ناوەندی هەواڵ
زیاتر لە ٦٠٠ زیندانی سیاسی زیندانی گەورەی تاران بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە. زۆربەی زیندانییەکان دوای بۆردوومانی زیندانی ئێڤین لەلایەن ئیسرائیلەوە گواسترابوونەوە بۆ زیندانی گەورەی تاران.
کاتژمێر ٤:٠٠ی سەرلەبەیانی٨ی ئاب، بەندکراوان بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە. تا ئێستا کەسوکاریان لەوبارەیەوە ئاگادار نەکراونەتەوە.
هەرچەندە هێشتا نۆژەنکردنەوەی زیندانی ئێڤین تەواو نەبووە، بەڵام داکۆکیکاران و چاودێرانی مافی مرۆڤ کە هەڵسەنگاندنیان بۆ گواستنەوەکان کردووە، بە فێڵێکی سیاسی ناویان بردووە و ڕایانگەیاندووە کە ژیانی زیندانیانی سیاسی دەخەنە مەترسییەوە.




