ڕۆژانە
-

"پەکەکە چوو بە دەم داوای ئێزیدییەکانەوە"
ئەمشە عەلی، بەشداری ئەو ڕێپێوانەی کرد کە بۆ یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی شەنگال بەڕێوەچوو وتی؛ خیانەتی پەدەکەمان لەبیر ناچێتەوە، ئەگەر پەکەکە بە هانای ئێزدییەوە نەهاتایە کۆمەڵگەی ئێستا لە شەنگال ئێزدی نەدەبوو.
-

ئەو کەسانەی لە شەنگال کۆمەڵکوژ کران لە بەعشیقە یادیان کرایەوە
دانیشتووانی شارۆچکەی بەعشیقە بە مەراسیمێک یادی ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژی شەنگالیان کردەوە و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد یاسای ڕزگاربووان بەپێی پێویست جێبەجێ بکات.
-

ڕژێمی ئێران چاوپێکەوتنی ٣٧ ژنە زیندانیی قەدەغە کرد
٣٧ ژنە زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین ڕاگیراون وناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عێزی، لە لایەن ئیدارەی زیندانی ئێرانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان قەدەغە کران.
-

ئیسرائیل جارێکی دیکە منداڵانی کردە ئامانج
لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چادرەکانی حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە غەززە و باڵەخانەکانی دیکە لانیکەم ١٦ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەش بریندار بوون، لە هێرشەکەی سەر لوبنان منداڵێک ژیانی لەدەستدا.
-

وریشە مورادی: داعش سەر دەبڕێت، ڕژێمی ئیسلامیش لەسێدارە دەدات
وریشە مورادی، چالاکوانی مافەکانی ژنان، بە بڵاوکردنەوەی بەرگرینامەیەک ڕایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، ئامادە نییە بەشداری لە دانیشتنی دووەمی دادگا، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، بکات.
-

"پێویستە هێڵێکی هاوبەشی خەبات لە جولەمێرگ دژی شەڕی تایبەت دابمەزرێت"
سیبەل چاپراز، هاوسەرۆکی لقی جولەمێرگی IHD ڕایگەیاند، لە جولەمێرگ شەڕی تایبەت بە چەندین شێوە بەکاردەهێندرێت، لە ئیکۆلۆژییەوە تا کولتوور.
-

لە ئەفغانستان ژنان سزای لەسێدارەدان بۆ دوو چالاکوان لەلایەن ڕژێمی ئیرانەوە ڕەتدەکەنەوە
"با خوێنی ئازیزانمان بکەینە هێز و لە بیرماندا یەکبگرین، بۆ ڕووخاندنی حکومەتە ستەمکارەکانی مەلاکان و تاڵیبان” بەم قسانە ژنانی ئەفغانستان وەڵامی سزای لەسێدارەدانیان دایەوە کە بەسەر چالاکوانان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپێندراوە.
-

ژنانی شەهبا: پێویستە دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە دەربکرێت
ژنانی کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە ئامانجی هێرشەکان جینۆسایدە و دەبێت دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە دەربکرێت.
-

پەروەردەی هاوینە لە دێرک، منداڵان فێری مۆسیقا و شانۆ دەبن
بە سەرپەرشتی تەڤگەری کولتوورو هونەری ڕۆژئاوا، پەروەردەی هاوینە بۆ منداڵان لە دێرک دەستی پێکرد، منداڵان فێری مۆسیقا و شانۆ دەبن.
-

هێزەکانی چیا گەلی ئێزیدی و شەنگالیان ڕزگارکرد
ژنان لە پاش فەرمانی ٧٤ توانیان بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکەون بەسەر زهنیەتی دوژمن و ئامانجەکانیان بپێکن.
-

"سی پی تی و دەوڵەتی تورکیا بۆ پێشێلکارییەکانی ئیمرالی ڕێککەوتوون"
پارێزەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تیشکیان خستەسەر پێشێلکردنی مافە یاساییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمڕالی و ڕایانگەیاند: سی پی تی و دەوڵەتی تورکیا لە ڕێککەوتندان بۆ شاردنەوەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزەران و بنەماڵە و گەل.
-

ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بەرز ڕاگرت
ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ۱٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، بە دروشمی " ۱٠ ساڵە ئازارەکانی شەنگال ساڕێژ نەبوون " و " تاوانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان پەڵەیەکی ڕەشە بە ڕووی مرۆڤایەتییەوە " چالاکییەکیان ڕێکخست.
-

داوا دەکرێت کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی چالاکی دژ بە جینۆساید دەستنیشان بکرێت
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بە بۆنەی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئاب بەیاننامەیەکی دا و لە بەیاننامەکەدا داوا کراوە کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی چالاکی دژ بە جینۆساید و جینۆسایدی ژنان دەستنیشان بکرێت.
-

ژنانی ئێزیدی حەلەب: دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکرێت
یەکێتی ژنانی ئێزیدی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵکوژییەکەی دژی گەلی ئێزدی شەرمەزار کرد و داوایان کرد لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال.
-

خۆبەڕێوەبەری: کۆمەڵکوژی شەنگال وەک جینۆساید قبوڵ بکەن
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعش لە شەنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ وەک جینۆساید قبوڵ بکەن.
-

بەرەی ژنانی باشووری کوردستان: خاوەنداری لە پرسی ژنانی ئێزیدی دەکەین
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان بەهۆی خیانەتی پەدەکە و جێهێشتنیان بۆ چەتەکانی داعش، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییە، بەڵێن دووپات دەکەنەوە، کە خاوەندارێتی لە پرسی ژنانی ئێز
-

ئەندامانی ماڵی ئێزیدی: هەموو ژنانی ئێزیدی ڕزگار دەکەین
ئەندامانی ماڵی ئێزیدی حەسەکه دووپاتیان کردەوە، ئەو ژنە ئێزیدیانەی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان بووە بە مەبەستی پاراستنی خۆیان و ناسنامەیان بەشدارییان لە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال کردووە.
-

ڕاستی فەرمانی ٧٤ و خەباتی ژنانی ئێزیدی
با ئەمڕۆ لە شەنگال دڵمان لێبدات بۆ هەموو ژنە دیلەکان، کە فرۆشران و کوژران و ئەمڕۆ ڕزگار دەکرێن، با دڵمان لە سنگی هەر منداڵێکی ئیزیدیدا لێبدات.
-

"فشارم لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی سکاڵاکەم بکشێنمەوە"
ئادیلە گولەر، دایکی مەقبولە سەڤینچ کە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سزای ١٥ ساڵ بەسەر بکوژ نەجات سەڤینچ ڕایگەیاند، لەلایەن بنەماڵەی بکوژەکەوە هەڕەشە و فشاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بکشێنێتەوە.
-

"نەتەوەی دیموکراتیک کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێت"
ژنانی ناوچەی تل ڕەفعەت کە بەشدارن لە هەڵمەتی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێن: پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک سەرمایەداری و دەسەڵات هەڵدەوەشێنێتەوە و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێت.