران، پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پشتگیری یەکتر بکەن.