
سیمپۆزیۆمی مامۆستایانی هونەر لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایانی هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، دووەمین سیمپۆزیۆمی هونەری بە ناونیشانی پێکەوە دەبینە تابلۆیەک بەڕێوەچوو.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایانی هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، دووەمین سیمپۆزیۆمی هونەری بە ناونیشانی پێکەوە دەبینە تابلۆیەک بەڕێوەچوو.

پێشهاتەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئێران بەردەوامە لە ژمارەی پێوانەیی لە سێدارەدان و دەستگیرکردن و ژنان و منداڵان بە تایبەتی دەکرێنە ئامانج، ئەمەش دەیخاتە ڕێڕەوی پێکدادان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

ئەمڕۆ ١١ خێزانی چەتەکانى داعش، کە لە ٣٤ کەس پێکهاتوون و خاوەن ڕەگەزنامەی ئوستراڵین، لە کامپی ڕۆژى ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕادەستی وڵاتەکەیان کرانەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی بیانی ناو کامپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئیلکنور بیرۆل، ئەندامی لیژنەی ناوەندیی دەم پارتی دەڵێت: وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت ئایدۆلۆژی بێت، هەروەها ژنان لە سەرانسەری وڵاتدا لە دەوری داواکاری ئازادی و یەکسانی یەکدەگرن، ئەمەش وایکردووە ڕۆژی جیهانی ژنان ببێتە سیمبولی بەرخۆدان

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە سەیدسادقی سنووی سلێمانی ژنێکی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لەماڵەوە بەسترابۆووە ڕزگار کراو باوکیشی دەستبەسەر کراوە.

ئەو کۆنفرانسەی لەلایەن بزووتنەوەکانی ژنانی ئابیا یالا و کوردستانەوە لە بۆگۆتا بە دروشمی "ئێمە دەپشکوێین و شەڕ ناتوانێت ڕیشەکێشمان بکات" ڕێکخرابوو، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەیەک، بە ڕێپێوان و چالاکی کولتووری کۆتایی هات.

لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا و ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ، پانێڵێک بە ناونیشانی" دۆخی ژن لە ڕۆژئاوا"، بە ئاماددەبوونی چالاکوانان و ڕۆشنبیران ڕێکخرا.

ژنانی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” ئاماژە بەوەدەکەن، ئامانجی سەرەکییان پتەوکردنی یەکڕیزی گەلە، تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە پاراستنی خاکی خۆیان و دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەندامانی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی ژنان ڕایانگەیاند کە وەک هەپەجە- ژنان هێزی ئیرادەیان لە هەموو بوارێکدا بەدەستهێناوە و کۆمەڵگاکەیان پاراستووە ڕایانگەیاند، پێویستە بوونی ژنان لە دەستووری سووریادا مسۆگەر بکرێت.

ڕاپۆرتێکی دەستپێشخەری "حياة كردستان" ”ژیانی کوردستان” جەختی لەوەکردەوە، کە پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەرکێکی مرۆیی و یاساییە و هەر هێرشێک بۆ سەریان دەرئەنجامی مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانی قەرەبوو نەکراوەی دەبێت.

لە شارێکدا کە ناوی خۆی بە خوێن و ئازار نووسراوە، ئێستا هەڵەبجە بە پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان دەناسێندرێت، ئەو شارەی کە لە مێژوودا تووشی کارەساتێکی گەورە بوو، ئێستا وەک نموونەیەکی هاوبەش بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەستنیشان دەکرێت.

هەموو پێکهاتەکانی حەسەکە بە دروشمی "هێرشەکانی ٦ی کانوونی دووەم بۆ سەر ڕۆژئاوا، پیلانی دووەمی ١٥ی شوباتە" ڕژانە سەر شەقامەکان و پیلانی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی پانێڵێک بە درووشمی “کورد بە ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت” ئەنجامدرا، کە تیایدا باس لە گرنگی یەکگرتنەوەی بیروبۆچوون، گفتوگۆی هاوبەش و هاوکاریی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و بەرەو داهاتوویەکی ئارامتر کرا.

تەرمی ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەناو ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی گوماناوی دۆزرایەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە.

ڕاگەیەندرا کە زیندانی نەخۆش هاتیجە ئۆناران، بەرگریکاری مافی مرۆڤ ئازاد کراوە.

نیل موتلور، کۆمەڵناس دەڵێت: پراکتیزە تایبەتیەکان کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەوە چەسپاوە، تا ئەمڕۆش لە ڕێگەی وتاری نەتەوەپەرستی و سیاسەتی سووریا و دیالۆگەکانی ئاشتییەوە بەرهەم دەهێنرێنەوە.

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار دەڵێت: ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توانی ئامانجەکان بەتاڵ بکاتەوە و خەبات و بەرخۆدانی مێژوویی ئەو پلانانەی کردە هەوڵی بێهودە کە ئامانجەکانیان بەدی نەهێنا.

دانیشتووانی کامپی مەخموور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و بە یەکدەنگ وتیان: پیلانگێڕان بە ئامانجەکانیان نەگەیشتوون.

تەژەئا لە ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ـی شوباتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، بەرخۆدانی ژنان پیلانگێڕییەکەی پووچەڵ کردەوە.

ئەو گەمارۆیەی بەسەر شاری کۆبانێ سەپێندراو لە ئەنجامدا داخستنی ڕێگاوبانەکان بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، کە نەتواندرا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی حەلەب بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی.