ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی مانگ تەرمی ژنێک لە گوندی عەزیزئاوای شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە و دواتر سوتێندراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ژنها، ئەو ژنە تەمەنی ٣١ ساڵە، ناوی "بژوێن عوسمان"ە، چالاکوان و ژینگە پارێزە، لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوودا کۆتا چالاکی ئەنجامداوە، کە پاککردنەوەی سەیرانگای چەمی ڕێزان بووە.
بەپێی ئەوەی دەست ژنها کەوتووە، بژوێن ڕۆژی پێنج شەممە دیار نەماوە و دواتر بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تەرمەکەی بە سوتاوی دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە.

بژوێن، ئەندامی ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مەدەنی و گروپی شاخەوانی شارە، لە ئێستاشدا سکاڵا تۆمارکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
ت.پ




