ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 149 لە 1.029

18 کانوونی دووەم 2026

  1. فاو ساڵی ٢٠٢٦ـی وەک ساڵی ژنانی جوتیار دیاری کرد

    فاو ساڵی ٢٠٢٦ـی وەک ساڵی ژنانی جوتیار دیاری کرد

    ڕێکخراوی فاو، ساڵی ٢٠٢٦ـی وەک ساڵی نێودەوڵەتیی ژنانی جوتیار دیاری کرد، بە مەبەستی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییە ڕەگەزییەکان و ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنانی جوتیار و تواناسازی ژنان لە سیستمەکانی خۆراکی کشتوکاڵیدا.

  2. تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد لە ئەڵمانیا سەردانەکەی جۆلانی هەڵبوەشێنێتەوە

    تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد لە ئەڵمانیا سەردانەکەی جۆلانی هەڵبوەشێنێتەوە

    تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا "تەژەکە-ئەوروپا" بانگەوازی کرد لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا سەردانەکەی سەرۆکی کاتیی سووریا هەڵبوەشێننەوە و هەروەها بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن بانگەوازی کرد.

  3. ژمارەی کوژراوانی هێرش بۆ سەر بازاڕی دیلنج بۆ حەوت کەس بەرز دەبێتەوە کە دوو ژنیان تێدایە

    ژمارەی کوژراوانی هێرش بۆ سەر بازاڕی دیلنج بۆ حەوت کەس بەرز دەبێتەوە کە دوو ژنیان تێدایە

    ژمارەی زیانلێکەوتووانی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بازاڕ لە شاری دیلنج لە باشووری کۆردۆفان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

  4. دیبا کەسکین: ئیسلامی ڕاستەقینە تەمومژاوی کراوەو گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لە دەستی دەسەڵاتدا

    دیبا کەسکین: ئیسلامی ڕاستەقینە تەمومژاوی کراوەو گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لە دەستی دەسەڵاتدا

    ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سووریا بەتایبەتی، ئەوە دەردەخەن کە چۆن ئایین گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لە دەستی زلهێزە ئیمپراتۆرییەکاندا، تیشک دەخاتە سەر دژایەتی نێوان باوەڕی ڕاستەقینە و ئەو پراکتیکانەی کە بەسەر کۆمەڵگەکاندا سەپێندراون.

  5. ژنانی دێرەزوور: قسەی ڕقاوی و هاندان خزمەت بە سوورییەکان ناکات

    ژنانی دێرەزوور: قسەی ڕقاوی و هاندان خزمەت بە سوورییەکان ناکات

    لە نێوان پەرەسەندنی ئەو هاندان و زمانە هەڕەشەئامێزانەی کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەکاردەهێنرێن، دەنگی ژنان بەرز دەبێتەوە و جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتوویی گەلی سووریا دەکەنەوە بە هەموو فرەچەشنییەکەیەوە.

  6. کۆچی ئەمینە محەمەد لە عەفرینەوە بۆ شێخ مەقسود، لە شێخ مەقسودەوە بۆ قامیشلۆ

    کۆچی ئەمینە محەمەد لە عەفرینەوە بۆ شێخ مەقسود، لە شێخ مەقسودەوە بۆ قامیشلۆ

    لەناو شەڕ و گەمارۆ و کۆچی زۆرەملێدا، شایەتحاڵی ژنێکی کورد، چیرۆکی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەگێڕێتەوە، کۆچ لە عەفرینەوە بۆ حەلەب، پاشان بۆ قامیشلۆ، تەنیا کۆچکردن نییە؛ دەربڕینی کەرامەتی بەکۆمەڵە لە دژی رادەستبوون.

17 کانوونی دووەم 2026

  1. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سیاسەتە دابەشکەرەکان تێکدەشکێنێت

    شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سیاسەتە دابەشکەرەکان تێکدەشکێنێت

    لە دەیان ساڵی ڕابردوودا داواکارییەکانی دیموکراتی لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پەرەی سەندووە، ئەمەش دژایەتی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ناوەندییە کە نەیتوانیوە پێداویستییەکانی کۆمەڵگە دابین بکات.

  2.  سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ۲٠۲٥ خستەڕوو

    سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ۲٠۲٥ خستەڕوو

    ١٥یەمین ڕاپۆرتی ڕه‌وشی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خرایەڕوو، کە تێیدا ئاماژەبەوەکرا، کە له‌ ساڵی ٢٠٢٥ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ٣١٥ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ٢٥٢ ڕۆژنامه‌نووس و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام دراون.

  3. دلارام کازەمی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە ئەشکەنجەدان کوژرا

    دلارام کازەمی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە ئەشکەنجەدان کوژرا

    ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران ڕاگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی دلارام کازەمی خەڵکی شارۆچکەی گیەڵان غەربی سەر بە کرماشان لە کاتی خۆپیشاندانی پارێزگاکە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کرا و لەژێر ئەشکەنجەداندا گیانی لەدەستدا.

  4. ئازادکردنی تاوانبار بە شێوەی دادوەری توڕەیی گەلی لە تورکیادا لێکەوتەوە

    ئازادکردنی تاوانبار بە شێوەی دادوەری توڕەیی گەلی لە تورکیادا لێکەوتەوە

    دۆسیەی فاتمە چاکماک سستی ڕێکارە یاساییەکانی تورکیای ئاشکرا کرد، کە تاوانبارەکە سەرەڕای هەوڵدان بۆ کوشتنی ئازاد کرا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کولتوورێکی مەترسیداری بێ سزایە، ئەم ڕووداوە نموونەی ئازارەکانی ژنانە لە بەرامبەر توندوتیژی و شکستی دەسەڵاتی دادوەری.