ژنێک لە ڕزگاری بە هۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا

دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە، ژنێک گیانی لەدەستدا.

دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە، ژنێک گیانی لەدەستدا.

گەرمیان

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژنێکی تەمەن ٤٩ ساڵ بە ناوی ئاهو فەتاح، دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەهۆی سووتانەوە گیانی لە دەستدا.

 

جێگیری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ئەوەی خستەڕوو، کە ژنەکە سێ ڕۆژ پێش ئێستا براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و بەهۆزی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە، نەتوانراوە وتەی لێ وەربگیرێت و ڕەوانەی ئیمیرجنسی سلێمانی کراوە.

 

ئاهو فەتاح کاری نانەوایی بۆ ماڵان دەکات و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی لە کاتی کاردا غاز پێیدا تەقیوە.

ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان بە ژنهای ڕاگەیاند: بەپێی هێڵکاری شوێنی ڕووداوەکە و ئەو بەڵگانەی بەردەستمان کەوتوون، ڕووداوەکە خۆسووتان نەبووه و غاز پێیدا تەقیوەتەوە.

 

ت.پ