ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 119 لە 1.029

8 ئازار 2026

  1. پلاتفۆرمی دیموکرات لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پشتیوانی خۆی بۆ ژنان و زیندانیانی ژن دووپات دەکاتەوە

    پلاتفۆرمی دیموکرات لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پشتیوانی خۆی بۆ ژنان و زیندانیانی ژن دووپات دەکاتەوە

    لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی ژنان، "پلاتفۆرمی دیموکراتی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: ژنان وەک زیانبەرکەوتووی سەرەکی هەڵاواردن و چەوساندنەوە دەمێننەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هاودەنگی نێوانیان وکرەوە.

  2. ژنانی شنگال ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەن و پابەندی خۆیان بۆ درێژەدان بە خەباتیان دووپات دەکەنەوە

    ژنانی شنگال ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەن و پابەندی خۆیان بۆ درێژەدان بە خەباتیان دووپات دەکەنەوە

    ژنانی دۆڵی قەرس لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن تاژێ ڕێکخرابوو، ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت، جلوبەرگی نەریتی خۆیان لەبەر کرد و تیشکیان خستە سەر پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە ژنان بە سیمبولی قارەمانێتی دەزانێت.

  3. ٨ی ئادار؛ لە زریانی کارگەکانی نیویۆرکەوە بۆ چەسپاندنی ناسنامەی ژنی کورد

    ٨ی ئادار؛ لە زریانی کارگەکانی نیویۆرکەوە بۆ چەسپاندنی ناسنامەی ژنی کورد

    ٨ی ئادار تەنیا ڕۆژمێرێک نییە بۆ پیرۆزبایی، بەڵکو گێڕانەوەی مێژوویەکی پڕ لە هەوراز و نشێوی تێکۆشانە کە لە ناوجەرگەی شۆڕشە پیشەسازییەکانی ڕۆژئاواوە دەستیپێکرد و لە مەیدان و چیا و شارەکانی کوردستاندا بوو بە بزووێنەری گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان.

  4. ڕوکەن نەغەدە: لەناو شەڕو ململانێدا ژنان دەتوانن کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن

    ڕوکەن نەغەدە: لەناو شەڕو ململانێدا ژنان دەتوانن کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن

    ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کژار دەڵێت: شەڕی ئێستای ئەمریکاو ئیسرائیل و هێرشی سەر ئێران بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیانە، شەڕی ژنان و کۆمەڵگە نییە، شەڕی بەرژەوەندییە، بەڵام ژنان دەتوانن لە ٨ی ئادار بەڕەنگی خۆیان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن.

7 ئازار 2026

  1. کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە: ژنان دۆزی ئازادیی کوردیان بەهێزتر کرد

    کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە: ژنان دۆزی ئازادیی کوردیان بەهێزتر کرد

    کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە دەڵێت: بە تێکۆشانی ئازادییمان دژی کۆیلایەتی، هەڵە و کەموکوڕییەمان ڕاستکردەوە، بەم ئاڕاستەیە وەک ژنانی کورد هەڵەیەکی مێژوومان ڕاستکردەوە و دۆزی ئازادیی کوردمان بەهێزتر کرد.

  2. لە ڕۆژی جیهانی ژنان مەغریب داوای بەهێزکردنی یەکسانی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان دەکات

    لە ڕۆژی جیهانی ژنان مەغریب داوای بەهێزکردنی یەکسانی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان دەکات

    کۆمەڵەی "أيادي حرة" "دەستی ئازاد"ی مەغریبی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی مافەکانی ژنان و خێراکردنی چاکسازییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان کە پشتیوانی یەکسانی و دادپەروەری دەکەن.

  3. ژنان و ڕۆژنامەنووسان لە نیالا دەستگیرکران ڕێکخراوەکانی ژنان داوای ئازادکردنیان دەکەن

    ژنان و ڕۆژنامەنووسان لە نیالا دەستگیرکران ڕێکخراوەکانی ژنان داوای ئازادکردنیان دەکەن

    دوای ئەوەی بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە مافەکانی ژنان کرد کە لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆییەکانەوە ڕێکخرابوو، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری نیالا لە باشووری دارفور، ژمارەیەک ژنیان دەستگیر کرد.

