سلێمانی
ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی لە لایەن گروپێک لە ژنانی گەنجی شاری سلێمانیەوە، لە ڕێگەی پروشەرو پەرتوکەکانی " گوڵە پایزە" و " ژن، ژیان ئازادی" و پێدانی گوڵە نێزگزەوە، بە دروشمی "هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنە" لە ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، بەرەو ناوبازاری سلێمانی ڕۆیشتن و ژنانییان هۆشیارکردەوە.
" ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی ژنە"
گەشبین حسێن، ژنانی گەنجی سلێمانی، وتی: ئەمڕۆ تایبەتە بە ژنان، بۆیە ئێمەی ژنانی گەنج پەڕتوک و پروشەر و گوڵ پێشکەش بە ژنانی شاری سلێمانی دەکەین، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی بەرەو ناوبازاڕ بەڕێکەوتین تا بتوانین ژنان هۆشیار بکەینەوە و بانگێشتیان بکەین بۆ چالاکی گەورەی ژنان لە ڕۆژی ٨ی ئادار.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگە ئەم چالاکیانە ئەنجام دەدەین بۆیە هیوادارین ژنانێکی هۆشیار پەروەردە ببن.




