ناوەندی هەواڵ
ڕێکخستنی ژنان و LGBTİ+ کە لە دژی پاشەکشەکردن لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بوون، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ئەنقەرە، لە مەیدانی ماڵتەبە کۆدەبنەوە، بە دروشمی " ئێمە دەست لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بەرنادەین"، گەورەترین کۆبوونەوە-میتینگی ژنان ڕێکدەخەن.
بۆ کۆبوونەوەکە ژنان لە بورسا، ئێدرەمت، تراکیا و زۆرترین ناوچەوە بەڕێکەوتوون بەرەو ئیستەنبوڵ، کاتێکیش لە ڕێگەدا پشوو دەدەن، وێنەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە و دەنووسن: " ئێمە پێکەوە دەست لە پەیمانی ئیستەنبوڵ بەرنادەین".
ت.پ




