
11 شوبات 2026


منداڵێکی کچی شەش ساڵان لە لایەن باوکییەوە کوژرا
تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ و نیو لە گوندێکی سەر بە شارەدێی جەبارەی خانەقین دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، هێزە ئەمنییەکان تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیر کردووە.

نووسەری بایۆگرافیای "میهری دایکم": لە ڕۆژئاوا چەندەها شەڕڤان نیشتیمانیان پاراست
بایۆگرافیای "میهری دایکم" کە لەلایەن نووسەر ئارەزوو عەبدولخالق نووسراوە بڵاوکرایەوە، نووسەر دەڵێت: حەز دەکەم دەنگی ژن بگەیەنم، ژن هەمیشە لە کۆمەڵگەدا وڵاتپارێزە شەڕڤانە هەموومان بینیمان لە ڕۆژئاوا چەندەها شەڕڤان چۆن پارێزگاریان لە نیشتیمان کرد.
10 شوبات 2026

دانیشتووانی قامیشلۆ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد ڕێپێوان دەکەن
دانیشتووانی قامیشلۆ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریا و داننان بە پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

"دەبێت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنگی دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی سیاسی بێت'’
هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" چالاکییەکانی لە ٥٦ زیندان لە سەرانسەری وڵات ڕێکخست، بەشداربووان ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ پەرەسەندنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان دەربڕی کە لەم دواییانەدا ٢٠٧ حاڵەتی تێپەڕاندووە.

٧٠ پەرلەمانتارو لۆردی بەریتانیا داوای پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
زیاتر لە ٧٠ پەرلەمانتارو لۆردی پارتی کرێکاران و پارێزگاران، نامەیەکیان بۆ ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نارد و ڕایانگەیاند، گەلی کورد لە ڕۆژئاوا پێویستی بە پاراستنە و دەبێت حکومەت دەستبەجێ هەنگاوبنێت.

مامۆستایانی تل تەمر خواردنیان بۆ شەڕڤانان ئامادە کرد
ئەمڕۆ مامۆستایانی تل تەمر بە ڕۆحی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژئاوا بەشداریان لە سەفەربەریدا کرد و بە دەستپێشخەریکردن بۆ ئامادەکردنی خۆراک، سوپاسگوزاری خۆیان بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدەو یەپەژەو یەپەگە دەربڕی.

”هێرشکردنە سەر مەزارگەی شەهیدان کارێکی تاوانکارییە کە هێماکانی بەرخۆدان دەکاتە ئامانج”
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی فورات لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرشەکانی سەر پیرۆزی مەزاری شەهیدانی لەلایەن چەکدارانی هەتەشەوە ئیدانە کرد، دەڵێت: ئەم هێرشەکان کردەوەیەکی تاوانکارییە.

ڕۆزەرین کاڵکان دوای ١٠ ساڵ زیندانی کردن ئازاد کرا
ڕۆزەرین کاڵکان کە دووجار ئازادکردنی دواخراو نزیکەی ١١ مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو، دوای ١٠ ساڵ ئازادکرا و گەڕایەوە زێدی خۆی لە مێردین.

کۆبانێ ٢٢ ڕۆژە گەمارۆ دراوە
گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن چەتە جیهادییەکانی هەتەشە لە ٢٢هەمین ڕۆژیدایە. بارودۆخی مرۆیی و بارودۆخی ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر دەبێت.

دایک و کچ هاوبەشن لە پاراستنی بوونیان
جەمیلە ریسۆ و کچەکەی، هەولێر حسێن، نموونەیەکی زیندووی ئەو ژنانە بەرجەستە دەکەن کە بەشدارییان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا کردووەو ئەمڕۆش بەردەوامن لە پاراستنی بوونی متمانە بەخۆبوونیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا.

ڕاپۆرتی هەرانا: ڕژێمی ئێران نزیکەی ٥٢ هەزار خۆپیشاندەری دەستبەسەر کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەرانا، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران نزیکەی ٥٢ هەزار خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون و دانپێدانانی زۆرەملێی ٣٣١ خۆپیشاندەر تۆمار کراوە.

نیرە ئەنساری: ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەگوزەرێت تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە
لەگەڵ چڕبوونەوەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و دەرکردرەتنی سزات لەسێدارەدان، نیرەت ئەنساری، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەگوزەرێت، نموونەیەکی ڕوونی "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" پێکدەهێنێت.

چالاکی ئێشکگری مەخموور بە ئیرادە بەردەوامە
چالاکی ئێسکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٩٣٥دا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.

فەرەنسا و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی نێرگس محەمەدی دەکەن
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر سزای حەوت ساڵ و نیو زیندانیکردن بۆ نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەربڕی و داوای لە ڕژێمی ئێران کرد دەستبەجێ ئەو ژنە چالاکوانە ئازاد بکات.

ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت و ناڕەزایەتی گەلیش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە ئیدلب سەرهەڵدەدات
شارەکانی سووریا لەوانە ئیدلب، ڕەققە و دێرەزوور شاهیدی ناڕەزایەتییەکیبەربڵاوی مامۆستایانن کە داوای باشترکردنی موچەو بارودۆخی کارکردن دەکەن، هاوکات دانیشتووانی ئیدلب جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کردەوە.

شادیە ئەبوبەکر: دەسەڵاتدارانی تورکیا تێگەیشتوون کە ئاشتی پێویستە
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٧ ساڵە زیندنای کراوە، دوای چەندین ساڵ هەواڵدان بۆ ئاشتی ساڵی ڕابردوو بانگەوازی ئاشتی کۆمەلگەی دیموکراتیکی کردو دەوڵەتی تورک بەدەم بانگەوازەکەوە هات بەڵام هەنگاوی جدی نەناوە، شادیە ئەبوبەکر دەڵێت: تورکیا تێگەیشتوون کە ئاشتی پێویستە.
9 شوبات 2026

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنی وەک ئامرازێک بۆ بەئامانجگرتنی سیاسی ڕەتدەکاتەوە
ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک گەمارۆی زیاتر لە سێ هەفتەی شاری کۆبانێی شەرمەزار کردو بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و سزادانی پێکەوەیی پێناسە کرد کە مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس هەیە، لەوانە دانیشتووانی ئەو شارەو ئەوانەی کۆچیان بۆی کردووە.

ئازەر مەنسوری سەرۆکی بەرەی چاکسازی دەستگیرکرا
ئازەر مەنسوری، سەرۆکی بەرەی چاکسازی لە ئێران بە تۆمەتی "گرتنەبەری هەڵوێستی نادەستووری" لە ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەگەڵ بەردەوامی دەستگیرکردن و سنووردارکردنەکان فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان توندتر دەبن
لەگەڵ پەرەسەندنی فشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دەسەڵاتداران ڕۆژنامەنووس بەدر سادات موفیدیی بانگهێشتی داواکاری گشتی لە زیندانی ئێڤین کرد، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانی ئازادە موختاری، سەرنووسەری ماڵپەڕی "ركنا"دا گرت