ناوەندی هەواڵ
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ڤیدیۆیی بێ بنەما بڵاودەکەنەوەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کۆمەڵکوژیانە وێنا دەکەن کە لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراون، ئەمەش بە مەبەستی هاندانی فیتنەیی و هەڵگیرسانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی ترس و تیرۆر لە ناو خەلکی مەدەنییە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پەیامێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین وریایییەکی ئەوتۆیان هەبێت، هەموو هەواڵەکانی پەیوەست بە 'کۆمەڵکوژییەکانی حەسەکە' بە تەواوی هەڵبەستراون و لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو هێزانە هەوڵی پێشێلکردنی ئاگربەست و هاندانی گرژیی عەشایەری و دەستپێکردنەوەی هێرش بۆ سەر حەسەکە و کۆبانی دەدەن.
لە کۆتاییدا وتی: پابەندبوونی خۆمان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتوویی هێزەکانمان دووپات دەکەینەوە.