  4. پێشێلکاری نوێ لە سوەیدا بەردەوامە

    پێشێلکاری نوێ لە سوەیدا بەردەوامە

    دوای ڕاگەیاندنی تۆمارکردنی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی جیهادییەکانی هەتەشە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، چەند ناوچەیەک لە شاری سوەیدای سووریا شایەتی هەڵکشانی سەربازیی بەرچاو بوون.

  5. خێزانی بێسەروشوێنەکانی کۆبانێ داوای چارەنووسی کەسوکاریان دەکەن

    خێزانی بێسەروشوێنەکانی کۆبانێ داوای چارەنووسی کەسوکاریان دەکەن

    خێزانی شەهیدان و زیندانیان و بێسەروشوێنەکانی شاری کۆبانێ ڕۆژئاوا، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی کاتی سووریا کرد، چارەنووسی کوڕە ونبووەکانیان ئاشکرا بکەن و زیندانییەکان ئازاد بکەن و تەرمی شەهیدەکان ڕادەست بکەنەوە.

  6. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار... ژنانی باکووری کوردستان و تورکیا لە نێوان خەبات بۆ یەکسانی و شەڕی مانەوە گیردەخۆن

    لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار... ژنانی باکووری کوردستان و تورکیا لە نێوان خەبات بۆ یەکسانی و شەڕی مانەوە گیردەخۆن

    ئۆزگور ئاکتوکون، ئەندامی پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی، دەڵێت: ئەوەی پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، یەک یاسا نییە، بەڵکو خەباتیان بۆ هاوڵاتیبوون و دامەزراندنێکی یەکسانە، شانبەشانی بەرگریکردنیان لە مافی ژیانیان.

  7. کۆنگرەی ستار: تاکو دەستکەوتەکانی ژنان مسۆگەر دەکرێن تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت

    کۆنگرەی ستار: تاکو دەستکەوتەکانی ژنان مسۆگەر دەکرێن تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت

    کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرنجی خستەسەر دەستکەوتەکانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایگەیاند کە دەستکەوتەکان دەپارێزن.

  8. لاڤان مستەفا: ٨ی ئادار وێستگەی نوێکردنەوەی ئیرادەیە و دەبێتە ئەو گەردەلوولەی کۆتوبەندەکان تێکدەشکێنێت

    لاڤان مستەفا: ٨ی ئادار وێستگەی نوێکردنەوەی ئیرادەیە و دەبێتە ئەو گەردەلوولەی کۆتوبەندەکان تێکدەشکێنێت

    لاڤان مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بناری قەندیل، بانگەوازێکی ئاڕاستەی ژنانی ئازادیخواز کرد بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئادار و ڕایگەیاند، کە ئەم ڕۆژە تەنها وادەیەک نییە لە ساڵنامەدا، بەڵکو وێستگەی سەلماندنی هێزی ژن و یەکخستنی دەنگەکانە دژی هەموو کۆتوبەندەکان.

  9. کوردە ئەحمەد: قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دروستکراوە

    کوردە ئەحمەد: قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دروستکراوە

    کوردە ئەحمەد، توێژەر و کۆمەڵناس دەڵێت: داگیرکەران لە ڕێگەی بەهێزیانەوە دەتوانن کولتووری کوردی بشێوێنن، یان ژنبوونی بەهێزی کورد بشێوێنن، بەڵام ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو توانیویانە لە خەبات و شۆڕشدا بەردەوامیان هەبێت.

6 ئازار 2026

  1. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: هێزی بنەڕەتی پرۆسەکە ژنانن

    ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: هێزی بنەڕەتی پرۆسەکە ژنانن

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکدا بۆ تەڤگەری ژنانی کورد دەڵێت: لە ڕووی مێژووییەوە بونیادنەری کۆمەڵگە ژنانن و هێزی بنڕەتی پرۆسەکەمان ژنانن و پڕۆژەی ژنانم تەواو بووە، بەڵام ئێستا پراکتیکێکی گەورە و ئەرکە ژیانییەکانمان لە پێشە.